مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی ژن له بریتانیا
ڕۆژی
پینج‌شنبه 8ی مارسی 2007 کۆمه‌ڵیکی زۆر له ژنانی نه‌ته‌وه
جؤراوجۆره‌کان و ڕێکخراوه‌کانی ژنان له بریتانیا له یه‌کێک
له سالۆنه‌کانی شاری له‌ندنی پایته‌ختی بریتانیا کۆبۆنه‌وه و
مه‌راسمێکی شکۆداریان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنه‌وه به‌ڕیوه
برد.
له‌و
کۆبونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ وتارێکی
سه‌باره‌ت به بێ مافی ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و
ژنی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی، به زمانی
ئینگلیسی پیشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد، که بو به جێگای
سه‌رنجی هه‌موان. مه‌راسیمه‌که به گۆرانی و موزیکی کوردی له
لایه‌ن هونه‌رمه‌ند گه‌وهه‌ری فه‌یزی ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی
ژنی کورد،مافی مرۆڤ ڕازایه‌وه. له کۆتایی دا له‌گه‌ڵ چه‌ند
که‌س له ژنانی به‌شداربودا وتووێژ کرا که هه‌ستی و بڕوای
خۆیان به‌رانبه‌ر به و ڕۆژه مێژوویه ده‌ر بڕی. نوسراوه‌کانی
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ بلاؤ کرایه‌وه و له گه‌ل
که‌سایه‌تی و ریکخراوی دیکه‌ی ژنان گۆرینه‌وه‌ی ئادره‌س و
زانیاری پێویست بۆ پێوه‌ندی گرتن کرا.
ریکخراوی مافی ژنی کۆرد ،مافی مرۆڤ له بریتانیا
8 مارسی 2007


|