|
خۆپیشاندان
به بۆنه‌ی رۆژی جيهانی راوه‌ستان
له به‌رامبه‌ر زه‌بروزه‌نگی دژ به ژنان
ده‌ستپێکردنی
خۆپێشاندان: سه‌عات 14.00 له Eigelsteintorburg
کۆتايي
خۆپێشاندان: سه‌عات
15.30 له Freisenplatz
وێڕای
پێشکه‌ش کردنی وتار و موسيقا و شانۆ
له ڕۆژی ٢٥ی مانگی نوامبری ساڵی ١٩٦٠دا سێ خوشکی
ميرابال به شێوه‌يه‌کی زۆر بێبه‌زه‌ییانه کوژران، چونکا له دژی ديکتاتۆری پياومه‌زنانه
له کۆماری دۆمێنيک خه‌باتیان ده‌كرد. ژنانی ئه‌مريکای لاتين له ساڵی ١٩٨١
برياريان دا ئه‌و رۆژه وه‌ک هێمایه‌كی جیهانی بۆ ڕاوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر
توندوتيژی دژ به ژنان ڕابگه‌يه‌نن. ئیتر له ساڵی ١٩٨٧وه ژنانی سه‌رانسه‌ری
جيهان له‌و رۆژه‌دا و به‌و بۆنه‌وه، بۆ تێگه‌یاندنی بیرورای گشتی و بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی
توندوتيژی له دژی ژنان و کچان خۆپیشاندان و جموجووڵی جۆربه‌جۆر سازده‌كه‌ن.
له درێژه‌ی ئه‌م پێداگرتنانه‌دا ساڵی ١٩٩٩ ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کانیش ئه‌م ڕۆژه، واته ٢٥ی نوامبری وه‌ک ڕۆژی جيهانی به‌ربه‌ره‌کانی
له گه‌ڵ توندوتيژی دژی ژنان په‌سه‌ند كرد.
·
ئێمه
له دژی گشت شێوه‌کانی توندوتيژی له‌به‌رامبه‌ر ژنان و کچان له سه‌رانسه‌ری
جيهان خۆپێشاندان ده‌که‌ين.
·
ئێمه
ده‌مانه‌وێ ژنان هان بده‌ين تا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتيژییانه‌دا رابوه‌ستن
كه له دژی ژنان ده‌کرێ.
·
ئێمه
جه‌ژنی ٣٠هه‌مين ساڵی جوڵانه‌وه‌ی ماڵی ژنان ده‌گرين.
·
ئێمه
خوازیاری ئه‌وه‌ی‌ن توندوتيژی پياوان دژ به ژنان شه‌رمه‌زار بکرێ.
»نابێ به هیچ جۆرێك مل به توندوتيژی دژ به ژنان بدرێ« ئه‌مه سه‌ردێڕی بريارنامه‌يه‌ک
بوو که له ڕۆژی ١٦ی نوامبری ساڵی ٢٠٠٠ له ئه‌نجومه‌نی کۆلن په‌سه‌ندکرا. ئێمه
چاوه‌ڕوانین سياسه‌تمه‌دارانی ژن و پياومان له‌سه‌ر قسه‌ی خۆيان بمێننه‌وه و بۆ
وه‌دی هاتنیشی هه‌وڵ بده‌ن. ئێمه داوای مانه‌وه‌ی ماڵانی ژن و شوێنه‌کانی ڕێنوێنیدان
به ژنان ده‌که‌ين.
به‌شداری
هه‌رچی زۆرتان مايه‌ی خۆشحاڵييه.
ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی خواره‌وه پشتگيریيان له‌م خۆپێشاندانه کردووه:
|