|
نازه نین، ئه سیری ژن بوون
نازه‌نین
کچێکی ته‌مه‌ن 18ساڵی خه‌ڵکی کوردستانی روژهه‌ڵاته که له لایه‌ن دادگای کۆما‌ری
ئیسلامیه‌وه حوکمی له سیداره‌دانی بو ده‌رچووه.
نازه‌نین
مه‌هاباد له مانگی مارسی 2005دا له گه‌ڵ کچیکی ته‌مه‌ن 15ساڵه‌ی خوشکه‌زای خۆی،
له پارکێکی شاری که‌رج ده‌که‌وێته به‌ر په‌لاماری دوو پیاو که به مه‌به‌ستی ده‌س
درێژی جینسی هێرش ده‌که‌نه سه‌ریان. نازه‌نین بۆ ڕزگار بوون له‌و وه‌زعه سامناکه
ئه‌و دوو هێرش‌که‌ره به چه‌قو بریندار ده‌کا و له ئه‌نجامدا یه‌کێک له‌وانه ده‌کوژرێ.
نا‌زه‌نینیش ده‌گیرێ و سه‌زای مه‌رگی بۆ ده‌ر ده‌چێ.
ئه‌مه یه‌که‌م
جار نییه که ژنێک به بۆنه‌ی دا‌کۆکی کردن له خۆی و له ژیانی خۆیه‌وه له به‌را‌مبه‌ر
توند و تیژی پیا‌وه‌وه، له‌وانه ده‌س درێژی جینسی، ده‌که‌وێته مه‌ترسی مه‌رگه‌وه.
نازه‌نین مه‌هاباد که له کاتی ڕوداوه‌که‌دا ته‌مه‌نی17 ساڵ بوه و له‌به‌ر ئه‌وه
که بۆ پاراستنی خۆی مه‌جبور به‌و کاره کراوه و ته‌مه‌نیشی له 18 ساڵ که‌متر
بوه نابێ سه‌زا بدرێ. ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی بڕیا‌ره‌که‌ی کۆما‌ری ئیسلامی ئێران که
له قانونی کردنی هه‌ڵا‌واردنی جینسی له ئێران و یاساکانی دژ به ژنی ئه‌م ڕێژیمه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ به هیچ جۆرێک تاوانبار ناژمێردرێ. نازه‌نین کچێکی ئا‌زادیخواز و
نه‌ترسه که نه‌یویستوه له‌ش و ڕه‌وانی بکه‌وێته به‌ر په‌لاماری نا‌مرۆڤێکی موته‌جاوێزوه.
له‌و چه‌شنه روداوانه‌دا بڕیاری دادگاکانی کۆما‌ری ئیسلامی وای بوه که پیاوه‌که
به پشت ئه‌ستوری به یاسای پیاومه‌زنانه و نا‌یه‌کسانه‌وه ده‌ربازده‌بێت و قوربانی
ژنیش ئه‌سیری ژن بونی خۆیه‌تی.
ڕێکخراوی ما‌فی ژنی کورد، ما‌فی مرۆڤ، ئه‌م بڕیا‌ره‌ی کار به‌ده‌ستانی
کۆما‌ری ئیسلامی به توندی مه‌حکوم ده‌کات
و دا‌وا له هه‌مو که‌سایه‌تی، رێکخراوه‌کانی ژنان، "ان . جی .او" کان و
هه‌مو مرۆڤێکی ئا‌زادیخواز له نێو ئێران و له تا‌را‌ڤگه ده‌کات که دژ به‌م رووداوه‌یه
ده‌نگ هه‌ڵێنن.
یه‌کگرتوانه
به هانای نا‌زه‌نینه‌وه بڕۆین و نه‌هێڵین په‌تی سێداره ژیان له‌و لاوه بێ تاوانه
بستێنێته‌وه.
پێکه‌وه
و به تێکڕایی ده‌نگ و به هه‌مو توانامانه‌وه ده‌نگی ئا‌زادی خوازی ژن به هێزتر که‌ین.
ما‌فی ژنی کورد، ما‌فی مرۆڤ
7 ی ژۆئێنی 2006
|