گرتنی چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران مه‌حکوم ده‌که‌ین!
ڕۆژی یه‌کشه‌نبه 13 ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1385ی هه‌تاوی، کۆمه‌ڵێک له
چالاکانی ژن
له به‌رابه‌ر دادگای شۆڕش هه‌ڵکه‌وتۆ له شه‌قه‌امی موعه‌لیم
له شاری تاران‌دا ده‌ستیان دایه کۆبونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی
ده‌ربڕین. ئه‌م کۆبونوه‌یه
به دوای بڵاوبونه‌وه‌ی خه‌به‌ری دادگایی پێنج که‌س له
چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان که له خۆ‌پیشاندانی ڕۆژی 22ی
جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابۆردودا گیرابون و هه‌روه‌ها گرتنی چه‌ند
که‌سێکی دیکه له تێکۆشه‌رانی ژن گیرا. کۆبونه‌وه‌که هه‌ر
له یه‌که‌مین ساته‌کانی به‌یانیه‌وه که‌وته به‌ر توندوتیژی
و هێرشی هێزی ئه‌منیه‌تی و پۆلیسه‌وه که له ئاکام‌دا 36
که‌س له سیما ناسراوه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران گیران و
گوێزرانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌وین.
ئه‌م هێرشه وه‌حشیانه‌یه بۆ سه‌ر کۆبونه‌وه‌ی هێمنانه‌ی
چه‌ند که‌س له چالاکانی ژن، بێ گومان ترسی رێژیمی کۆماری
ئیسلامی ئێران له خه‌باتی کۆمه‌ڵی ژنان نیشان ده‌دا.
ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش هه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ی که ئێستا دراونه
به‌ر توندوتیژی و گرتن به هێنانه گۆڕی ته‌رحی یه‌ک میلیۆن
ئیمزا بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به یاسا شه‌رعیه‌کانی دژی ژن،
توانیان پشتیوانیه‌کی زۆری ژنان و پیاوان چ له ناو ئێران و چ
له دره‌وه‌ی وڵات بۆ ته‌رحه‌که‌ی خۆیان ڕاکێشن. ئه‌م
کۆبونه‌وه‌یه که به تایبه‌تی هاوکات بو له‌گه‌ڵ خه‌بات و
تێکۆشانی مامۆستایان و کرێکاران له ڕۆژه‌کانی نزیک به ڕۆژی
جیهانی ژن‌دا بۆ جارێکی‌که‌ش ناڕه‌زایی و یه‌کگرتویی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشان دا.
ئێمه چالاکانی ڕیکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ به
هاوده‌نگی له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ژنانی وه‌خه‌به‌ر هاتوی ئێران،
بنه‌ماڵه‌کانیان و پارێزه‌رانیان، ئه‌م حه‌ره‌که‌ته
سه‌رکوتگه‌رانه‌ی رێژیم به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین و
خواستیاری ئازادی گیراوه‌کانین.
سه‌رکه‌وتوبی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی ژنان
ڕیکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
5 مارسی2007
|