|
رێکخراوی مافی ژنی کورد و رۆژی جیهانی
نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان
بۆ
رێزنان له رۆژی جیهانی بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، رێکخراوی مافی ژنی
کورد له‌رێکه‌وتی 26ی نۆڤمبه‌ردا ئێواره کۆڕێکی سازکرد که بریتی بوو له
دووبه‌شی سیمنار و هونه‌ری. ده‌ستپێکی پرۆگرامه‌که به یه‌ک ده‌قیقه بێده‌نگی
ده‌سپێکرا بۆ رێزلێنان له گیانی هه‌موو قوربانیانی توندوتیژی و هه‌روه‌ها بۆ
رێزلێنان له خاتوو دانیال میرتران دۆستی دێرنی گه‌لی کورد که له رێکه‌وتی
21ی نۆڤمبه‌ردا کۆچی دوایی کرد.
..........
|
|
|
درێـــژه ...
|
مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ
|
|
بانگەشەی ڕاپەرینێکی گشتگیر بۆ بنبڕکردنی
توند و تیژی لە سەر ژنان
ئاڵووگۆڕە سیاسیەکانی ساڵی ڕابردوو لە ناوچەدا کە نەمانی دەسەڵاتانی لەمێژینەی
بەدواوە بوو، گۆڕەپانی بەشداری بێوێنەی
ژنان بوو بۆ گۆڕینی جوغرافیای سیاسی دنیا. گومان لەوە دا نییە کە زۆربەی هەرە
زۆری ئەو ژنانە، لە ڕوخانی دیکتاتۆری‌دا خەونی کرانەوەی زنجیرەکانی دەستو
پێی خۆیان وەک ژن بینیووە. بەڵام ئەم تەجروبەیە
دیسان نیشانی دا کە کرانەوەی کۆت و بەندی ژنان لەو وڵاتانە پێوەندی بەوەوە هەیە
کە ژنان تا چ ڕادەیەک بە دروشمی خۆیانەوە دێنە مەیدان و داوای مافەکانی خۆیان
دەکەن..........
|
|
|
درێـــژه ...
|
مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ
|
|
ژن لە رووانگەی کۆمەلگەی کوردی‌دا
بونەوەرێک لە رێگەی جوت بونی نێر‌و مێ دێتە دنیاوە تا
بەردەوامی بە ژیانی ئەوبوونەوەرە بدرێت،مرۆڤیش یەکێکە لەو
زیندەوەرانە هەربەرێگەی جووت بوونی نێرومێ وە هاتۆتە دنیاوە،
لێرەدا جیاوازی مرۆڤ و زیندەوەرانی تر لە جیاوازی دەولەمەندی
عەقلدایە، بۆیە مرۆڤ هەموو
پەیوەندیەکانی بە جۆرێک رێک دەخات کە دەچێتە شێوەی
قانون، سیستێم، مەزهەب ...
ئەمانەش کار لە پێناو پاراستنی مافەکانی
مرۆڤ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی
کۆمەڵگەیەکی دروست..........
|
|
|
درێـــژه ...
|
نیاز عەبدوڵا
|
|
راپۆرتی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌کیه‌تی ژنانی کوردستان له سلێمانی
رۆژی ۱ شه‌ممه
۲۳/۰۴/۲۰۱۱ هاورێیان پرشنگ بلوری و فریشته گۆڵپهروهر، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
به‌ریوه‌به‌ری رێکخراوی مافـــــــی ژنـــــی کــــــورد، سه‌ردانی
یهکیــــهتی ژنـــانی کوردســـتانیان له شاری سلیمانی کرد و له‌گه‌ل بهرێـز
خاتو کافیــــه ســـڵـێمان، به‌رپرسی یه‌کیه‌تی ژنانی کوردستان،
چاوپیکهوتنێکیان ساز کرد. پێشه‌کی له لایه‌ن رێکخراوه‌ی مافی ژنی کــوردوه،
سوپاس و ده‌ستخۆشی خاتو کافیـــه ســڵـێمان یان کرد بۆ یارمه‌تی دان و
ئاماده‌کاری بۆ به‌رێوه‌چوونی کۆنگره‌ی ۵ی رێکخراوه‌که له شاری سلێمانی
.........
|
|
|
درێـــژه ...
|
وێنه‌ی دیداره‌که
|
|
راپۆرتی سه‌ردانی ده‌فتری حدکا له شاری هه‌ولێر له لاین دوو ئه‌ندامی رێکخراوی
مافی ژنی کورده‌وه
رۆژی ٤ شه‌مبه
٢٧/٤/٢٠١١، جه‌میله‌ی حه‌سه‌نخاڵی و عه‌تا ده‌باغی، ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ی
مافی ژنی کورد، سه‌ردانی ده‌فتری حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران له شاری
هه‌ولێریان کرد و له گه‌ڵ به‌ڕێز کاک تاهیر مه‌حموودی، مه‌سئوولی ده‌فتر،
دانیشتنێکی دوو ساعه‌ته‌یان له کهشوههوایکی زۆر دوستانه‌دا به‌ڕێوه‌برد.
له‌م دیداره‌دا، ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌مان کورته ڕاپۆرتێکیان له
کۆنگڕه‌ی پێنجه‌می رێکخڕاوه له شاری سولیمانیه پێشکه‌شکرد و به وردی له
ئامانج و ده‌سکه‌وته‌کانی رێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد، دووان........
|
|
|
درێـــژه ...
|
وێنه‌ی سه‌ردانه‌که
|
|
ڕاپۆرتـی « ڕۆژهه‌ڵات تی‌وی » له سه‌ر کونگره‌ی ۵ی «رێکخراوی مافی ژنی کورد.»:
رێکخراوی مافی ژنی کورد،
کۆنگره‌ی پێنجه‌می خۆی له رۆژانی ۱۹ و ۲۰ی ئاپریلی ۲۰۱۱ی زائینی له شاری
سلێمانی به به‌شداری ئه‌ندامان و کۆمه‌ڵێک له چالاکانی بواری ژنان و خه‌باتی
یه‌کسانی و نوێنه‌رانی چه‌ند حزب و ریکخراوه‌ی سیاسی کورد، به سه‌رکه‌وتویی
به‌ریوه برد.
فیلمی کونگره‌که، که له ڕاپۆرتی ڕۆژهه‌ڵات تی‌وی وه‌رگیراوه و چه‌ند
وێنه‌یش له کۆنگره‌که .......
|
|
|
درێـــژه ...
|
وێنه‌ی ڕاپۆرته‌که
|
|
ڕاپۆرتی « تیشــک تی‌وی » له سه‌ر کونگره‌ی پێنجه‌می «رێکخراوی مافی ژنی کورد»:
هه‌ر وه‌ها که له پێشدا
به ئاگاداریتان گه‌یشتوه، رێکخـــراوی مــافــــی ژنـــی کــــــورد، کۆنگره‌ی
پێنجه‌می خۆی له رۆژانی ۱۹ و ۲۰ی ئاپریلی ۲۰۱۱ی زائینی له هه‌رێمی کوردستان
(شاری سلێمانی)، به به‌شداری ئه‌ندامان و کۆمه‌ڵێک له چالاکانی بواری ژنان و
خه‌باتی یه‌کسانی و نوێنه‌رانی چه‌ند حزب و ریکخراوه‌ی سیاسی کورد، به
سه‌رکه‌وتویی به‌ریوه برد.
کانالی ئاسمانی « تیشــک » له به‌رنامه‌ی « هـهنگـــــاو » دا ڕاپۆرتێکیی
له سه‌ر کۆنگره‌که بلاو کردوه‌ته‌وه. ده‌قی ئه‌و به‌رنامه‌یه له ۳ به‌ش دا
پێشکه‌شتان ئه‌کرێن .......
|
|
|
درێـــژه ...
|
به‌رنامه‌ی هـهنگـــاو
|
|
راپۆرتی گۆڤاری کوردستانی نوێ ژماره 5459 له پێنجه‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوی مافی
ژنی کورد :
سه‌عات 10:30 سه‌رله‌به‌یانی رۆژی
19/4/2011 به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نگرانی حزبی و حکومی و چه‌ندین که‌سایه‌تی
سیاسی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و چالاک له‌بواری مافه‌کانی ژنان پێنجه‌مین
کۆنگره‌ی رێکخراوی مافی ژنی کورد- مافی مرۆڤ له‌هۆڵی ته‌وار-ی یه‌کێتی ژنانی
کوردستان له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تای کۆنگره‌که به‌ده‌قیقه‌یه‌ک
وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستیپێکرد، پاشان رێکخراوی مافی ژنی
کورد-مافی مرۆڤ سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌کێتی ژنانی کوردستان و
خاتوو کافیه سلێمان کرد بۆ هاوکاریکردنیان له‌به‌ستنی ئه‌م کۆنگره‌یه،
هه‌ربۆیه چه‌پکێ گوڵیان پێشکه‌ش کرد که وه‌کو که‌سایه‌تیه‌ک هاوکارییان
بووه.......
|
|
|
درێـــژه ...
|
کوردستانی نوێ
|
|
فیلمی سـمیناری "پێگه‌ی ژنی کورد له جوڵانه‌وه‌ی ژنانی ئێران‌دا" به به‌شداری
کاک شه‌هاب شێخی
هه‌روها که هه‌ر له‌م ماڵپه‌ره‌دا به
ئاگاداریتان گه‌یشتووه، ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ۲ی
ئاوریلی ۲۰۱۱، له شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سۆئێد، له ژێر سه‌ردێڕی "پێگه‌ی ژنی
کورد له جولانه‌وه‌ی ژنانی ئێران‌دا"، سمینارێکی بۆ به‌ڕێز شه‌هاب شێخی،
کۆمه‌ڵناس و توێژه‌ری مافه‌کانی ژنان، به‌رێخست.
راپۆرتی ئه‌ۆ سمیناره له پێش دا بلاۆ کرایه‌وه و ئێستاش فیلمی سمیناره‌که
ئاماده کراوه و پێشکه‌شتان ئه‌کرێت.......
|
|
|
درێـــژه ...
|
وێنه‌ی سمیناره‌که
|
|
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی رێکخراوی مافی ژنی کورد به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی به‌رێز
"به‌هاره عه‌له‌وی" :
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد : بـه داخ و
پـهژارهیێـکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی ناوه‌ختی بهرێـز "به‌هـاره
عهلـــــهوی"، هه‌ڵسوراو و چالاکوانی بزوتنهوهێ ژنان و به‌تایبه‌ت
بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کورد و یه‌کێک له چالاکانی "بزووتنه‌وه‌ێ یه‌ک میلیـون
ئیمزا"مـان پـێ گه‌یشت. به پێی ئـه‌و ههواڵـه، ناۆ براۆ له گه‌ڵ باوکی
بهرێـزیدا به هۆی روداوێکی هاتـووچو له رێگای سـه‌قز ــ سـنه، گیـانیان له
ده‌ست داوه.
بێ گـومان له ده‌ست دانی به‌هـاره، بۆ بزوتنـهوهی ژنـان له کوردستان،
که‌لینێکی زۆر گـه‌وره‌یه............
|
|
|
درێـــژه ...
|
به‌هاره عه‌له‌وی
|
|
ڕاپــۆرتـــی کۆتائی کۆنگره‌ی پێنجه‌می "ڕێکخراوه‌ی مافــی ژنــی کــورد" :
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد-مافی مرۆڤ، به‌م
جۆره کۆتائی کۆنگره‌ی پێنجه‌می خۆی له رێکه‌وتی ۲۰ی ئاپریلی ۲۰۱۱ی زائینی له
شاری سلێمانی راده‌گه‌ینێت :
کۆرته‌ی په‌سه‌ندکراوه‌کانی ئه‌م کۆنگره به‌م چه‌شنه‌ن :
ناوی رێکخراوه‌که بگۆردرێت بۆ " مـــافــی ژنــــی کـــــورد".
گه‌ڵاله‌ی پێشنیارکراو بۆ پلاتفۆرمی هاوبه‌شی ژنی کوردی رۆژهه‌لاتی په‌سه‌ند
کرد و ئه‌رکی وه‌رگرتن و پێـــداچونهوهی پێشـــنیارهکان و ڕهخنـــهکان، و
هــهروهها به دواداچـــونهوهی په‌یامه هاوکاریه‌کانی، خسته سهرئهستۆێ
به‌رێوه‌به‌ری تازه............
|
|
|
درێـــژه ...
|
وێنهیکۆتاییكۆنگره
|
|
ڕاپــۆرتـــی ســـــــمیــنار: له ژێر سه‌ردێڕی "پێگه‌ی ژنی کورد له
جولانه‌وه‌ی ژنانی ئێران‌دا" :
ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ :
ئێوارێی ڕۆژی شه‌نبه ۲ی ئاوریلی ۲۰۱۱، له ساڵۆنی ABFی شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی
سۆئێد، له ژێر سه‌ردێڕی "پێگه‌ی ژنی کورد له جولانه‌وه‌ی ژنانی ئێران‌دا"،
سمینارێک به به‌شداری کۆمه‌ڵێک له ژنان و پیاوانی چالاک له بواری مافه‌کانی
یه‌کسانی ژن و پیاودا به‌ڕێوه چو. ئه‌و سمیناره له لایه‌ن ڕێکخراوی مافی ژنی
کورد، مافی مرۆڤه‌وه بۆ به‌ڕێز شهاب شێخی، کۆمه‌ڵناس و توێژه‌ری مافه‌کانی
ژنان داندرابو.........
|

|
|
درێـــژه ...
|
وێنه‌ی سمیناره‌که
|
|
گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیارکراوی رێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد ـ مافی مرۆڤ له پێناو
پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش :
ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ :
ئێمه ژنانی کورد، له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خاوه‌نی دهیانو سه‌دان
ڕێکخراوه‌ی جۆراوجۆرین. به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م ڕێکخراوانه، خاوه‌نی
ئاجێندایه‌کی روونی یه‌کسانیخوازی نین یان خود ئه‌م ئه‌جێندایه به پرسی
سه‌ره‌کی خۆیان نازانن. به گشتی سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌کی فره زۆری
کۆمه‌ڵه و رێکخراوه‌ی جۆراوجۆری ژنان، ئێمه بۆ گهڵاڵهکردنو داڕشتنی
ئه‌جێندا و پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش هه‌وڵمان نه‌داوه. ئێمه ژنانی کورد، گروپێکی
یه‌کده‌ست و یهکویست نین‌و خاوه‌نی پێشینه‌ی جیاوازی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووری، ئایینی‌و چینایهتینو هه‌ربۆیه‌ش خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی، ویست،
خولیا‌و داخوازی جیاوازین. به کورتی، ئێمه پیویستیمان به پلاتفۆرمێکی
هاوبه‌شه.....
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــــۆگــــــــــۆ
|
|
پێنجه‌مین گۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ له
کوردستانی باشوور !
ئاگــــــــاداری : ڕێکخراوه‌ی مافی
ژنی کورد ـ مافی مرۆڤ، له ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، به
مه‌به‌ستی تێکۆشان له پێناوی مافی ژنانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات پێک هاتووه و
له چه‌ندان وڵاتی جیاوازی ئوروپی چالاکه. ئه‌م رێکخراوه‌یه تا ئێستا هه‌موو
ساڵێک کۆنگره‌کانی له شوێنی جیاواز گرتووه و ئه‌مساڵیش، پێنجه‌مین گۆنگره‌ی
ساڵانه‌ی خۆی له شاری سوله‌یمانی، له کوردستانی باشوور به‌ڕیوه ده‌بات. ئه‌م
کۆنگره‌یه، له ڕۆژانی ۱۹ و ۲۰ی مانگی ئاوریل به‌ڕێوه، دهچێتو ........
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــــۆگــــــــــۆ
|
|
سێمیناری "بارودۆخی ژنانی کورد له هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران‌دا"، له ستۆکهۆڵم!
ئاگــــــــاداری : ڕێکخراوه‌ی مافی
ژنی کورد، مافی مرۆڤ، سێمینارێک له سه‌ر بابه‌تی "بارودۆخی ژنانی کورد له
هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران‌دا "، ده‌گێڕێت. ئه‌م سیمیناره
له لایه‌ن "شه‌هاب شێخی"یه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت. شه‌هاب شێخی کۆمه‌ڵناسه و،
له ئێران ماسته‌ری له به‌شی توێژینه‌وه ژنان وه‌رگرتووه. شه‌هاب تا ئه‌م
دواییانه راسته‌و خۆ و چالاکانه به‌شداری ئه‌م جووڵانه‌وه له ناوه‌وه
بووه.........
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــــۆگــــــــــۆ
|
|
یاد کردنه‌وه‌ی سالیادی ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژن، له له‌نده‌ن!
رێکخراوی مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ :
له ئیواره‌ی روژی هه‌ینی 4ی مانگی مارسی 2011 پێشوازی کرد له سه‌دان هاوولاتی
کۆرد له شاری له‌نده‌ن بۆ به‌رز راگرتنی 8ی مارس روژی جیهانی ژن.
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که به یه‌ک خۆله‌ک بێ ده‌نگی ده‌ستی پێ کرد بۆ ریز گرتن
له گیانی پاکی هه‌موو گیان به‌خت کراوانی ریگای ئازادی و یه‌کسانی خۆازی.
پاشان چیمه‌ن ره‌حیمی پیشکه‌ش کاری کۆره‌که له ده‌سپێکی به‌رنامه‌که دا،
ناسنامه و میژوی ریکخراوه‌که و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ریکخراوهیهی
خسته به‌ر ده‌ستی ئاماده بوان و هه‌روه‌ها به ۆتاریکی کۆرت، ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا که هۆی چیه هه‌موو سالێک به‌شیک له ژنانی دنیا یادی ئه‌م روژه
ده‌که‌نه‌وه؟ له به‌شیک له قسه‌کانی دا چیمه‌ن وتی:........
|

|
|
درێـــژه ...
|
وێنـه‌ی مراسـێمهکه
|
|
به‌رز و به‌رێز بێت سه‌ده‌مین سالیادی ٨ی مارس، رۆژی جیهانی پاکتاوکردنی هه‌موو
جوره سته‌می جنسی!
رێکخراوی مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ :
سه‌ده‌مین ساڵی دیاریکردنی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ٨ مارس له کاتێکدا پیرۆز
ده‌که‌ین که بار‌و و دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له به‌رده‌م ئاڵ وگۆرێکی
به‌رچاوی سیاسی دایه. به ڕای ئێمه له تایبه‌تماندیه‌کانی گرینگی ئه‌م ئال و
گۆره، به‌شداربوونی هه‌موو چین و توێژه‌کانی خه‌لکی ناوچه‌که و هه‌ڵبژاردنی
شێوازی مه‌ده‌نی یانه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه دژ به رێژیمه
دیکتاتۆرییه‌کان. بێ گومان جێگا‌و شوێنی خه‌باتی چالاکانه و کارتێکه‌رانه‌ی
ژنان له‌م ده‌وره‌دا به‌رچاو و حاشا هه‌ڵنه‌گره، هه‌رچه‌ن به‌داخه‌وه وه‌ک
هه‌میشه له میدیاکانی جیهانیدا ده‌وری ژنان له‌م بواره‌دا سه‌رنجی شیاو
وپێویستی پێ نه‌دراوه........
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــــۆگــــــــــۆ
|
|
٨ مارت، یادی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی جیهان !
تۆڕی خانمانی کورد له ڕۆژائاوای
یۆته‌لاند ۵ مارتی ۲۰۱۱ له کاتژمێر ۱۶ تاکو ۲۲ پێشوه‌خت یادی ڕۆژی
نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی جیهانی له یۆتۆبۆری له هۆڵی کۆمه‌ڵه‌ی خانمانی کورد
بۆئاوێتهبوون ڕێکخرا. ده‌ستپێکی به‌رنامه‌که بریتی بوو له خوله‌کێک وه‌ستان
بۆ گیانی قوربانیانی ڕۆژی ٨ی مارتی جیهانی.
كردنهوهوخوێندنهوهی وتاری تۆڕی خانمان له‌لایه‌ن نالیا ئیبراهیم
پێشکه‌شکرا. دواتر ژیله فه‌ره‌ج باسی تۆڕیخانمانی ڕۆژئاوای یۆتهلاندی
له‌گه‌ڵ ئامانج و سه‌رهه‌ڵدانی تۆڕه‌که کرد.........
|

|
|
درێـــژه ...
|
وێنهیکۆتاییتۆڕهکه
|
|
ئێواره‌یه‌کی ئاهه‌نگ و یادکردنه‌وه به‌بۆنه‌ی ۸ی مارس، ساڵیادی رۆژی جیهانی
ژن !
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن (۸ی مارس)، رێکخراوی مافی ژنی کورد – مافی مرۆڤ،
ئێواره یادێک بۆ رێزلێنان له خه‌باتی ژنانی جیهان به گشتی و خه‌باتی ژنی
کورد به تایبه‌تی، له له‌نده‌ن رێکده‌خات. له‌م ئێوارهیادهدا کۆمه‌ڵێک
چالاکی جۆراوجۆر پێشکه‌ش ده‌کرێت وه‌ک کورته باسێک له‌سه‌ر رێکخراوی مافی ژنی
کورد – مافی مرۆڤ و پیشاندانی وێنه‌و ئامار له‌سه‌ر رۆڵی ژن له‌مێژوودا و
جۆشکردنی ئێواره‌که به ئاهه‌نگ و گۆرانی کوردی به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان :
.......
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــــۆگــــــــــۆ
|
|
شۆڕشـــی تونێـــسو بهشــــــداری چـــالاكـــانهی ژنــــــان !
ئهنــــوهر ئهســـــهدزاده :
ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا بخشێنین به‌سه‌ر مێژووی خه‌باتی گه‌لان له‌شێوه‌و فۆرمه
جۆراوجۆره‌كانی به‌ئاشكرا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هاوشان له‌گه‌ڵ توێژه‌كانی
دیكه‌ی وڵاتان ژنان زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه سیستم‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانی ئه‌و
وڵاته‌ش چاوه‌ڕوانییان بووه، ده‌ورو نه‌قشی به‌رچاویان گێراوه. به‌شێكی زۆر
له ئاڵوگۆڕه‌كان هه‌ر له كۆمۆنه‌ی پاریسه‌وه بگره تا راپه‌ڕینی خه‌ڵكی
كوردی كوردستانی باشوور‌و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستانی
رۆژههڵاتو شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیشی له‌گه‌ڵ بێت ژنان وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی
رۆڵی خۆیان لهگۆڕانكارییهكاندا بینیوه‌و مۆركی خۆیان له رووداو ئاڵوگۆڕه‌كان
داوه. له‌م پێناوه‌شدا زۆر ژن‌و چالاكی ژن له‌ته‌مه‌نی جیاوازه‌وه هه‌ن كه
گیانی خۆیان له‌پێناو ئامانجه‌كانی گهلو نیشتمانه‌كه‌یاندا به‌خت كردووه‌و
ئێستاكه به‌جۆرێك بوونه‌ته سونبولی خهباتو راوه‌ستاویی .......
|

|
|
درێـــژه ...
|
ئهنـوهر ئهســهدزاده
|
|
ئاگاداری رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ له‌سه‌ر راگرتنی حوکمی ئیعدامی
حبیبوڵڵا له‌تیفی :
با پێه‌که‌وه بۆ ئازادی هه‌مو زیندانیانی سیاسی
تێبکوشین!
له رۆژانی رابه‌ردوو به خه‌بات و تێکوشانی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی خه‌باتکاری
کوردستان و خه‌ڵکی تیکوشه‌ر و ئازادیخواز له ده‌ره‌و و ناوه‌وه‌ی ئیران، حوکمی
ئیعدامی حبیبوڵڵا له‌تیفی راگیرا، به‌ڵام راگرتنی ئه‌و حوکمه به مانای
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئیعدامی حبیبوڵڵا له‌تیفی نیه.
شه‌وی رابه‌ردوو کاتژمێر ١٠ی شه‌و به کاتی کوردستان، له لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌تیه‌کانی رژیمه‌وه هێرش کرایه سه‌ر مالی حبیبوڵڵا له‌تیفی
و...............
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــــۆگــــــــــۆ
|
|
ۆرکشۆپ به بۆنه‌ی سالڕۆژی (25/11) توندوتیژی دژی ژنان له سوید :
به بۆنه‌ی رۆژی بنبڕکردنی توند و تیژی دژی ژنان، له ژێر ناوی “با تێکوشین بۆ
بنبڕکردنی توند و تیژی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا" رۆژی یه‌کشه‌ممه ٥ی
دێسهمبهری٢٠١٠ به هاوکاری سێ رێکخراوی ژنان له ێۆتۆبۆری سوید و
کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی ژینگه‌ی کوردستان له سوید، سمیناره‌که به‌ڕێوه چوو.
له پانێڵی سمیناره‌که‌دا به‌رێزان رووفیا ره‌مه‌زانعه‌لی (رێکخراوی مافی
ژنی کورد، مافی مروڤ)، نه‌سرین شهیخوالاسلامی (یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له ێۆتوبوری)، نالیا ئێبراهیم (کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی ژینگه‌ی
کوردستان له سوید)و ژیلا فه‌ره‌جی (کومه‌ڵه‌ی ژنانی کورد له ڕوژئاوای سوید)
له سه‌ر ...............
|

|
|
درێـــژه ...
|
ۆرکشۆپی ێۆتۆبۆری
|
|
ئاگاداری رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ (کومیته‌ی یۆتۆبوری) :
به بۆنه‌ی ۲۵‌ی نوامبــر، ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بنبڕکردنی تۆندو تیژی دژ به
ژنان، رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ (کومیته‌ی یۆتۆبوری) به هاوکاری
یه‌کیه‌تی ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد له
رۆژئاوای سوئید، ههلسته به گه‌رتنی کۆرێک به‌م بۆنه‌وه له رۆژی ۵ی دیسامبری
٢٠١٠...............
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــــۆگــــــــــۆ
|
|
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ، له ولاتی ئالمان چالاکی خۆی راگه‌یاند.
ئێواره ی رۆژی ٢٧ی نۆامبری ٢٠١٠ له Bürger Zentrum Nippsی شاری کۆلن ولاتی
ئالمان، کۆمه‌ڵێک له ژنانی ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ستان به گرتنی
ڕێ‌و ڕه‌سمێکی شکۆدارو، ره‌سمه‌ن لقی ئالمانی رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی
مرۆڤیان دامه‌زراند.
شیاوی باسه له‌م ڕێ‌و ڕه‌سمه‌دا که کۆمه‌ڵێک له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز،
هه‌روه‌ها لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و، کۆمه‌ڵێک له ژنانی
نهتهوهکانیتری ئێران و چه‌ن که‌سایه‌تی له دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامانی
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ له ولاتی سوئیدوه به شدار بوون، له لایه‌ن
رووفیا ڕه‌مه‌زانعه‌لی ...............
|

|
|
درێـــژه ...
|
ڕێ‌و ڕه‌سمی ئالمــــــان
|
|
نا بۆ توندوتیژی دژ به ژنان!
ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ :
به‌بۆنه‌ی ۲۵‌ی نوامبــر، ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بنبڕکردنی تۆندو تیژی دژ
به‌ژنان، ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کــورد مافی مــرۆڤ، ده‌نگی خۆی ده‌خاته‌پاڵ
هه‌موو ئه‌وده‌نگانه‌ی که دژ به‌شێوازه جۆراوجۆره‌کانی توند‌و تیژی له‌هه‌موو
بواره‌کاندا خه‌بات ده‌که‌ن و بێزاری خۆیان ده‌رده‌بڕن.
هه‌موو ئه‌و دهنگـانهی له زیندانییه سیاسیه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه
هه‌وڵی خه‌باتی یه‌کسانی ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ژنهکوردهکان که‌به‌ئاشکرا
بارێکی قورستری توند‌و تیژی یاسائیان له‌سه‌ر شانه...............
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــــۆگــــــــــۆ
|
|
هه‌موو رۆژێك له دنیادا رۆژی توندوتیژیه دژی ژنان!
روفیا ره‌مه‌زانعه‌لی :
رۆژی ٢٥ی نۆڤه‌مبر وەکو رۆژی نێو نه‌ته‌وەیی قهدەغهکردنی توند‌و تیژی دژ به
ژنان له لایه‌ن کومه‌ڵگای نێونهتهوەییهوە دیاری کراوە. جێگای خۆیه‌تی به‌م
بۆنه‌وه چالاکان و تێکوشه‌رانی بواری خه‌باتی یه‌کسانیخوازی چاوخشاندنێکی کورت
و پێویست سه‌بارەت به هه‌لومەرجی کومه‌ڵایه‌تی و سیاسی و بارودوخی ژیانی ژنان
بكه‌ن. مافی ژن ئه‌بێ به پێی مافی مروڤ پێناسە بکرێت و
هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.............
|

|
|
درێـــژه ...
|
روفیا ره‌مه‌زانعه‌لی
|
|
ڕاگه‌یاندنی گشتی به‌شی ئاڵمانیای رێکخراوی مافی ژنی کورد – مافی مروڤ
به‌شی ئاڵمانیای رێکخراوی مافی ژنی کورد – مافی مروڤ، که له رۆژی 03/10/2010
له شاری کۆڵن چالاکی خۆی به دانیشتنێکی گشتی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له ژنانی
کوردی رۆژهه‌ڵاته‌وه له کوردستانی ئێران ده‌ستی پێ کردوه، له هه‌موو
ڕێکخراوو پارت و کۆرو کۆمه‌ڵی لایه‌نگرانی مافی ژنان و مافی مرۆڤ داوای
به‌شداری چالاکانه له رێوره‌سمی رۆژی دامه‌زراندنی ئه‌م رێکخراوه
ده‌کا............
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــــۆگــــــــــۆ
|
|
کوردســــتان و مــــافی مــــروڤ
چیمه‌ن ره‌حیمی، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی و چالاکوان له بواری مافی مروڤ، به
بانگهێشتی رێکخراوی 'کهسکهسوور' یا پێکه‌وه ژیان که ریکخراوێکی مافی
مروڤیه له کوردستانی باشوور، به سه‌ردانێک گه‌یشته شاره‌کانی هه‌ولێر و
دهۆک.
له رۆژی 20ی سپته‌مبه‌ری 2010 به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئاشتی، له شاری
دهۆک چیمه‌ن ره‌حیمی له سمینارێک‌دا به شداریکرد که له‌یلا زانا ' براوه‌ی
خه‌لاتی رافتۆ' و( وه‌زیری داد)ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز حاکم ره‌ئوف
ره‌شید وتاریان پێشکه‌شکردو...........
|

|
|
درێـــژه ...
|
چیمه‌ن ره‌حیمی
|
|
ده‌رباره‌ی پێویستی دارشتنی مانیفێستی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران
:
ناهید به‌همه‌نی -
تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌كوردستاندا، نه‌ته‌نیا كولتوور‌و راده‌ی
پیاوسالاری، به‌ڵكو ده‌ره‌نجامه‌كانی سته‌می نهتهوهییو هه‌ڵاواردنی
دوولایه‌نه‌ش به‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی گرینگی ده‌سكردی چه‌وساندنه‌وه روو
به‌خۆیان دهزاننو سه‌باره‌ت به‌مه، لهناوكۆمهڵگای خۆیان‌و لهپێوهرێكی
سه‌رانسه‌ری له‌گه‌ڵ پیاوسالاری‌و ره‌هه‌نده‌كانی سته‌می جنسی‌و دهرهنجامو
كاریگه‌رییه‌كانی بێ مافی میللی، مشت‌و مڕیان كردووه...........
|

|
|
درێـــژه ...
|
ناهید به‌همه‌نی
|
|
فیلمی کونگره‌ی ۴‌ی رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ :
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ، چواره‌مین کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی له
رۆژانی ۲۹ و ۳۰ مانگی مه‌ی ۲۰۱۰ له شاری وێسترۆس له وڵاتی سۆئێد به به‌شداری
ئه‌ندامان و کۆمه‌ڵێک چالاکانی خه‌باتی یه‌کسانی وه هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی
چه‌ند حزب و ریکخراوه‌ی سیاسی کورد، به سه‌رکه‌وتویی به‌ریوه برد
فيلمی ئه‌و مه‌راسيمه ئاماده كراوه‌و له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا
ئهيبينن..........
|

|
|
درێـــژه ...
|
کونگره‌ی ۴
|
|
په‌يامي رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ،به بۆنه‌ی نهمايشی فیلمی [رۆژین]
له له‌نده‌ن. :
رۆژی پێنج شه‌ممه ۱۷‌ی مانگی ۶ي ۲۰۱۰، به بۆنه‌ی ته‌واو بوونی فیلمی [رۆژین]
که له لایان چیمه‌ن ره‌حیمی نووسراوه و ئاماده‌کراوه، له شاری له‌نده‌ن له
یه‌کێک له سینه‌ماکانی ئه‌و شاره نیشان درا. هه‌ر به‌و بۆنهيشهوه کۆمه‌لێک
که‌سایه‌تی هونه‌ردۆست و ناسراوی کورد و هه‌روه‌ها ئینگلیسی به پێشوازییه‌کی
زۆر گه‌رم و ئاماده‌بوونی خه‌لکێکی زۆر دوو جار فیلمه‌که نه‌مایش کرا و
ئیستقبالێکی زۆری لێ‌کرا. هه‌روه‌ها له لایان رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی
مرۆڤ به‌شداری چالاک کرا، که چیمه‌ن ره‌حیمی یه‌کێکه له ئه‌ندامه
چالاکه‌کانی رێکخراوه‌که...........
|

|
|
درێـــژه ...
|
فیلمی رۆژین
|
|
راپۆرتی چواره‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ :
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ، چواره‌مین کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی له
رۆژانی 29 و 30 مانگی مه‌ی 2010 له شاری وێسترۆس له وڵاتی سۆئید به به‌شداری
ئه‌ندامان و کۆمه‌ڵێک چالاکانی خه‌باتی یه‌کسانی وه هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی
چه‌ند حزب و ریکخراوه‌ی سیاسی کورد، به سه‌رکه‌وتویی به‌ریوه
برد..............
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــۆگــــۆ
|
|
راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری ژنانی كورد له كۆڵن سه‌بارت به له سێداره‌دانی فه‌رزاد
و هاوڕێیه‌كانی
دایكی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر:
...گوڵێکی سوورم پێشكه‌ش به خاكی وڵاته‌كه‌م كردووه و
جێگای شانازیمه و شادم به ئه‌وه‌ی كه له ماڵی منه‌وه ئه‌م گوڵه به دیاری
هاتووه.....
''له بێده‌نگیدا، تامه‌زرۆ و نامۆ 27مین ساڵیادی ئێعدام كردنی ئه‌تۆم ڕێز
ده‌گرت و بیره‌وه‌ریه كاڵهوهبووهکانم له به‌ر چاوودا تۆخ ده‌بوونه‌وه،
چاوم له بزه‌ی تۆراوی مانگی گوڵانه و له بووكی ڕه‌شپۆشت و چاوم له قوتابیه
به جێ ماوهكانت و خه‌نه‌به‌ندانی خوێن ڕه‌نگته كه هه‌واڵی له سێداره دانی
فه‌رزاد و هاوڕێیه‌كانی برینه كۆنهكانیشـمی وه‌ژان هێنا و له‌و ڕۆژه‌وه
به‌دڵێكی پڕله ناسۆره‌وه وێنه‌ی دایكی فهرزادیشم كه فه‌رزادی له ئامێز
گرتووه خسته ناو چوارچێوێ قاپی بیره‌وه‌ریه‌كانم و نه‌خشی له پاڵ وێنه‌ی
دایكم كه وێنه‌ی ئه‌تۆی باوه‌ش گرتووه بۆ هه‌میشه داكوتا..."............
|

|
|
درێـــژه ...
|
دایكی فه‌رزاد
|
|
ئاگاداری کۆنگره‌ی چواره‌می رێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ :
ڕێکخراوەی مافی ژنی کورد- مافی مرۆڤ له رۆژانی ٢٩ـ٣٠ مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ،
چوارەمین کۆنگرەی ساڵانه‌ی خۆی له شاری ڤێسترۆسی ســــوید پێکدێنێ.
به‌شی یه‌که‌می کاری کۆنگره، بۆ باس له سه‌ر "بزووتنــهوهی ژنــان له
رۆژهــهڵاتی کوردســتان" ته‌رخان کراوه.............
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــۆگــــۆ
|
|
راپورتێک له خۆپیشاندان له له‌نده‌ن دژ به له سێداره‌دانی پێنج زیندانی سیاسی
له ئێران :
به‌ره‌به‌یانی رێکه‌وتی 9ی 5ی 2010، پێنج زیندانی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی
''ئێوین'' له تاران له سێداره دران. 4 له‌و 5 که‌سه له هه‌لسوراوان و
چالاکانی مده‌نی کۆرد بوون به ناوه‌کانی فرزاد کمانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هوولی،
علی حیده‌ریان و فه‌رهاد وکیلی. دوا به دوای بلاو بوونه‌وه‌ی هه‌والی له
سێداره‌دانی ئه‌و 5 به‌ندیه، کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ولات به تایبه‌ت له
شاره‌کانی ئوروپا ده‌ستیان داوه‌ته خوپیشاندان و ده‌ربرینی نارهزایهی دژ به
جێ به جێ کردنی بریاری له سێداره‌دانی هه‌لسوراوانی کۆرد............
|

|
|
درێـــژه ...
|
خۆپیشاندانی له‌نده‌ن
|
|
حوكمی له سێداره‌دانی پێنج ئازادیخواز له ئێران، مه‌حكووم ده‌كه‌ین!
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد - مافیمروڤ :
ژنان وپیاوانی ئازادیخوازی كوردستان!
رۆژی نۆی مانگی مای، له سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵ خه‌به‌ری له سێداره‌دانی چوار
تێكۆشه‌ری كورد و تێكۆشه‌رێكی غه‌يري كورد، كۆمه‌ڵگای كوردستان و ئێرانی
هه‌ژاند. ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه حاڵ و هه‌وای رۆژانی تاڵ و ره‌شی
كوشتاره‌كانی خه‌ڵخاڵی و قاتلانی حكومه‌تی ئیسلامی له ساڵی 58ی هه‌تاوی له
شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان و پاوه‌ی هێنایه‌وه بیرمان. فهرزادكهمانگهر،
شیرین عه‌له‌م هوولی، میهدی ئیسلامیان، عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌كیلی
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه له زیندانی "ئیوین"ی تاران برانه پای
سێداره و به كاروانی شه‌هیدان پێوه‌ست بوون...........
|

|
|
درێـــژه ...
|
لــــۆگــــۆ
|
|
کێی له بێسه‌روشوێنکردنی "ئه‌رسه‌ڵان مه‌حموود" به‌رپرسه ؟
مه‌رزه جه‌وانمه‌رد -
وادیاره له‌م نیشتمانه‌دا چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانانی به‌رپرسیار له
چاره‌نووسی کچ و ژنه‌کانی زۆر لێک دوور نییه، چاره‌نووسێکی پڕ له مه‌ترسی و
نادیار. دیسان هاوڵاتێکی ڕۆژانامه‌وان له کوردستانی ئازاد، له کوردستانی
داڵده‌ی لێقه‌وماواندا – بێ سه‌روشوێن ده‌کرێ: "ئه‌رسه‌لان مه‌حموود". ئه‌مه‌ش
له کاتێکدا ده‌قه‌ومێ هه‌ڕێمی کوردستان بانگه‌شه‌ی دێموکراسی، ئازادی و مافی
مرۆڤ ده‌کا و، بووه‌ته په‌ناگای نه‌ته‌وه ناکورده‌کانی عێراق، (که ئه‌مه
خۆێ له خۆێدا جیگای شانازییه)..........
|

|
|
درێـــژه ...
|
ئه‌رسه‌ڵان مه‌حموود
|
|
خهتهنهكردني مێينه له كوردستاني عێراقدا !
سالانێكه ، رووبهرووبونهوهي خهتهنهكردني مێينه بوه‌ته ئهجنداي كاري
هه‌موو ئه‌و كامپهينه جيهانيانهي كه هه‌وڵي باشتركردني ره‌وشي مێينهو منداڵ
ئه‌ده‌ن. ژماره‌يه‌كي زۆري وڵاتان ، خهتهنهكردني مێينه به تاوانێكي گه‌وره
داده‌نێن و ريوشوێني شياويان بۆ سزاداني ئه‌و كاره هێناوهتهكايهوه.
له ئاستي جيهانيدا خهتهنهكردني مێينه ، ژماره‌يه‌كي زۆر له كۆبهندو جاڕنامه
جيهانيه‌كان پێشێل ئه‌كات.
سهرهراي ئه‌وه ، خه‌ته‌نه‌كردن به به‌رده‌وامي به لاي كه‌مه‌وه له 28 ولاتي
ئه‌فرقا ئه‌كرێت و به شێوه‌يه‌كي نه‌زانراو له هه‌ندێك وڵاتي رۆژهه‌ڵاتي
ناوه‌راست و دووري وه‌ك ..........
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
وێنه‌ي مهراسێمي 8ي مارس له له‌ندن !
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد - مافیمروڤ :
چه‌ند وێنهيهك له مهراسێمي 8ي مارس له له‌ندن كه نوێنه‌راني ڕێکخراوی مافی
ژنی کورد - مافیمروڤ تێيدا به‌شدار بوون!..........
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
سیمینارێک سه‌باره‌ت به که‌م ئه‌ندامکردنی جینسی کچان له کوردستان
(خه‌ته‌نه) !
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد - مافیمروڤ :
به بۆنه‌ی 30مین ساڵی تێوهرسوورانی کۆنوانسیونی له‌ناوبردنی هه‌موو
جوداکاریهک له دژی ژنان له لاێه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان،
ناوه‌ندی لێکۆلینه‌وه و زانیاری ڕێکخراوی مافی ژنی کورد- مافیمروڤ، کۆمه‌ڵه
سیمینارێکی سه‌باره‌ت به توندوتیژی له مانگی دێسامبره‌وه دەست پێکردوه.
بابه‌تی سیمیناره‌کان، بریتین له هێنانه به‌رباسی شێوازه‌کانی جۆراوجۆری
توندوتیژی، هۆیه‌کان و ڕێکاره‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌و دیارده دژی
ئینسانیه‌یه..........
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
گووتاری پیاوسالارانه، گووتاری زاڵ به‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و
سه‌وزدا !
به‌بۆنه‌ی هه‌شتی مارس ٢٠١٠
شه‌ماڵ کاوه :
من باسه‌که‌م به پرسیارێکه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م تا دواتر بتوانم ئاماژه به
هه‌ندێ ره‌هه‌ندی ئێمڕۆی پرسی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پێوه‌ندی له
گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی سه‌وزدا بکه‌م. به‌ڵام با سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌م
باسه‌ی من، له‌سه‌ر بنه‌مای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جددی ئه‌زموونیی دانه‌مه‌زراوه.
چونکو نه کاری پسپۆری من له‌م بواره دایه و نه فرسه‌تی زه‌مانیی کافیشم بۆ
رامانێکی جددی له‌مه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێدراوه. هه‌ربۆیه‌ش سه‌رشاری باسه‌که‌م،
به‌ر له‌وه‌ی تێڕوانینێکی ڕووتی ئاکادیمیکی بێت، رامانێکی سیاسییه.........
|

|
|
درێـــژه ...
|
شه‌ماڵ کاوه |
|
ژن و ناوەنده‌کانی دەسهڵات و بریار !
چیمه‌ن رەحیمی :
بۆچی ژمارەی ژنان له‌و شوێنانه‌دا کە بریاری لێ ده‌ردچێت زۆر له پیاوان
که‌مترە؟ بۆچی ژنان به خێرایی فێری ئیشه میكانیكیه‌كان نابن و هه‌موو ئه‌و
ێیشانه به ناوی پیاوانه‌وه تاپۆ كراون؟ بۆچی هه‌ندێك له پیاو و ژنان رێگایان
پێ نادرێت كه تواناكانی خۆیانی تێدا تاقی بكەنه‌وه؟ بۆ نمونه یاری گۆلف له
بریتانیا........
|

|
|
درێـــژه ...
|
چیمه‌ن ره‌حیمی |
|
به‌رز و به‌رێز بێت 8ی مارس، رۆژی جیهانی ژن!!
مافی ژنی کـورد، مافی مرۆڤ :
ئه‌مساڵ ڵه حاڵێکدا به‌ره‌و پیری رۆژی جیهانی ژنه‌وه ده‌چین که
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران بۆ جارێکی‌تر و سه‌رسه‌خت تر له
جاره‌کانی پێش‌و مه‌شروعیه‌تی ئه‌م رژیمه‌یان بهردوته ژێر پرسیاره‌وه. هاوکات
ئێران توشی وه‌ها قه‌ێرانێکی سیاسی و ئابوریشه، که پایه‌کانی حکومتی ئێرانی
له هه‌مو کاتێک سۆستتر کردوه‌ته‌وه. رژیمی کوماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رگیری
له په‌ره‌ساندنی ئیعترازاتی گه‌لانی ئێران، ده‌ستی داوه‌ته گرتنی چالاکانی
مه‌ده‌نی له سه‌رتاسه‌ری ئێران و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و به مه‌به‌ستی
ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک، له کوردستاندا هه‌ر به گرتنی چالاکانی
مه‌ده‌نیه‌وه نه‌وه‌ستاوه و ده‌ستی داوته کوشتن و ئێعدام. و هه‌ر له‌م
دواییانه‌دا حوکمی ئێعدامی بۆ دوو چالاکی ژنی کورد ده‌رکردووه.......
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک فارووق بلورییه‌وه!
مافی ژنی کـورد، مافی مرۆڤ :
بهداخو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه کاک فارووق بلوری خه‌باتکاری رێگای ئازادی له
رێکه‌وتی 01/02/2010 له شاری اوپسالای وڵاتی سوئێد به‌هۆی نه‌خۆشی ماڵئاوایی له
ژیان کرد و خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته دڵی هه‌مومانه‌وه .
کاک فــــارووق برای شه‌هید سوڵیمان بلوری بوو که چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر
گیانی خۆی له رێگای ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا به‌خت کرد ......
|

|
|
درێـــژه ...
|
کاک فاروق بلوریی |
|
ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا به‌شدار بین!
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن- ئا‌ڵمانیا :
ئه‌وین و بڕوا به داهاتوو، هه‌وێنی توڕه‌یێکی مه‌زن و پێرۆزه به درێژایی
ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی، بۆیه ده‌بێ له جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران‌دا
به‌شدار بین!!!
ماوه‌ی نزیک به هه‌شت مانگه که وڵاتی ئێران چاوه‌دێری بزوتنه‌وه‌یێکی
جه‌ماوه‌رییه که ده‌ڕوا تا کو له بنه‌ڕه‌ته‌وه پایه‌کانی کۆماری ئیسلامی
سست بکات. دیاره که ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه ده‌ره‌تانێک که
خه‌ڵکی ئێران ڕق و قینی په‌نگ خواردوی زیاتر له سێ ده‌یه زوڵم و سه‌رکوت و
سوکایه‌تی کردن به مروڤایه‌تی له لایه‌ن کوماری ئیسلامی هه‌ڵبڕێژێته ده‌ر و
ده‌نگی حه‌ق خوازی خۆی ده‌ر ببڕێت.....
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
ڕاگه‌یاندنی کومیته‌ی سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان له شاری کۆڵن!
بۆ محکوم کردنی حوکمی ئێعدامی زینه‌بی جه‌لالیان و
زیندانیه سیاسیهکانیتر
شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانیه
بانگی ئازادی و گڕوی یه‌کسانیه
شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی وهه‌شه!
"من ناوم زێنه‌بی جه‌لالیانه، ۲۷ سالانه‌م و زیندانیێکی سیاسی کورد که حوکمی
ئێعدام‌یان بۆ بڕیومه‌ته‌وه.... موحاکمه کردنه‌که‌م ته‌نها چه‌ن ده‌قیقه‌ی
خایاند و پاشان حاکمی شه‌رع وتی ئه‌تۆ دوشمنی خودایت و ده‌بێ ئێعدام بکرێیت،
داوام لێکردن پێش ئێعدام ڕێگه‌م پێ بده‌ن که گوێم له ده‌نگی دایکم و
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌م بێت، حاکمی شه‌رع وتی ئه‌تۆ دوژمنی خودایت و ده‌بێ
ده‌مت ببه‌ستی..."
|

|
|
درێـــژه ...
|
زینه‌ب جه‌لالیان |
|
کۆمه‌ڵه سیمینارێک سه‌باره‌ت به توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان!
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، ڕێکخراوی مافی ژنی
کورد، مافیمروڤ، کۆمه‌ڵه سیمینارێک سه‌باره‌ت به توندوتیژی له مانگی
دێسامبره‌وه دەست پێدەکات. بابه‌تی سیمیناره‌کان، بریتین له شێوازه‌کانی
توندوتیژی، هۆیه‌کانی و هه‌روه‌ها ڕێکاره‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌و
دیارده دژی ئینسانیه‌یه. به‌شداربوانی پانێلی یه‌که‌مین سمینار بریتین له
به‌ڕێزان:
به‌دری ته‌وحیدی، ڕێواس ئه‌حمه ، حهمیدە خدری
به‌شداری له‌و سیمینارەدا بۆ هه‌مووان ئازادە. به هاتنتان سیمیناره‌که‌مان
ده‌وڵه‌مه‌ندتر دەکه‌ن.
کات: رۆژی 2009-12-19 کاتژمێر 13.00–16.00
شوێن: Sveavägen 41 - Stockholm ABF
|

|
|
|
|
|
ئه‌و کاته‌ی که ئه‌وین و خوێن له سه‌ر شه‌قامه‌کان ئاوێته‌ی یه‌کتر ده‌بن!
“…پێم خۆشه په‌لکه‌ی شاراوه‌ی قژه‌کانم بهێنمه ده‌ر، له‌چک له سه‌ر لابه‌رم
و قژه‌کانم به سه‌ر شانمدا به‌ر بده‌مه‌وه و گوێم له هات و چوو و
زه‌مزه‌مه‌ی ئه‌فسوناوی با به ناو قژه‌کانمدا بێت. پێم خۆشه ئیتر ئاگام له
گریانی دایکم نه‌بێت که چاوه‌ڕوانه و له سوچێکی ماڵه‌وه به دزیه‌وه
فرمێسکه‌کانی ده‌سرێته‌وه. پێم خۆشه ئه‌گه‌ر بۆ یه‌کجاریش بووبێت بێ‌ترس و
دڵه‌ڕاوکێ له ژێر خێوه‌تی ئه‌ستێره‌چنی ئاسمان قه‌ده‌م لێ بده‌م و کوشکێکی
ئهستێرهداڕژاو بۆ ئاواته‌کانم دروست بکه‌م بێ ئه‌وه‌ی که‌س ڕام بوه‌ستێنێ و
بڵێت ئه‌تۆ کچێکی به ته‌نها لێره چ ده‌که‌ی؟ پێم خۆشه له داوێنی هه‌ر
گوڵزارێک دابنوێمهوه، گوڵێک بچنم و له به‌رۆکی ژیانی بده‌م. پێم خۆشه خۆم
دیاری بکه‌م که چۆن جل له به‌ر بکه‌م و ڕه‌نگه‌کان بۆ خۆم هه‌ڵی بژێرم…
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له ژنانی کوردی دانیشتووی نۆروێژ له‌سه‌ر توندوتیژی دژ
به ژنان!
رێکخراوی مافی ژنی کۆرد مافی مرۆڤ له ولاتی نۆروێـژ،
ئیواره‌ی رۆژی جومعه‌ی 4ی دیسامبری 2009 کۆبونه‌وه‌یکی له سه‌ر توندوتیژی دژ
به ژنان به‌ریوه برد. له‌و کۆبونه‌وه‌دا که به به‌شداری کۆمه‌ڵێک له ژنانی
کوردی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ به‌رێوه چوو، سه‌ره‌تا کۆرته باسێـک له‌سه‌ر
مێژووی 25ی نوڤه‌مبر و چۆنیه‌تی دیاری کردنی ئه‌و رۆژه له لایه‌ن ریکخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه وه‌کو رۆژی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ل
توندوتیژی دژ به ژنان، پیشکه‌ش کرا.
|

|
|
درێـــژه ...
|
خانمی ئانا کلۆستر |
|
با پیاوان كێشه‌ی ژنان به هی خۆیان بزانن!
شنۆ میهرپه‌روه‌ر :
له ڕاپۆرتی یه‌كه‌می ڕاگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافی مرۆڤدا هاتووه: “هه‌موو
مرۆڤه‌كان به پێگه و مافی یه‌كسان له دایك ده‌بن، هه‌موو خاوه‌ن عه‌قڵ و
ویژدانن و هه‌موو ده‌بێت له به‌رانبه‌ر یه‌كتردا وه‌ك یه‌ك بن.” ئه‌مه
یه‌كێكه له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕاگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافی مرۆڤ كه
پێویسته هه‌موو وڵاتێكی ئه‌ندامی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له
به‌رچاو بگرێت و پێڕه‌ویی لێ بكات، به‌ڵام به كرده‌وه ده‌بینین ئه‌وه‌ی له
به‌رچاو ناگیرێت، یه‌كسانبوونی مرۆڤه‌كان و ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌كانیانه و
ڕۆژانه له‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا، شاهیدی پێشێلكرانی مافی مرۆڤ، به
تایبه‌تی پێشێلكردنی مافی نیوه‌ی كۆمه‌ڵ، واته ژنان له كۆمه‌ڵگه
جۆربهجۆرهكانداین.
|

|
|
درێـــژه ...
|
شنۆ میهرپه‌روه‌ر |
|
توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، هۆكاره‌كان و رێكاره‌كان!
جانی دیلان VOA کوردی:
له ده‌هه‌مین سـاڵڕۆژی جیهانی بۆ نه‌هێشـتنی توندوتیژی له دژی ژنان که
ڕێـکه‌وتی 25 ی مانگی یازده ده‌کات هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خانم
ناهید به‌همه‌نی ئه‌ندامی ڕێـکخراوی مافه‌کانی ژنی کورد و مافه‌کانی مرۆڤ له
کوردسـتانی ڕۆژهه‌ڵات کردووه.
|

|
|
درێـــژه ...
|
ناهید به‌همه‌نی |
|
تاریخچهیکی کۆرت له 25ی نوامبر!
فریشته گوڵپه‌روه‌ر:
ریکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوه‌کان سالی 1999 له کۆبونه‌وه‌ی گشتی خۆیدا رۆژی
25ی نوامبری بۆ رۆژی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ل تۆندوتیژی دژبهژنان دیاری کرد. ئه‌و
پیشنیاره له لایه‌ن کۆماری دۆمینیکه‌ن و به پشتیوانی زیاتر له 60
وڵاته‌وه هاتبوه ئاراوه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بڕیاره جوڵانه‌وه وشۆڕشی گه‌وره
و رووله گه‌شه‌ی کۆتائی هێنان به‌م تۆندوو تیژییه دژ به ژنان بوو. توند‌و
تیژیه‌ک که له حاستی ژنان ده‌کریت و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی ژنان و
کچان، له کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ری رۆخێنه‌ری هه‌یه و رێگای پێشکه‌وتنی هه‌ر
کۆمه‌ڵگایێک به‌ربه‌ست ده‌کات.
|

|
|
درێـــژه ...
|
فریشته گوڵپه‌روه‌ر |
|
توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، هۆكاره‌كان و رێكاره‌كان!
ناهید به‌همه‌نی:
توندوتیژی كه له كۆمه‌ڵگای سوننه‌تیدا ره‌واجی زۆرتره له هه‌نگاوی
ههوهڵدا ژن و منداڵ ده‌داته به‌ر په‌لاماری خۆی و له سه‌ر بناغه‌ی
پیاوسالاری دامه‌زراوه. توندوتیژی و هێرش كردنه سه‌ر ژنان، چین، ره‌گه‌ز،
ئایین، نه‌ته‌وه، بیروباوه‌ڕ، ته‌مه‌ن و ئایدیولۆژی ناناسێت، له سنوور و
وڵاتی تایبه‌ت تێپه‌ر ده‌بێت و له هه‌موو جێگایه‌ك به شێوه‌ی جۆر به جۆر به
كار ئه‌برێت. بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ره‌فتاره نامرۆڤانه ده‌رحه‌ق به نیوه‌ی كومه‌ڵی
ئینسانی "پیاومه‌زنی"یه كه تێیدا ژن به مڵكی پیاو ده‌ناسرێت. پیاو وه‌كوو
یه‌ك مه‌جموعه ده‌ستی باڵای هه‌یه و ژنیش وه‌كو ژێرمه‌جموعه‌یه‌كی پله دوو
سه‌یری ده‌كرێت و به‌رپرسایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتیش له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م دابه‌ش
كردن و لێكدانه‌وه نابه‌رابه‌ره ناوه‌رۆك و مه‌عنای پێ ده‌درێت.
|

|
|
درێـــژه ...
|
ناهید به‌همه‌نی |
|
وتاری نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد_ مافی مرۆڤ له کونفرانسی ستۆکهۆلم!
به سڵاو له به‌شداران و به‌رێوه‌به‌رانی به‌رێزی ئه‌م
کۆنفرانسه!
ئێمه وه‌ک رێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد_ مافی مرۆڤ به پێشکێش کردنی ئه‌م
نووسراوه‌یه بیر ورای خۆمان سه‌باره‌ت به تههورهکانی پێشنیار کراو له
لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م کۆنفرانسه ده‌رده‌برین. هه‌ر وه‌ک
راگه‌یاندراوه مه‌به‌ستی ئه‌م کۆنفرانسه دارشتنی گوتاری سیاسی هاوبه‌ش،
پێناسه کردنی ره‌وشی سیاسی ئێستا و دوارۆژی ئێران و چۆنییه‌تی هه‌لسووکه‌وتی
کورد به‌رامبه‌ر به‌م ره‌وشه و هه‌روه‌ها گرینگی دیالۆگێکی نێوخۆیی کورده.
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه له‌گه‌ڵ توندوتیژی له دژی ژنان!
رێکخراوی مافی ژنی کۆرد، مافی مرۆڤ:
هه‌مو ساڵێک له مانگی نۆوامبردا بۆ هه‌مو لایه‌نگرانی به‌رابه‌ری ژن و پیاو و
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که توندوتیژی و خراپهکردنیان ده‌رحه‌ق به ژنان
پێناخۆشه، باسی جێگاوشوێنی 25ی نۆوامبر و مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی زیندو
ده‌بێته‌وه. بابه‌ت ده‌نوسرێ، سمینار داده‌ندرێ و وتووێژ ده‌کرێ و به گشتی
جوڵانه‌وه‌یه‌ک له ئاستی ڕوناکبیریی کوردی‌دا ده‌بیندرێ. ئه‌و جموجۆڵ و
چالاکیانه به داخه‌وه زیاتر له چه‌ند ڕۆژیک درێژه‌ی نیه ودیسانه‌وه
کێشه‌ی ژنان به گشتی و ئه‌زیه‌ت و ئازاری ژنان به تایبه‌تی ده‌چێته‌وه
په‌ڕاوێزی بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی دیکه‌وه.
|

|
|
درێـــژه ...
|
|
|
ئاگاداری رێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد_مافی مرۆڤ به بۆنه‌ی ئێعدام کردنی ئێحسان
فه‌تاحییان !
هاونیشتیمانانی به‌رێز!
هه‌روه‌ک ئاگادارن سه‌ر له به‌یانی رۆژی 11 نوامبر رژیمی کۆماری ئێسلامی
تێکۆشه‌رێکی لاوی کورد به ناوی ئێحسان فهتاحییانی به بێ ئه‌وه‌ی که رێگای
پێبدرێ بۆ دوایه‌مین جار چاوی به که‌س و کار و منداڵه‌که‌ی بکه‌وێ له‌سێداره
دا. ئه‌و تاوانه له کاتێکدا روو ده‌دا که کاک ئێحسان له دادگای سه‌ره‌تایی
دا زۆر ناره‌وایانه به ده سال زێندان حوکم درابوو. كۆماری ئیسلامی له جیاتی
ئه‌وه‌ی که جۆابی ناره‌زایه‌تی کاک ئێحسان بداته‌وه له دادگایه‌کی
نه‌ناسراودا و به بێ هیچ شی کردنه‌وه‌یه‌ک سه‌زای مه‌رگی بۆبرێوه.
|
|
|
درێـــژه ...
|
ئێحسان فه‌تاحییان
|
رێکه‌وتننامه‌ی له ناو بردنی هه‌موو جۆره
جوداکارییهک له دژی ئافره‌تان
په‌سه‌ند کراوی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه
د. ناصح قه‌ره‌داخی |
 |
|
به
بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵ
ڕاگه‌یاندنی
گروپێک له منداڵانی کار
ئێمه منداڵین، پێمان ده‌ڵێن منداڵی
کار، منداڵانی هه‌ژاری و نه‌بوونی ، منداڵانی
سه‌رشه‌قام، تکایه منداڵیه‌که‌مان
بده‌نه‌وه!
ێمه ده‌مانهه‌وێ ورزه‌کانی
ژیان ئاسایی تێپه‌ڕ بکه‌ین، ده‌مانهه‌وێ
ئاسایی له ئامێزی
وه‌رزه‌کانی ساڵدا په‌روه‌رده بین،
ده‌مانهه‌وێ له گه‌ڵ تریقه‌ی خۆری
ده‌مه‌وبه‌هار به ڕووی ڕوخساری زه‌وی،
به‌ره‌وڕوی ژیان...
درێژه |
 |
|
راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵێک له ژنانی کوردی
دانیشتووی بریتانیا
ئێمه، ژنانی
ئازادیخوازی کورد، هاوکات له گه‌ڵ هه‌ڵسوڕانی
بزوتنه‌وه‌ی ژنان و خه‌باتکاران و تێکۆشه‌رانی
مه‌ده‌نی له ئێران، خوازیاری ئازادی
ده‌سبه‌جێی هه‌موو تێکۆشه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی
ژنانین و له به رانبه‌ر تێکۆشانی بێ‌وچانیان
له ڕێگای هێنانه‌دی و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م
خه‌باته ئینسانی و گرنگه‌دا، سه‌ری رێز و
نه‌وازش داده‌نه‌وێنین. ئێمه یه‌ک ده‌نگ له
گه‌ڵ هه‌موو ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ....دریژه
|
 |
داواکاری
خه ندان موحه‌مه‌د جه‌زا
من خه‌ندان
موحه‌مه‌د جه‌زا موحه‌مه‌د، دانیشتووی ئاڵمان،
نووسه‌ری په‌رتووکی «ئۆقیانووسێك له تاوان»،
وێرای ئه‌وه‌ی که ژیانی خۆم و مناڵه‌که‌م
له‌لایه‌ن بانده‌کانی بارزگانی...
درێژه |
 |
|
|
|
|
راپۆرتی
کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی مافی ژنی کۆرد ، مافی
مرۆڤ
کۆبوونه‌وه‌که
کۆنفرانسیک بوو سه‌باره‌ت به وهزعیتهی
ژنانی کۆردستان و خه‌باتیان له‌م 30 ساله‌ی
دوای هاتنه سه‌ر کاری رژیمی ایسلامی له
ئیران‌دا. |

|
درێـــژه ...
|
|
|
سمینار سه‌باره‌ت به پرسی به‌رابه‌ری له
پارڵمانی ئۆرووپا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و
پارڵمانه |

|
درێـــژه ...
|
|
|
دوو شێعر و وه‌رگێڕانی په‌خشانێك لێ زێنه‌ب
بایزیدزاده
شێعر
په‌خشان |

|
درێـــژه ...
|
لیمۆ بایزیدزاده |
|
شه‌هین محه‌مه‌دی به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی مه‌ریوان
بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشتكرا
له سه‌روبه‌ندی مانگرتنه جه‌ماوه‌ریه كه‌ی
شاری مه‌ریوان و نزیك بونه‌وه له 8ی مارس
رۆژی جیهانی ژنان، شه‌هین محه‌مه‌دی به‌رپرسی
رێكخراوی ژنانی مه‌ریوان بانگهێشتی ئیداره‌ی
ئیتلاعات كراوه. |

|
درێـــژه ...
|
شه‌هین محه‌مه‌دی |
|
بڵێی ئاسمان له‌و دیو شوشه‌ی فرمێسکه‌وه له
کاتی ده‌سپێکی ساڵی تازه چۆن ببیندرێ؟
سەد
و یه‌ک ساڵ به سه‌ر دیاری کردنی ڕۆژی هه‌شتی
مارس به ناوی ڕۆژی جیهانی ژنان تێپەڕ بووە،
سەد و یه‌ک ساڵی پڕلە بەرزی و نزمی، سەد و
یه‌ک ساڵی پڕ لە داچڵەكان و سەر سوڕمان و پڕ
لەدەسكەوت... |

|
درێـــژه ...
|
|
|
ئاگادری و بانگه‌واز بۆ رای گشتی
له‌لایه‌ن چه‌ند قیره کچ و بێوه‌ژنێکی بێ
لایه‌نه‌وه |

|
درێـــژه ...
|
|
|
به‌یانیه‌ی هاوبه‌شی چالاکان و رێکخراوه‌کانی
ژنان به بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی جیهانی ژن
پێشكه‌وتن
و سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر
كاتێك مسۆگه‌ره كه ژنان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا
ببینن |

|
درێـــژه ...
|
|
|
سمینارێك
به بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه له ستۆكهۆلم
 |

|
درێـــژه ...
|
|
|
سمیناری
یه‌ك رۆژه به بۆنه‌ی 8ی مارس له ستۆكهۆلم |

|
درێـــژه ...
|
|
|
هه‌ڵوێستی سه‌نته‌ری ژنانی
کورد له کۆڵن
نا بۆ توندوتیژی دژی
ژنان
ووتی وه‌ره ئه‌م دیو که‌وه...
خۆری ئێره بریقه‌داره، پڕشنگه‌کان
سنووره‌کان ده‌شکێنن و تێپه‌ر ده‌بن، مانای
ژیان سۆزه، ئاوازه |

|
درێـــژه ...
|
|
|
به بۆنه‌ی 6ی فیبریه ساڵڕۆژی جیهانی به‌ره
نگار بوونه‌وه له گه‌ڵ دیارده‌ی که‌مئه‌ندام
کردنی جنسی
که‌مئه‌ندام کردنی جنسی، سیمای ڕازاوه‌ی
کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان بۆ به ئه‌ساره‌ت
کێشانی جه‌سته و ڕۆح و ڕه‌وانی ژنان
....دایکم به هێواشی ده‌مه‌وبه‌یان له
خه‌و خه‌به‌ری کردمه‌وه.""وتی :هه‌سته،
وه‌ره له گه‌ڵم، چاوم هه‌ڵگڵۆفی و شوینی
که‌وتم، له ده‌ره‌وه‌ی دییهکهمان
قه‌ره‌چه‌کان هه‌واریان خستبوو دایکم ده‌ستی
توند گرتبووم به‌رو هه‌واری قه‌ره‌چه‌کان
ده‌ڕۆیشتین...نهم ده‌زانی بۆچی به‌ره‌و ئه‌وێ
ده‌ڕۆین؟ |

|
درێـــژه ...
|
|
|
په‌روین ئه‌رده‌لان: له مێشکمدا
هه‌ڵکه‌نرابوو که ژن‌و تهفهنگو ئه‌سپ بو
کورد گرینگ
به دلنیایه کی ته‌واوه
ئه‌توانم بێژم شایه‌د یه‌کێک لهکاریگهرترینی
بزوتنه‌وه‌گه‌لێک که‌ئه‌توانێت کۆمه‌لگای
ئێران به‌ره‌و دێموکراسی هیدایه‌ت بکات
بزوتنه‌وه‌ی ژنانه‌و به‌راستیش له‌روانگه‌ی
منه‌وه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌م بواره‌دا
به‌هێزه. |

|
درێـــژه ...
|
په‌روین
ئه‌رده‌ڵان |
|
کێشه‌ی
تیکنیکی له کۆمه‌ڵه تێڤێ وپهێوهندی له
گه‌ڵ مه‌ترسی دیموکراسی
تێپه‌ڕ
بوونی کات بڕێک باس کۆن ناکات! ڕاوه‌ستاین،
پێوه‌ندیمان گرت، پرسیارمان کرد، داوامان کرد،
وتمان به‌شکه‌م وا نه‌بێت!
بڵێی وا نه‌بێت؟ |

|
درێـــژه ...
|
|
|
تێروری
نه حله حوسین
چالاکی بواری مافی ژنان محکووم ده‌که‌ین
به‌په
ژاره یه کی زۆرهوهرۆژی پێنچ شه‌ممه
2008- 12 -18 نه
حله حوسین
هه‌لسوراوی بواری مافه کانی
ژنان له‌ماله‌که‌ی خوی له‌شاری که رکووک به
شیوه یه کی وه حشیانه کوژرا. |

|
درێـــژه ...
|
|
|
©
MJK,MM2006 |