|
پێش به بریاری سه‌نگسار بگرین!
خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان،
ژنان و پیاوانی تێکۆشه‌ر،
کۆماری
ئیسلامی ئێران بڕیاری سه‌نگسار کردنی 9 ژن و 2 پیاوی داوه. ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری ئیسلامی‌دا بڕیاری سه‌نگسار ده‌ر‌ده‌چێ و ژنان و پیاوان به تاوانی ڕابیته‌ی
جینسی به بێڕه‌حمانه‌ترین شێوه و به به‌رد پێدادان ده‌کوژرین.
ئه‌م دیارده‌یه که له سه‌رچاوه‌کانی ئایینی ئیسلامه‌وه
هاتوه به ده‌ستی کار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی زیندوو کراوه‌ته‌وه و
ساڵیانێکه که له ئێران به کار ده‌برێ. له به‌رابه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه بێڕه‌حمانه
و دژی ژن و دژی مرۆڤایه‌تیه‌وه چ له ناو ئێران و چ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ووڵاته
به‌رده‌وام ناڕه‌زایی ده‌بڕاوه و به توندی مه‌حکوم کراوه.
له‌م دواییانه‌دا حه‌ول و تێکۆشانێکی تازه له دژی
بڕیاری سه‌نگساری ئه‌م 11 که‌سه ده‌ستی پێ کردوه،
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ پشتیوانی ته‌واوی خۆی له‌م که‌مپه‌ینه ڕاده‌گه‌یه‌نێ
و داوا له هه‌مو ژنان و پیاوانی کوردستان ده‌کا که به هه‌ر جۆرێک که له ده‌ستیان
دێ له دژی بڕیاری سه‌نگسار ڕاوه‌ستن و نه‌یه‌ڵن که کۆماری ئیسلامی به‌م جۆره
بێ به‌زه‌ییانه ده‌ست بداته کوشتنی خه‌ڵک.
کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی تاوانباری ئه‌سڵیه و ده‌بێ به
جورمی ئه‌و هه‌مو تاوانه‌ی که دژ به خه‌ڵکی ئێران به گشتی و دژ به ژنانی
ئێرانی به تایبه‌تی کردویه‌تی بخرێته به‌رده‌م دادگاوه.
ڕیکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
2006-11-07
|