|
ژنانی تێکۆشه‌ر!
خه‌باتکارانی ڕێگای ڕزگاری ژنان!
خه‌ڵکی ئازادیخواز!
ئاڵای
خه‌باتی ژنانی تێکۆشه‌ر له پێناو وه‌ده‌ست‌هێنانی مافی یه‌کسان به‌تایبه‌ت له‌م
چه‌ند ده‌یه‌ی دوایی‌دا، له کۆمه‌ڵگای ئێران به‌گشتی و له‌کوردستان به‌تایبه‌تی،
هه‌روا له شه‌کانه‌وه‌دا بووه. بواره‌کانی خه‌باتی ژنان له‌م به‌شه له
کوردستان‌دا زۆر لایه‌نی گرتووه‌ته خۆی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر
به‌رچاوه تێکۆشان بۆ بنه‌بڕکردنی هه‌موو یاساکانی دژ به‌ژنان و له هه‌مان کات‌دا
به‌ربه‌ره‌کانی بێ‌وچان له‌دژی داب و نه‌ریتی کۆن که به‌داخه‌وه هێشتا له کۆمه‌ڵگای
کوردستان‌دا ئاسه‌واری ماوه.
ئه‌و
خه‌باته ئێستا زیاتر له هه‌میشه پێویستی به یارمه‌تی و پشتیوانی خه‌باتکارانی
بواری مافی ژن هه‌یه. ئێمه به‌شێک له تێکۆشه‌رانی ڕێگای ڕزگاری ژنان ، مه‌به‌ستمانه
به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراوتر و گونجاو ده‌نگمان تێکه‌ڵی ده‌نگی هه‌موو تێکۆشه‌رانی ئه‌و
ڕێبازه بکه‌ین. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی ژنانمان له‌ژێر
ناوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ پێکهێناوه.
ئێمه
ده‌مانه‌وێ ڕێگای پیوه‌ندی نێوان هه‌مو هه‌ڵسوڕاوانی ڕزگاری ژنان، هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی
که له دژی هه‌ڵاواردنی جینسین و هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که ژێر ده‌سته‌یی ژن به
ناڕه‌وا ده‌زانن خۆش که‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێ ده‌نگی ژنانی تێکۆشه‌ری کوردستان به
دنیا بگه‌یه‌نین و سه‌رنج و ڕای گشتی جیهان بۆ پشتیوانی له خه‌باتی ڕه‌وای ئه‌وان
ڕابکێشین.
بۆ
ئه‌و ئه‌رکانه بێ‌شک پێویستیمان به هاوکاری و هاوپشتی هه‌موو ئه‌و ڕێکخراو و که‌سایه‌تی‌یه
تێکۆشه‌رانه هه‌یه که له‌و پێناوه‌دا خه‌بات ده‌که‌ن. ئێمه هیوامان وایه که
په‌یوه‌ندی‌یه‌کی پته‌و له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا هه‌ڵسووڕاوانی خه‌باتی بواری
مافی ژنان دابمه‌زرێ.
ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه ئێستا له هه‌ل‌ومه‌رجێکی زۆر دژوار‌دا ده‌چێته پێش. ئێمه هه‌موومان
به‌یه‌که‌وه ده‌توانین مه‌ودای گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان که تێی‌دا ژن
له هه‌موو مافه‌کانی خۆی به‌هره‌مه‌نده، کورت‌تر بکه‌ینه‌وه.
چاوه‌ڕوانین
له گه‌ڵمان په‌یوه‌ندی بگرن و بزووتنه‌وه‌که‌مان هه‌رچی زۆرتر به پێشنیار‌و ئاڵ و
گۆڕی ڕاوبڕوا ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین.
به سپاسێکی گه‌رمه‌وه.
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
22/06/2006
|