|
وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئازادی به‌یان له لایه‌ن دوکتور روئیا تلوعیه‌وه
رۆژی شه‌نبه 18ی
نوامبری 2006 له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی
جیهانی قه‌ڵه‌م و کۆمه‌ڵه‌ی اکسفام نۆویده‌وه له شاری لاهه‌ی هوله‌ند خه‌ڵاتی
ئازادی به‌یان پێش‌که‌ش به خانمی رۆئیا تلوعی کرا. وه‌ر گرتنی خه‌ڵاتێکی وا له
لایه‌ن ژنێکی کورده‌وه پێش هه‌مو شتێک نیشانه و سه‌ره‌تای هاتنه گؤڕی مه‌سه‌له‌ی
ژنانی کوردستان له ئاستی ڕای گشتی جیهانی دایه، مه‌سه‌له‌یه‌ک که به داخه‌وه
که‌م تا زۆر چ له‌ناوخۆی کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌وتۆته په‌ڕاوێزی
گیر‌و گرفته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دیکه‌وه.
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد،
مافی مرۆڤ پیرۆزبایی گه‌رم و گۆڕی خۆی به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه
پێش‌که‌ش به به‌ڕێز روئیا تلوعی ده‌کا و پشتیوانی خۆی له هه‌ر هه‌نگاوێک که له
جیهه‌تی مافه‌کانی ژنانی کوردستان‌دا بێ ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
ڕێکخراوی
مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
2006/11/30
|