|
كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌ی ژنانی ئازادیخواز له تاران سه‌ركوت كرا
رۆژی
دوو شه‌ممه 22ی جۆزه‌ردان به‌رابه‌ر به 12ی ژوئه‌نی 2006 خۆپیشاندانی ژنانی هه‌ڵسووڕاو
له گۆڕه‌پانی حه‌وتی تیری تاران سه‌ركوت كرا. ئه‌م خۆپیشاندانه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی
دژی یاسایی بوونی سته‌می جنسی له بواری ژیانی تایبه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئێران
و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكانی دژی ژن وه‌ڕێخرابوو كه به توندی له لایه‌ن هێزه
ئینتیزامی ئه‌منییه‌كانی كۆمانی ئیسلامییه‌وه سه‌ركوت كرا.
نزیک
به پێنج هه‌زار كه‌س له لایه‌نگران و هه‌ڵسووراوانی رزگاری ژنان، هه‌ڵسووراوانی
مافی مرۆڤ و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحیدی تاران، له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شدارییان
كردبوو. به‌ر له ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندان و هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكگه‌یشتنی به‌شداربووان،
پێش به جم و جۆڵ و شادی ئه‌وان گیرا. بۆ یه‌كه‌م جار ژنانی باتوم به ده‌ستیان بۆ
لێدان و كوته‌ك كاری خه‌ڵك هێنا مه‌یدان و كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتن و به‌مجۆره به‌ربوونه
گیانی خۆپیشانده‌ران و جگه له‌مه‌ش له گازی فرمێسك رێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرت.
هێزه‌كانی
رژیم به چه‌ند دانه مینی‌بووس ئاڵقه‌ی گه‌مارۆیان له خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر ته‌نگ
كرده‌وه و به زه‌بری كوته‌ك و لێدان راپێچی نێو مینی‌بووسه‌كانیان ده‌كردن و بۆ
شوێنێكی نادیاریان ده‌گواستنه‌وه. رۆژی دوای ئه‌م رووداوه‌ش رژاونه‌ته ماڵی به‌شێك
له ژنانی هه‌ڵسووڕاو و گرتوویانن.
ئێمه هه‌ڵسووراوانی رێكخراوی "مافی ژنی
كورد، مافی مرۆڤ" له رێگای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه پشتیوانی خۆمان له‌و هه‌نگاوه
دلێرانه و ئازادیخوازانه‌یه‌ی ژنانی ئێران ده‌رده‌بڕین و ئێستاش یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو
ئه‌م كرده‌وه دڕندانه و سه‌ركوتگه‌رانه‌یه‌ی رژیم دژی خۆپیشاندانی هێمنانه و
عادڵانه‌ی ژنان مه‌حكوم و ئیدانه ده‌كه‌ین. هه‌روها داوا ده‌كه‌ین له ژنانی هه‌ڵسووراو
و دژ به سته‌م و هه‌ڵاوردنی جنسی، هه‌ڵسووڕاوانی بواری مافی مرۆڤ و رێكخراوه‌كانی
ژنان، یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه خوازیاری ئازادی ژنان و پیاوانی گیراو بین. با به خه‌باتی
یه‌كگرتوو و شێلگیرانه هه‌رچی زیاتر زه‌خت بخه‌ینه سه‌ر رژیمی كۆماری ئێسلامی و
بواری سه‌ركوت و ده‌ستدرێژی پێ نه‌ده‌ین. ئێمه‌ش له‌م رێگایه‌دا هاوڕێتانین.
رێكخراوی
مافی ژنانی كورد، مافی مرۆف
12ی
ژوئه‌نی 2006
|