|
به‌رز و به‌رێز بێت 8ی مارس، رۆژی جیهانی ژن!!
مافی ژنی کـورد، مافی مرۆڤ :
ئه‌مساڵ ڵه حاڵێکدا به‌ره‌و پیری رۆژی جیهانی ژنه‌وه ده‌چین که بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران بۆ جارێکی‌تر و سه‌رسه‌خت تر له جاره‌کانی پێش‌و مه‌شروعیه‌تی ئه‌م رژیمه‌یان به‌ردوته ژێر پرسیاره‌وه. هاوکات ئێران توشی وه‌ها قه‌ێرانێکی سیاسی و ئابوریشه، که پایه‌کانی حکومتی ئێرانی له هه‌مو کاتێک سۆستتر کردوه‌ته‌وه. رژیمی کوماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رگیری له په‌ره‌ساندنی ئیعترازاتی گه‌لانی ئێران، ده‌ستی داوه‌ته گرتنی چالاکانی مه‌ده‌نی له سه‌رتاسه‌ری ئێران و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و به مه‌به‌ستی ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک، له کوردستاندا هه‌ر به گرتنی چالاکانی مه‌ده‌نیه‌وه نه‌وه‌ستاوه و ده‌ستی داوته کوشتن و ئێعدام. و هه‌ر له‌م دواییانه‌دا حوکمی ئێعدامی بۆ د‌وو چالاکی ژنی کورد ده‌رکردووه.......
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک فارووق بلورییه‌وه!
مافی ژنی کـورد، مافی مرۆڤ :
به‌داخو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه کاک فارووق بلوری خه‌باتکاری رێگای ئازادی له رێکه‌وتی 01/02/2010 له شاری اوپسالای وڵاتی سوئێد به‌هۆی نه‌خۆشی ماڵئاوایی له ژیان کرد و خه‌م و په‌ژارهی خسته دڵی هه‌مومانه‌وه .
کاک فــــارووق برای شه‌هید سوڵیمان بلوری بوو که چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر گیانی خۆی له رێگای ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا به‌خت کرد ......
|

|
|
درێـــژه ...
|
کاک فارووق بلوریی |
|
ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن- ئا‌ڵمانیا :
ئه‌وین و بڕوا به داهاتوو، هه‌وێنی توڕه‌یێکی مه‌زن و پێرۆزه به درێژایی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی، بۆیه ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!!!
ماوه‌ی نزیک به هه‌شت مانگه که وڵاتی ئێران چاوه‌دێری بزوتنه‌وه‌یێکی جه‌ماوه‌رییه که ده‌ڕوا تا کو له بنه‌ڕه‌ته‌وه پایه‌کانی کۆماری ئیسلامی سست بکات. دیاره که ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه ده‌ره‌تانێک که خه‌ڵکی ئێران ڕق و قینی په‌نگ خواردوی زیاتر له سێ ده‌یه زوڵم و سه‌رکوت و سوکایه‌تی کردن به مروڤایه‌تی له لایه‌ن کوماری ئیسلامی هه‌ڵبڕێژێته ده‌ر و ده‌نگی حه‌ق خوازی خۆی ده‌ر ببڕێت.....
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
ڕاگه‌یاندنی کومیته‌ی سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان له شاری کۆڵن!
بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیه‌کانی‌تر
شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانیه
بانگی ئازادی و گڕوی یه‌کسانیه
شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی وهه‌شه!
"من ناوم زێنه‌بی جه‌لالیانه، ۲۷ سالانه‌م و زیندانیێکی سیاسی کورد که حوکمی ئێعدام‌یان بۆ بڕیومه‌ته‌وه.... موحاکمه کردنه‌که‌م ته‌نها چه‌ن ده‌قیقه‌ی خایاند و پاشان حاکمی شه‌رع وتی ئه‌تۆ دوشمنی خودایت و ده‌بێ ئێعدام بکرێیت، داوام لێکردن پێش ئێعدام ڕێگه‌م پێ بده‌ن که گوێم له ده‌نگی دایکم و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌م بێت، حاکمی شه‌رع وتی ئه‌تۆ دوژمنی خودایت و ده‌بێ ده‌مت ببه‌ستی..."
|

|
|
درێـــژه ...
|
زینه‌ب جه‌لالیان |
|
کۆمه‌ڵه سیمینارێک سه‌باره‌ت به توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان!
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی‌مروڤ، کۆمه‌ڵه سیمینارێک سه‌باره‌ت به توندوتیژی له مانگی دێسامبره‌وه دەست پێدەکات.
بابه‌تی سیمیناره‌کان، بریتین له شێوازه‌کانی توندوتیژی، هۆیه‌کانی و هه‌روه‌ها ڕێکاره‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌و دیارده دژی ئینسانیه‌یه. به‌شداربوانی پانێلی یه‌که‌مین سمینار بریتین له به‌ڕێزان:
به‌دری ته‌و‌حیدی، ڕێواس ئه‌حمه ، حه‌میدە خدری
به‌شداری له‌و سیمینارەدا بۆ هه‌مووان ئازادە. به هاتنتان سیمیناره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر دەکه‌ن.
کات: رۆژی 2009-12-19 کاتژمێر 13.00–16.00
شوێن: Sveavägen 41 - Stockholm ABF
|

|
|
|
|
|
ئه‌و کاته‌ی که ئه‌وین و خوێن له سه‌ر شه‌قامه‌کان ئاوێته‌ی یه‌کتر ده‌بن!
“…پێم خۆشه په‌لکه‌ی شاراوه‌ی قژه‌کانم بهێنمه ده‌ر، له‌چک له سه‌ر لابه‌رم و قژه‌کانم به سه‌ر شانمدا به‌ر بده‌مه‌وه و گوێم له هات و چوو و زه‌مزه‌مه‌ی ئه‌فسوناوی با به ناو قژه‌کانمدا بێت. پێم خۆشه ئیتر ئاگام له گریانی دایکم نه‌بێت که چاوه‌ڕوانه و له سوچێکی ماڵه‌وه به دزیه‌وه فرمێسکه‌کانی ده‌سرێته‌وه. پێم خۆشه ئه‌گه‌ر بۆ یه‌کجاریش بووبێت بێ‌ترس و دڵه‌ڕاوکێ له ژێر خێوه‌تی ئه‌ستێره‌چنی ئاسمان قه‌ده‌م لێ بده‌م و کوشکێکی ئه‌ستێره‌داڕژاو بۆ ئاواته‌کانم دروست بکه‌م بێ ئه‌وه‌ی که‌س ڕام بوه‌ستێنێ و بڵێت ئه‌تۆ کچێکی به ته‌نها لێره چ ده‌که‌ی؟ پێم خۆشه له داوێنی هه‌ر گوڵزارێک دابنوێمه‌وه، گوڵێک بچنم و له به‌رۆکی ژیانی بده‌م. پێم خۆشه خۆم دیاری بکه‌م که چۆن جل له به‌ر بکه‌م و ڕه‌نگه‌کان بۆ خۆم هه‌ڵی بژێرم…
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له ژنانی کوردی دانیشتووی نۆروێژ له‌سه‌ر توندوتیژی دژ به ژنان!
رێکخراوی مافی ژنی کۆرد مافی مرۆڤ له ولاتی نۆروێـژ،
ئیواره‌ی رۆژی جومعه‌ی 4ی دیسامبری 2009 کۆبونه‌وه‌یکی له سه‌ر توندوتیژی دژ به ژنان به‌ریوه برد.
له‌و کۆبونه‌وه‌دا که به به‌شداری کۆمه‌ڵێک له ژنانی کوردی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ به‌رێوه چوو، سه‌ره‌تا کۆرته باسێـک له‌سه‌ر مێژووی 25ی نوڤه‌مبر و چۆنیه‌تی دیاری کردنی ئه‌و رۆژه له لایه‌ن ریکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه وه‌کو رۆژی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ل توندوتیژی دژ به ژنان، پیشکه‌ش کرا.
|

|
|
درێـــژه ...
|
خانمی ئانا کلۆستر |
|
با پیاوان كێشه‌ی ژنان به هی خۆیان بزانن!
شنۆ میهرپه‌روه‌ر :
له ڕاپۆرتی یه‌كه‌می ڕاگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافی مرۆڤدا هاتووه: “هه‌موو مرۆڤه‌كان به پێگه و مافی یه‌كسان له دایك ده‌بن، هه‌موو خاوه‌ن عه‌قڵ و ویژدانن و هه‌موو ده‌بێت له به‌رانبه‌ر یه‌كتردا وه‌ك یه‌ك بن.” ئه‌مه یه‌كێكه له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕاگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافی مرۆڤ كه پێویسته هه‌موو وڵاتێكی ئه‌ندامی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌رچاو بگرێت و پێڕه‌ویی لێ بكات، به‌ڵام به كرده‌وه ده‌بینین ئه‌وه‌ی له به‌رچاو ناگیرێت، یه‌كسانبوونی مرۆڤه‌كان و ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌كانیانه و ڕۆژانه له‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا، شاهیدی پێشێلكرانی مافی مرۆڤ، به تایبه‌تی پێشێلكردنی مافی نیوه‌ی كۆمه‌ڵ، واته ژنان له كۆمه‌ڵگه جۆربه‌جۆره‌كانداین.
|

|
|
درێـــژه ...
|
شنۆ میهرپه‌روه‌ر |
|
توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، هۆكاره‌كان و رێكاره‌كان!
جانی دیلان VOA کوردی:
له ده‌هه‌مین سـاڵڕۆژی جیهانی بۆ نه‌هێشـتنی توندوتیژی له دژی ژنان که ڕێـکه‌وتی 25 ی مانگی یازده ده‌کات هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خانم ناهید به‌همه‌نی ئه‌ندامی ڕێـکخراوی مافه‌کانی ژنی کورد و مافه‌کانی مرۆڤ له کوردسـتانی ڕۆژهه‌ڵات کردووه.
|

|
|
درێـــژه ...
|
ناهید به‌همه‌نی |
|
تاریخچه‌یکی کۆرت له 25ی نوامبر!
فریشته گوڵپه‌روه‌ر:
ریکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوه‌کان سالی 1999 له کۆبونه‌وه‌ی گشتی خۆیدا رۆژی 25ی نوامبری بۆ رۆژی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ل تۆندوتیژی دژبه‌ژنان دیاری کرد. ئه‌و پیشنیاره له لایه‌ن کۆماری دۆمینیکه‌ن و به پشتیوانی زیاتر له 60 وڵاته‌وه هاتبوه ئاراوه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بڕیاره جوڵانه‌وه وشۆڕشی گه‌وره و رووله گه‌شه‌ی کۆتائی هێنان به‌م تۆندوو تیژییه دژ به ژنان بوو. توند‌و تیژیه‌ک که له حاستی ژنان ده‌کریت و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی ژنان و کچان، له کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ری رۆخێنه‌ری هه‌یه و رێگای پێشکه‌وتنی هه‌ر کۆمه‌ڵگایێک به‌ربه‌ست ده‌کات.
|

|
|
درێـــژه ...
|
فریشته گوڵپه‌روه‌ر |
|
توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، هۆكاره‌كان و رێكاره‌كان!
ناهید به‌همه‌نی:
توندوتیژی كه له كۆمه‌ڵگای سوننه‌تیدا ره‌واجی زۆرتره له هه‌نگاوی هه‌وه‌ڵ‌دا ژن و منداڵ ده‌داته به‌ر په‌لاماری خۆی و له سه‌ر بناغه‌ی پیاوسالاری دامه‌زراوه.
توندوتیژی و هێرش كردنه سه‌ر ژنان، چین، ره‌گه‌ز، ئایین، نه‌ته‌وه، بیروباوه‌ڕ، ته‌مه‌ن و ئایدیولۆژی ناناسێت، له سنوور و وڵاتی تایبه‌ت تێپه‌ر ده‌بێت و له هه‌موو جێگایه‌ك به شێوه‌ی جۆر به جۆر به كار ئه‌برێت. بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ره‌فتاره نامرۆڤانه ده‌رحه‌ق به نیوه‌ی كومه‌ڵی ئینسانی "پیاومه‌زنی"یه كه تێیدا ژن به مڵكی پیاو ده‌ناسرێت. پیاو وه‌كوو یه‌ك مه‌جموعه ده‌ستی باڵای هه‌یه و ژنیش وه‌كو ژێرمه‌جموعه‌یه‌كی پله د‌وو سه‌یری ده‌كرێت و به‌رپرسایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتیش له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م دابه‌ش كردن و لێكدانه‌وه نابه‌رابه‌ره ناوه‌رۆك و مه‌عنای پێ ده‌درێت.
|

|
|
درێـــژه ...
|
ناهید به‌همه‌نی |
|
وتاری نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد_ مافی مرۆڤ له کونفرانسی ستۆکهۆلم!
به سڵاو له به‌شداران و به‌رێوه‌به‌رانی به‌رێزی ئه‌م کۆنفرانسه!
ئێمه وه‌ک رێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد_ مافی مرۆڤ به پێشکێش کردنی ئه‌م نووسراوه‌یه بیر ورای خۆمان سه‌باره‌ت به ته‌ه‌وره‌کانی پێشنیار کراو له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م کۆنفرانسه ده‌رده‌برین.
هه‌ر وه‌ک راگه‌یاندراوه مه‌به‌ستی ئه‌م کۆنفرانسه دارشتنی گوتاری سیاسی هاوبه‌ش، پێناسه کردنی ره‌وشی سیاسی ئێستا و دوارۆژی ئێران و چۆنییه‌تی هه‌لسووکه‌وتی کورد به‌رامبه‌ر به‌م ره‌وشه و هه‌روه‌ها گرینگی دیالۆگێکی نێوخۆیی کورده.
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه له‌گه‌ڵ توندوتیژی له دژی ژنان!
رێکخراوی مافی ژنی کۆرد، مافی مرۆڤ:
هه‌مو ساڵێک له مانگی نۆوامبردا بۆ هه‌مو لایه‌نگرانی به‌رابه‌ری ژن و پیاو و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که توندوتیژی و خراپه‌کردنیان ده‌رحه‌ق به ژنان پێ‌ناخۆشه، باسی جێگاوشوێنی 25ی نۆوامبر و مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی زیندو ده‌بێته‌وه. بابه‌ت ده‌نوسرێ، سمینار داده‌ندرێ و وتووێژ ده‌کرێ و به گشتی جوڵانه‌وه‌یه‌ک له ئاستی ڕوناکبیریی کوردی‌دا ده‌بیندرێ. ئه‌و جموجۆڵ و چالاکیانه به داخه‌وه زیاتر له چه‌ند ڕۆژیک درێژه‌ی نیه ودیسانه‌وه کێشه‌ی ژنان به گشتی و ئه‌زیه‌ت و ئازاری ژنان به تایبه‌تی ده‌چێته‌وه په‌ڕاوێزی بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی دیکه‌وه.
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
ئاگاداری رێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد_مافی مرۆڤ به بۆنه‌ی ئێعدام کردنی ئێحسان فه‌تاحییان !
هاونیشتیمانانی به‌رێز!
هه‌روه‌ک ئاگادارن سه‌ر له به‌یانی رۆژی 11 نوامبر رژیمی کۆماری ئێسلامی تێکۆشه‌رێکی لاوی کورد به ناوی ئێحسان فه‌تاحییانی به بێ ئه‌وه‌ی که رێگای پێبدرێ بۆ دوایه‌مین جار چاوی به که‌س و کار و منداڵه‌که‌ی بکه‌وێ له‌سێداره دا. ئه‌و تاوانه له کاتێکدا روو ده‌دا که کاک ئێحسان له دادگای سه‌ره‌تایی دا زۆر ناره‌وایانه به ده سال زێندان حوکم درابوو. كۆماری ئیسلامی له جیاتی ئه‌وه‌ی که جۆابی ناره‌زایه‌تی کاک ئێحسان بداته‌وه له دادگایه‌کی نه‌ناسراودا و به بێ هیچ شی کردنه‌وه‌یه‌ک سه‌زای مه‌رگی بۆبرێوه.
|
|
|
درێـــژه ...
|
ئێحسان فه‌تاحییان
|
رێکه‌وتننامه‌ی له ناو
بردنی هه‌موو جۆره جوداکارییه‌ک له دژی
ئافره‌تان
په‌سه‌ند کراوی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه
د. ناصح قه‌ره‌داخی |
 |
|
به
بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵ
ڕاگه‌یاندنی
گروپێک له منداڵانی کار
ئێمه منداڵین، پێمان ده‌ڵێن منداڵی
کار، منداڵانی هه‌ژاری و نه‌بوونی ، منداڵانی
سه‌رشه‌قام، تکایه منداڵیه‌که‌مان
بده‌نه‌وه!
ێمه ده‌مانهه‌وێ ورزه‌کانی
ژیان ئاسایی تێپه‌ڕ بکه‌ین، ده‌مانهه‌وێ
ئاسایی له ئامێزی
وه‌رزه‌کانی ساڵدا په‌روه‌رده بین،
ده‌مانهه‌وێ له گه‌ڵ تریقه‌ی خۆری
ده‌مه‌وبه‌هار به ڕووی ڕوخساری زه‌وی،
به‌ره‌وڕوی ژیان...
درێژه |
 |
|
راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵێک له ژنانی کوردی
دانیشتووی بریتانیا
ئێمه، ژنانی
ئازادیخوازی کورد، هاوکات له گه‌ڵ هه‌ڵسوڕانی
بزوتنه‌وه‌ی ژنان و خه‌باتکاران و تێکۆشه‌رانی
مه‌ده‌نی له ئێران، خوازیاری ئازادی
ده‌سبه‌جێی هه‌موو تێکۆشه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی
ژنانین و له به رانبه‌ر تێکۆشانی بێ‌وچانیان
له ڕێگای هێنانه‌دی و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م
خه‌باته ئینسانی و گرنگه‌دا، سه‌ری رێز و
نه‌وازش داده‌نه‌وێنین. ئێمه یه‌ک ده‌نگ له
گه‌ڵ هه‌موو ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ....دریژه
|
 |
داواکاری
خه ندان موحه‌مه‌د جه‌زا
من خه‌ندان
موحه‌مه‌د جه‌زا موحه‌مه‌د، دانیشتووی ئاڵمان،
نووسه‌ری په‌رتووکی «ئۆقیانووسێك له تاوان»،
وێرای ئه‌وه‌ی که ژیانی خۆم و مناڵه‌که‌م
له‌لایه‌ن بانده‌کانی بارزگانی...
درێژه |
 |
|
|
|
|
راپۆرتی کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی
مافی ژنی کۆرد ، مافی مرۆڤ
کۆبوونه‌وه‌که
کۆنفرانسیک بوو سه‌باره‌ت به وه‌زعیته‌ی ژنانی کۆردستان و
خه‌باتیان له‌م 30 ساله‌ی دوای هاتنه سه‌ر کاری رژیمی
ایسلامی له ئیران‌دا. |

|
درێـــژه ...
|
|
|
سمینار سه‌باره‌ت به پرسی به‌رابه‌ری له
پارڵمانی ئۆرووپا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و
پارڵمانه |

|
درێـــژه ...
|
|
|
د‌وو شێعر و وه‌رگێڕانی په‌خشانێك لێ زێنه‌ب
بایزیدزاده
شێعر
په‌خشان |

|
درێـــژه ...
|
لیمۆ بایزیدزاده |
|
شه‌هین محه‌مه‌دی به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی مه‌ریوان بۆ ئیداره‌ی
ئیتلاعات بانگهێشتكرا
له سه‌روبه‌ندی مانگرتنه
جه‌ماوه‌ریه كه‌ی شاری مه‌ریوان و نزیك بونه‌وه له 8ی مارس
رۆژی جیهانی ژنان، شه‌هین محه‌مه‌دی به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی
مه‌ریوان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه. |

|
درێـــژه ...
|
شه‌هین محه‌مه‌دی |
|
بڵێی ئاسمان له‌و دیو شوشه‌ی فرمێسکه‌وه له
کاتی ده‌سپێکی ساڵی تازه چۆن ببیندرێ؟
سەد
و یه‌ک ساڵ به سه‌ر دیاری کردنی ڕۆژی هه‌شتی
مارس به ناوی ڕۆژی جیهانی ژنان تێپەڕ بووە،
سەد و یه‌ک ساڵی پڕلە بەرزی و نزمی، سەد و
یه‌ک ساڵی پڕ لە داچڵەكان و سەر سوڕمان و پڕ
لەدەسكەوت... |

|
درێـــژه ...
|
|
|
ئاگادری و بانگه‌واز بۆ رای گشتی
له‌لایه‌ن چه‌ند قیره کچ و بێوه‌ژنێکی بێ
لایه‌نه‌وه |

|
درێـــژه ...
|
|
|
به‌یانیه‌ی
هاوبه‌شی چالاکان و رێکخراوه‌کانی ژنان به
بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی جیهانی ژن
پێشكه‌وتن
و سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر
كاتێك مسۆگه‌ره كه ژنان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا
ببینن |

|
درێـــژه ...
|
|
|
سمینارێك
به بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه له ستۆكهۆلم
 |

|
درێـــژه ...
|
|
|
سمیناری
یه‌ك رۆژه به بۆنه‌ی 8ی مارس له ستۆكهۆلم |

|
درێـــژه ...
|
|
|
هه‌ڵوێستی سه‌نته‌ری ژنانی
کورد له کۆڵن
نا بۆ توندوتیژی دژی
ژنان
ووتی وه‌ره ئه‌م دیو که‌وه...
خۆری ئێره بریقه‌داره، پڕشنگه‌کان سنووره‌کان ده‌شکێنن و
تێپه‌ر ده‌بن، مانای ژیان سۆزه، ئاوازه |

|
درێـــژه ...
|
|
|
به بۆنه‌ی 6ی فیبریه ساڵڕۆژی جیهانی به‌ره
نگار بوونه‌وه له گه‌ڵ دیارده‌ی که‌م‌ئه‌ندام
کردنی جنسی
که‌م‌ئه‌ندام کردنی جنسی، سیمای ڕازاوه‌ی کۆمه‌ڵگا
دواکه‌وتووه‌کان بۆ به ئه‌ساره‌ت کێشانی جه‌سته و ڕۆح و
ڕه‌وانی ژنان
....دایکم به هێواشی ده‌مه‌وبه‌یان له
خه‌و خه‌به‌ری کردمه‌وه.""وتی :هه‌سته،
وه‌ره له گه‌ڵم، چاوم هه‌ڵ‌گڵۆفی و شوینی
که‌وتم، له ده‌ره‌وه‌ی دییه‌که‌مان
قه‌ره‌چه‌کان هه‌واریان خستبوو دایکم ده‌ستی
توند گرتبووم به‌رو هه‌واری قه‌ره‌چه‌کان
ده‌ڕۆیشتین...نه‌م ده‌زانی بۆچی به‌ره‌و ئه‌وێ
ده‌ڕۆین؟ |

|
درێـــژه ...
|
|
|
په‌روین ئه‌رده‌لان: له مێشکمدا
هه‌ڵکه‌نرابوو که ژن‌و ته‌فه‌نگ‌و ئه‌سپ بو
کورد گرینگ
به دلنیایه کی ته‌واوه
ئه‌توانم بێژم شایه‌د یه‌کێک له‌کاریگه‌رترینی
بزوتنه‌وه‌گه‌لێک که‌ئه‌توانێت کۆمه‌لگای
ئێران به‌ره‌و دێموکراسی هیدایه‌ت بکات
بزوتنه‌وه‌ی ژنانه‌و به‌راستیش له‌روانگه‌ی
منه‌وه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌م بواره‌دا
به‌هێزه. |

|
درێـــژه ...
|
په‌روین
ئه‌رده‌ڵان |
|
کێشه‌ی
تیکنیکی له کۆمه‌ڵه تێڤێ وپه‌ێوه‌ندی له گه‌ڵ
مه‌ترسی دیموکراسی
تێپه‌ڕ
بوونی کات بڕێک باس کۆن ناکات! ڕاوه‌ستاین،
پێوه‌ندیمان گرت، پرسیارمان کرد، داوامان کرد،
وتمان به‌شکه‌م وا نه‌بێت!
بڵێی وا نه‌بێت؟ |

|
درێـــژه ...
|
|
|
تێروری
نه حله حوسین
چالاکی بواری مافی ژنان محکووم ده‌که‌ین
به‌په
ژاره یه کی زۆره‌وه‌رۆژی پێنچ شه‌ممه 2008-
12 -18 نه
حله حوسین
هه‌لسوراوی بواری مافه کانی
ژنان له‌ماله‌که‌ی خوی له‌شاری که رکووک به
شیوه یه کی وه حشیانه کوژرا. |

|
درێـــژه ...
|
|
|
©
MJK,MM2006 |