|
به‌رێزان!
له‌لایه‌ن ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی
مروڤه‌وه به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنتان
ئه‌که‌ین و سپاس و پێ زانینی خومانتان پێ
راده‌گه‌نین بو به‌شداریتان له‌کوبونه‌وه‌دا.
به‌رێزان، پاش هه‌ول و ته‌قالای زۆر‌و چه‌ندین کوبونه‌وه‌وگورینه‌وه‌بیرو
راء و ئاماده‌کاری پێویست له‌نێوان کومه‌له‌ژنی تێکوشه‌ر و هه‌لسوراوی خه‌باتی
ژنان له‌ده‌ره‌وه‌و نێوخوێ وه‌لاتدا، به‌مه‌به‌ستی وه‌لامدانه‌وه‌به‌یه‌کێک له‌بووشایه‌کانی
خه‌باتی جه‌ماوری ژنی کورد رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مروڤ وه‌ک رێکخراوی سه‌ربه‌خوێ
ژنان سه‌رئنجام له‌رێکه‌وتی 3 ژونی 2006 له‌سوئید دامه‌زرا.
به‌رێزان ئه‌و خاله‌گه‌ره‌نگانه‌که‌ئێمه‌یان هان‌دا بۆ پێک هێنانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ئه‌مانه‌بوون.
- ژیان و خه‌باتی ژنی کورد له‌روژهه‌لاتی کوردستان و له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ڕه‌شی
حکومه‌تی مه‌زهه‌بی‌دا ڕۆژ به‌ڕۆژ دژوارتر ده‌بێته‌وه. له‌لایه‌که‌وه‌یاساکانی نێو
خێزان پێ‌ڕه‌وی له‌شه‌رێعه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن که‌ژن به‌ئینسانی کامڵ حێساب ناکات و
نێوه‌ی حه‌قی پیاوانی پێ ده‌دات.
- له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌فه‌رهنگی پیاومه‌زه‌ن و داب و نه‌ریتی کۆن ته‌نگی به‌ژنانی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه هه‌ڵچنێوه، هه‌ر بو‌یه‌دیارده‌ی خۆکوشتن و خۆسووتاندن له‌نێو
ژنان‌دا بوه‌ته‌ره‌وتێکی ئاسای نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری.
به‌ڵام هه‌مو ئه‌م زه‌خت و زورانه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی مه‌زهه‌بی نه‌ی توانیوه‌ژنان
به‌ته‌واوی به‌کاته‌ماڵه‌وه‌و به‌ربه‌خه‌باتی یکسانی خوازی ژنان به‌گره‌ت. به‌عکسه‌وه‌ژنان
له‌بواره‌کانی جورواجوری سیاسی، فه‌رهنگی و کۆمه‌ڵاێه‌تی‌دا له‌هه‌میشه‌شێلگیرتر
هاتونه‌مه‌یدانه‌وه‌و سه‌ریان بو ئه‌و ره‌ژیمه‌دا نه‌نواندوه‌ته‌وه. به‌دره‌ژاێی
عومری ئه‌و ره‌ژیمه‌ژنان له‌سه‌نگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری‌خوازی کوردستان‌دا شان
به‌شانی پیاوان خه‌باتیان که‌ردوه‌و خه‌بات ده‌که‌ن. له‌هه‌مو ئه‌عترازه‌جه‌ماوه‌ریه‌کان‌دا
له‌سه‌فی به‌ره‌وی ئه‌و شۆڕشه‌دا جێگای خوێ که‌رده‌وه‌ته‌وه. ڕێ‌پێوانی 8ی مارس به‌بێ‌حجاب
له‌شاری سنه، به‌شداری به‌رچاوی ژنان له‌ئه‌عترازاتی هاوینی 2005وه‌هه‌روه‌ها به‌شداری
به‌رچاوی ژنان له‌خوێندنی بالا و هاتنه‌مه‌یدانی ژنان له‌بواره‌سیاسی و فه‌رهنگیه‌کان‌دا
نیشانه‌ی ئه‌و به‌رگه‌ریانه‌ی ژنانه‌بو به‌ده‌ست هێنانی مه‌فه‌ڕه‌واکانیان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌خه‌باتی ژنان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕێکخراوه‌ێکی سه‌ربه‌خوێ
نه‌بووه‌که‌به‌توانه‌ت ته‌نیا له‌به‌ڕژه‌وه‌ندی ژنی کورددا هه‌نگاو هه‌ل به‌نێ.
ئێمه‌زورجار له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌رسیاره‌ڕوبه‌رو بوین، بۆ مافی ژنی کورد، مافی
مروڤ؟ له‌روانگای ئێمه‌وه‌جیاوازیک له‌نێوان مافی ژنان و مافی مروڤ‌دا نیه. له‌راستی‌دا
ناکرێت بێ له‌به‌رچاو گرتنی مافی یکسان له‌نێوان ژن و پیاودا باسی دابین‌کردنی مافی
مروڤ به‌کرێت. هه‌ر وه‌ها ئیستا که‌م لاین و ڕێکخراوه‌ی سیاسی هه‌ن که‌قسه‌له‌ئه‌م
مافه‌نه‌که‌ن، به‌لام به‌داخه‌وه‌هه‌نگاوه‌کان بچوکه‌ن و هێشتا مه‌سه‌له‌ی ژنان که‌م
یان زوور ده‌که‌ویته‌په‌راوێزی روداوه‌کۆمه‌لایه‌تی و سیاسیه‌کانی دیکه‌وه‌بویه‌ئێمه‌پیمان
واێه‌هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌لسوراوی مافی مروڤه‌ن ئه‌بێ‌مودافعی مافی ژنیش به‌ن
له‌کۆمه‌ڵگادا.
بۆ رێکخراوی
سه‌ربه‌خوێ ژنان؟
بزوتنه‌وه‌ی یکسانیخوازی ژنان بزوتنه‌وه‌ێکی جه‌ماوه‌ری، ئه‌م بزوتنه‌وه‌به‌مه‌به‌ستی
سه‌لماندنی مافی یکسانی ژن و پیاو له‌کۆمه‌ڵگادا خه‌بات ده‌کات. ئه‌رکی ئه‌و بز‌وتنه‌وه
ئه‌وه‌یه که‌هه‌مو هێزه‌سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگا به خاوه‌ن ده‌سه‌لات و ئوپوزوسیونه‌وه‌له‌ژێر
زه‌خت و فشار داده‌نێت بۆ‌دابین کردنی خۆاسته‌سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی وه فه‌رهه‌نگیه‌کانی
خوێ. ئه‌وه‌رێکخراوه‌ێک نیه‌بو گه‌یشتن به‌ده‌سه‌لاتی سیاسی به‌ڵکو هێزێکی فشاره‌له‌ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌لات بو ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێوان ژنان و پیاوان‌دا به‌یکسان به‌ش
به‌کره‌ت. بویه‌بونی ئه‌م چه‌شنه‌رێکخراوانه‌به‌شێکن له‌کۆمه‌ڵگای دێموکرات و
پاراستنی ئوسولی دیموکراسی. نه‌بون یان لاواز بونی ئه‌م بواره‌ی خه‌بات له‌کۆمه‌ڵگادا
نه‌بون و لاوازی دیموکراسی له‌نێو کۆمه‌ڵگادا ده‌گه‌ێنه. به‌پێچه‌وانه‌ی هێنده‌ێ
بوچونی نادرووست و باو، سه‌ربه‌خۆێمان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ ڕێکخراوی حێزبی‌یان سیاسی‌تردا
ناگه‌ینه‌ت ته‌نانه‌ت هێزه‌کی یاری ده‌ره‌بو گه‌شه‌پی‌دانی دیموکراسی له‌نێو هێزه‌سیاسیه‌کانیشدا.
به‌رێزان ئێمه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی تێکۆشان بو کۆمه‌ڵگایه‌کی سێکولار و دێمۆکرات
خه‌بات ده‌که‌ین که‌تێدا:
1- مافی یکسانی ژن و پیاو له‌هه‌مو بواره‌کانی ئابوری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
پێشه‌یێ و بنه‌ماله‌ی‌دا به ره‌سمی ده‌ناسرێ،
2- هه‌مو ره‌سم و یاساکانی د‌ژ به‌ژنان که‌له‌سه‌ر نه‌ریتی کون و بناغه‌ی
شه‌ریعت به‌سه‌ر ژنان‌دا سه‌پاوه‌هه‌لده‌وه‌شێته‌وه،
3- هه‌مو چه‌شنه‌ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌کی ژنان له‌نێو خێزان دا به‌تاوان ده‌ناسرێ.
جارێکی تریش سپاستان له‌ده‌که‌ین بو به‌شداریتان؛
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مروڤ
کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری
14ی ئۆکتۆبری
2006
کورته‌ی راپۆرته‌که له‌گه‌ڵ وینه‌کانی رێ‌و ره‌سمه‌که..
|