گیان
له ده‌ست دانی خانمی سوره‌یا سێراجه‌دینی ئه‌ندامی
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
به داخێکی زۆره‌وه ئاگادار بوین که ڕوژی 24ی مانگی جولای 2006
خانمی سوره‌یا سێراجه‌دینی چالاکی بواری مه‌سه‌له‌ی ژن و مافی مرۆڤ به هۆی نه‌خۆشیه‌کی
کوتوپڕه‌وه له وڵاتی ئه‌مریکا گیانی خۆی له ده‌ست داوه.
سوره‌یا یه‌کێک له هه‌ڵسوڕاوانی مافی ژنان بو که له
کاتی پێک هاتنی ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ دا هاوکاری له گه‌ڵ ئێمه ده‌ست
پێ کرد و له یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌مان دا وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵبژێردرا.
به داخه‌وه ماوه‌ی هاوکاری سوره‌یا له‌گه‌ڵ ئیمه زۆر کورت بو و مه‌رگی ناوه‌خت
مه‌جالی نه‌دا که ئه‌م ڕێکخراوه‌یه بتوانێ له توانایی و شور و شه‌وقی ئه‌و
ئازیزه بۆ به ده‌ست هێنانی مافه‌کانی ژنانی کوردستان که‌ڵک وه‌رگرێ.
ئێمه مه‌رگی ناوه‌ختی سوره‌یای ئازیز له بنه‌ماڵه‌که‌ی
و هه‌مو ژنانی کوردستان سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین و هیوادارین بتوانین به درێژه‌دانی
تێکۆشانی خۆمان ئاواته‌کانی سوره‌یای خۆشه‌ویست بۆ ڕزگاری ژنانی کوردستان وه‌دی
بێنین.
مافی
ژنی کورد، مافی مرۆڤ
2006-07-26
|