|
با
پێش به سه‌نگه‌ساری مه‌له‌ک قوربانی بگرین
مه‌له‌ک
قوربانی خه‌ڵکی نه‌غه‌ده به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێکی دیکه که مێردی خۆی
نییه له زیندانی ورمێ به تاوانی پێوه‌ندی جینسی له لایه‌ن دادگای کۆماری
ئیسلامی سزای سه‌نگه‌ساری به سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌مه
رووداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نییه و یه‌که‌م جاریش نییه که له کوردستان و باقی
به‌شه‌کانی ئێران سزای مه‌رگ و سه‌نگه‌سار بۆ ژنان ده‌رده‌کرێ. ئه‌م کرده‌وه‌یه
جۆرێکی قێزه‌ون و دژی مرۆڤایه‌تی له سزادانه که پاشماوه‌ی سه‌رده‌می مرۆڤی وه‌حشی
و دڕنده‌یه و ئێستاش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌ویه‌ک‌دا له سایه‌ی کۆماری
ئیسلامی ئێران دژی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
گوشاری
ریکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ناڕه‌زایه‌تی بیروڕای گشتی
پێشکه‌وتنخواز و مرۆڤدۆست، تا ڕاده‌یه‌ک کۆماری ئیسلامی ناچار به پاشه‌کشه له
به‌ڕێوه‌بردنی سزای سه‌نگه‌سار کردبوو. به‌ڵام به هاتنه سه‌رکاری کابینه
سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نیژاد سه‌نگه‌سار وه‌ک ئه‌سڵێکی شه‌رعی دژی ژنان هاته‌وه
مه‌یدان بۆ روژڕه‌شی و تۆقاندنی پتر له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا
له
کوردستان که هێشتاش ئێعدامی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی له ئارادایه، ده‌رکردنی حوکمی
ئێعدام و سه‌نگه‌ساری ژنانیش ئامرازێکی به‌کارهاتوه بۆ پێکهێنانی ترس و خۆف له
ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکدا و وه‌ک له‌مپه‌رێک ده‌توانێ پێش به هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و
خه‌باتکارانی رێگای ئازادی ژنان بگرێ و ناچاریان بکا بێده‌نگ
بن.
نزیکه‌ی
دوو مانگ له‌وه‌پێش حوکمی ئێعدام بو نازه‌نین مه‌هاباد کچه کوردێکی دانیشتووی
که‌ره‌ج ده‌رکرا. ئه‌مجاره‌ش مه‌له‌ک قوربانی که‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی سیاسه‌تی دژ
به ژنی حکومه‌تی ئیسلامی و هه‌ڵاوردنی جێنسی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له
ئێران.
له
کۆمه‌ڵگایه‌کدا که به‌مجۆره نیوه‌ی شارۆمه‌نده‌کانی به‌رده‌وام له ژێر نووکی
سه‌رنێزه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاساکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست دان و دیلی دواکه‌وتوترین
یاسان، به دزێوترین شێوه سزا ده‌درێن و که‌وتوونه به‌ر شاڵاوی قێزه‌ونترین شێوازی
ئاپارتایدی جێنسی، ناکرێ دابین کردنی مافی ژنان و پشتیوانی له که‌سایه‌تی و
که‌ڕامه‌تی ئه‌م هێزه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگا نه‌که‌وێته سه‌ره‌وه‌ی داواکارییه‌کان و
جه‌ختی له سه‌ر نه‌کرێ.
ریکخراوی
"مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ" به توندی سزای داسه‌پاو به سه‌ر مه‌له‌ک قوربانی له
لایه‌ن داموده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حکوم ده‌کا و خوازیاری
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م یاسا دژی مرۆڤانه‌یه. با هه‌موومان پێکه‌وه فریای نازه‌نین
مه‌هاباد و مه‌له‌ک قوربانی و باقی نازه‌نین و مه‌له‌که‌کانی دیکه بکه‌وین و
یه‌کده‌نگ و یه‌کگرتوو به ده‌ربڕینی ناره‌زا‌یه‌تی خۆمان پێش به مه‌رگی ئه‌م ژنه
به‌شمه‌ینه‌تانه بگرین و نه‌هێڵین ته‌نافی ئێعدام و به‌ردی ڕه‌جم کۆتایی به
ژیانیان بێنێ.
رێکخراوی
مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
6ی
پووشپه‌ڕی 1385
|