|
په‌یوه‌ست بوونی کۆمه‌ڵێک له ژنانی تێکۆشه‌ر
به ڕیکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوی
ڕابۆردودا له چه‌ند شار له ووڵاتانی ئوروپایی له کۆڕ و کۆمه‌ڵی جیاواز‌دا لق و
شانه‌ی ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ پێک‌هات.
له شاره‌کانی ستۆکهۆلم و
یۆتۆبۆری له ووڵاتی سۆئێد و ئوسلۆ له ووڵاتی نۆروێژ، کۆمه‌ڵێک له ژنانی تێکۆشه‌ر
و چالاکی بواری ژنان له ده‌وری یه‌کتری کۆبونه‌وه و دوای باس و لێکۆڵینه‌وه له
سه‌ر پێویستی پیک‌هینانی ڕێکخراوی سه‌ر به‌خۆی ژنان، هاتنه ناو ڕێکخراوی مافی ژنی
کورد، مافی مرۆڤ و ده‌ستیان دایه دامه‌زراندنی لقی ئه‌م ڕێکخراوه که شاره‌کانی
خۆیان. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریان هه‌ڵبژارد و به‌رنامه‌ی کار و هه‌ڵسوڕانی خۆیان
دیاری کرد.
ئه‌م چالاکیانه ده‌توانێ به‌ردی
بناغه و هه‌نگاوه‌کانی دروست کردنی ڕێکخراوی گه‌وره و سه‌ربه‌خۆی ژنان بێ که هه‌م
له تاراڤگه و هه‌م له ناو کوردستان‌دا ده‌بێته ده‌نگی ژنانی ڕاپه‌ڕیوی
کوردستان. لیره‌وه جارێکی که داوا له هه‌مو ژنانی وه‌خه‌به‌ر هاتو و ڕاپه‌ڕیوی
کوردستان ده‌که‌ین که له ده‌وری یه‌کتری کۆبنه‌وه و ڕێکخراوی خۆیان پێک بێنن.
حه‌ولی ئێمه له ڕێکخراوی
مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ‌دا ئه‌وه‌یه که ببینه جێگای هه‌مو ژنانی تێکۆشه‌ری
کوردستان که ده‌یانه‌وێ له ڕێکخراوی سه‌ر به‌خۆی خۆیان‌دا بۆ کۆتایی هێنان به
هه‌مو مه‌ینه‌ته‌کانی ژنان حه‌ول بده‌ن.
ڕیکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
2006-09-14
|