به ناوی بڵندی ئێنسان

 

بهر له ههموو شتێك سوپاستان دهكه‌ین بۆ رێكخستنی  ئهم كۆبونهوه  و هیوادارین بهم یهك گرتنهوانه به هێزتر بڕوا به خۆمان و یهكتر بكهێن. رێكخراوه ‌و كۆبونهوه بۆ ئێمه ی كورد كه هێشتا له نێو كۆمهڵگاكهمان كوشتن و بڕین و خۆسووتان و نامووسپهرهستی باویهتی و پێمانوایه كه نهبوونی خیرهتدارهكان له نێو بنهماڵهكان شهرهفی كوردستانێ‌ ‌تیدهباته ژێر پرسیار و وڵام دانهوهی به ‌‌‌‌‌‌ئهستۆی كێ بێت خودا دهزانێت! یهكێك لهو پلهههره گرینگانهیه كه باشرین وڵام دهره.

ساڵههایه بیر كردنهوه بهوهی كه له كوێوه هاتوین و بۆ هاتوین ۆ بۆچی بوین به نیمهی دووههمی كۆمهڵگا، بووه به تهقینهوه یهك،  ههر رۆژه  له نێو مێشكی ههر ژنێكی رهچهشكێن و ئازا كه ئهبێت به شانازییهوه  بۆی بڕوانین كه ژنانی ئێمه له مێژوودا ئازاترین ژنان بوون بۆ خهباتگێری و نیشتمان پارێزی.

ژنانی رۆژههڵات  تا ئهو رادهی ئهبێت خهبات بكهن كه پێش سهركهوتنی خهباتی نهتهوایهتی كێشهی دیلی و كۆیلهگهری به تایبهت كێشهی ژنان له نێو دهسهڵاته سیاسی و ‌‌حیزبیهكان حهل بووبێت، چون ئهگهر بهو شێوه نه ڕۆێنه پێشهوه خهباتێكی دوو جارهمان له ڕێگهدا ئهبێت. بۆ بهرگری لهم خهباته دوو جاره، لهم كاتهدا تهنیا یهكیهتی ژنانوه ك حێزب و نههادبێكی مهدهنی بهده سهڵات ئهتوانی ئامانجهكانمان بهدی بێنێت. لهگهڵ ڕێزمان بۆ تهواوی حیزبه كوردیهكان لام وایه تاكو ئێستا هیچ كام لهوان نهیان توانیوه ((كێشه ی ژن)) له كۆمهڵگای مهدهنی و دهسهڵاتی سیاسی لابهرن.

بۆ نموونه ئهزموونی باشووری كوردستان بۆ ئێمه ژنانی رۆژهه ڵات دهسكهوتێكی زۆر مهزنه كه ئهبێ زۆر به هو‌شیاری كهڵكی لێوه ربگرین، ئاگاداری خۆمان بین، ههر له ئێستاوه ئه گهر نهتوانین چهندین كه سایهتی سیاسیمان ببێت، داهاتوێكی سهختمان لهپێشه. ههر لێرهوه داواكارم له تهواوی ژنانی باكوور و باشوور وڕۆژئاوا بهتایبهت ڕۆژههڵات بێن بهیهك گرتنمان بۆ گهشتن به مافهڕهواكانمان ههوڵ بدین.

لێرهدا ئاماژه به چهند خاڵێكی سهرهكی ده‌که‌ین و هیوادارین هاودهنگی خۆمان بهم كۆبوونهوه راگهیاندبێت.

1) ئێمه ئهبێت ههوڵ بدهین بۆ ڕێكخستنی حیزبێكی ژنانهی سیاسی و فهرههنگی، بهو بۆنهوه كه مێژوو دهری خستووه ئازاد بوونی (( ژن )) نییه له گرهوی ئازادی دهسهڵات.

2) ئێمه ئهبێت به دوای ئازادی و یهك گرتوویی و ڕووناكیدا بگهرێن و پێمانوا نهبێت كهوهكوو یهك نه بوونمان سهر چاوهی له تهعالیمه دینی و سیاسیهكانه.

3) تێكۆشانی ئێمه تێكۆشانی مرۆڤانهیه و بهرانبهره لهگهڵ كار و به رابهری.

4) ئهبێت ههر ئهندێشهیهك كهببێت به باییسی دواكهوتنمان وێرانی بكهێن.

5) ئهبێت تا ئهو ڕادهیه كه لهتوانامانه به دوای فێر بوون و فێر كردن بین، جۆرێك كه تاێبهتی به ژن یا پێاو نه بێت، بهڵكوو مهبهست ئینسانسازی بێت.

6) ئێمه ئهبێت ئاگاداری بیری لاوهكانمان بینكه دهتوانن هاندهرێكبن بۆ پێشكهوتن.

ئێمه ئهبێت ئاگاداری ئازاد بوون وئازادی و بهرابهریمان بین و شوعارمان ئینسانێهت، ئینسان له داێك بوون و ئینسانبوون بێت.

  ڕێكخراوی ژنانی مهریوان

8/5/2006

© MJK,MM2006