|
ژن و توند و تیژی
له‌یلا
حسام شه‌ریعه‌تی
له
ساڵانی رابردوودا توند و تیژی دژی ژنان به‌رده‌وام له كوڕ و
كومه‌ڵی نێونه ته‌وه‌یی و مافی مروڤ بووه‌ته باسێكی
سه‌ره‌كی، به تایبه‌تی له‌و كومه‌ڵگایانه‌دا كه مێرد سالاری
تێدا زاڵه. ده‌بێ ئه‌و خاڵه له به‌ر چاو بگرین كه به
شێوه‌ی گشتی پیاو سالاری له شێوازی جوراوجوردا خو ده‌نوێنێ
به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك ئاستی هوشیاری
زیاتر بێت پیاو سالاری تێیدا لاوازتره.
له ئێران لایه‌نێكی تری مه‌سه‌له‌كه ده‌سه‌ڵاتی كوماری
ئیسلامی یه كه وه‌ك دوژمن هه‌ڵس و كه‌وتی له گه‌ڵ ژنان
كردووه و هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كارییه‌وه ئه‌م
توند و تیژییه‌ی ده‌رحه‌ق به ژنان كردووه به دژه ژن بوون و
په‌ره‌ی پێداون. توند وتیژی دژی ژنان له ئێران و وڵاتانی تری
جیهان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی کۆمه‌ڵایه‌تی دزێو كه ده‌بێ
هه‌موو ئینسانێكی ئازادیخواز و پێشكه‌وتوو دژی خه‌بات بكات.
له ماوه‌ی 27 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ئێران توند و
تیژی دژی ژنان بێ وێنه په‌ره‌ی سه‌ندووه. زورینه‌ی یاساكانی
ئێران كه دژی ژنان به كار ده‌چێ، ریشه‌ی له دینی ئیسلام
دایه.
به داخه‌وه سه‌باره‌ت به توند و تیژییه‌ك كه ده‌رحه‌ق به
ژنان له ئێران ده‌كرێ ئامارێكی راسته‌قینه له به‌ر ده‌ست
نییه، چونكوو به شێكی هه‌ره زور له‌وانه گوزارش نادرێ و به
شێكیان له هیچ جێگایه‌ك سه‌بت ناكرێن.
توند و تیژی دژی ژنان ته‌نیا به ژنانی ئێران به‌رته‌سك
نابێته‌وه. بووێنه: خان كه یه‌كه‌م ژنی ئاسیاییه، بووه‌ته
سه‌روَكی
ئه‌منستی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له وت و وێژێكدا له گه‌ڵ
هه‌واڵنێری فه‌رانسه ده‌ڵێت: جه‌سته، جنسیه‌ت و توانایی ژنان
بووه‌ته مه‌یدانی شه‌ڕ. له ئه‌فغانستان و عێراق مافی ژنان
بووه‌ته وه‌سیله‌یه‌ك بوپاساوی ده‌خاله‌تی چه‌كداری، له
حالێكدا كه‌ش و هه‌واكه به قازانجی ژنان گوڕانی زوری به
سه‌ردا نه‌هاتووه. سه‌رده‌مدارانی شه‌ڕ وه‌ك كالا چاو له
ژنان ده‌كه‌ن تا كێشه‌ی خویانی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
خان ده‌ڵێ: رفاندنی ژنان و زه‌ماوه‌ندی زوره ملی له به‌راورد
له گه‌ڵ هه‌موو مێژووی رابردووی ئه‌فغانستان ئه‌گه‌ر خراپتر
نه‌بووبێ، هه‌روا خراپه. ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له هه‌ل و
مه‌رجی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه وابوو له به‌راوردێكی
ساده‌دا ده‌توانین ببینین كه ژنان له‌م جیهانه‌دا چون زوڵمیان
لێ ده‌كرێ. توند و تیژییه‌ك كه ده‌ر حه‌ق به ژنان ده‌كرێ به
زوری له کۆمه‌ڵگا ئایینیه‌كاندا باوه.له وڵاتانی ئوروپایی
ژنان خاوه‌ن ئازادی زورترن
و به شێوه‌ی راسته و خووناراسته و خو ده‌توانن زیاتر
كاریگه‌ریان له چاره‌نوسی خویان‌دا ببێ. له وڵاتانی موسوڵمان
ئه‌گه‌ر ژنێك له مێرده‌كه‌ی جیا بێته‌وه، وه‌ك تاوانبارێك
چاوی لێ ده‌كه‌ن و ده‌بێ تاوانی گوناهه‌كه‌ی بداته‌وه و
ئه‌ویش خو زیندانی كردنه له چوارچێوه‌ی ماڵدا، به‌ڵام له
وڵاتانی ئه‌روپایی ئه‌و ژنانه لانی كه‌م ده‌توانن به‌رڕه‌ی
خویان و مناڵه‌كانیان له قوڕ ده‌ربێنن یانێ ده‌توانن به
شێوه‌ی سه‌ر به خو و به بێ پشتیوانی پیاو درێژه به ژیانی
ئاسایی خویان بده‌ن.
گوڕانی هه‌ل و مه‌رجی ژیانی ژنان له جیهاندا پێویستی به
خه‌باتێكی هه‌مه‌لایانه‌یه كه پێویسته هه‌موو ئینسانێكی به
هه‌ڵویستی ئه‌م سه‌رده‌مه به گوڕوتینه‌وه بۆ ئه‌م گوڕانه
قوڵ هه‌ڵماڵێ و به‌شداری تێدا بكات. ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی
ئێستا كه دژی ژنان له جیهان له لایه‌ن پیاوانه‌وه به
رێوه ده‌چێ، كرده‌وه‌یه‌كی نامروڤانه‌یه كه له شه‌ریكی
ژیان، باوك و برا و كور ناوه‌شێته‌وه و ده‌بێ بوَسڕینه‌وه‌ی
ئه‌م په‌ڵه ره‌شه پیاوان وێڕای ژنان بوگوڕین بێنه مه‌یدان و
تێبكوشێن. |