|
8ی مارس رۆژی جیهانی ژن
له‌یلا
حسام شه‌ریعه‌تی
هه‌موو ساڵێك له رۆژی 8ی مارس‌دا هه‌موو ژنانی جیهان له کۆڕ
و کۆبوونه‌وه‌و رێپێوان و خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌چن به‌ره‌و
پیری ئه‌م رۆژه مێژوییه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له سه‌ر
ده‌سكه‌وته‌كانی ساڵانی رابووردویان و كه‌م و كوڕی و
گرفته‌كانی سه‌ر رێگای گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری ژنان
ده‌ده‌نه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و ئه‌زموونی نوێ بۆ
خه‌باتی داهاتوویان ده‌خه‌نه ده‌ستووری كاری خویانه‌وه. ژنان
له‌م روژه‌دا به‌دانی دروشم و وتار و نیشان دانی وێنه و
پوستیر و.. گوزارش له هه‌ل و مه‌رجی ناله‌بارو نابه‌رابه‌ری
ژنان له بواره‌كانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و
فه‌رهه‌نگی‌دا ده‌ده‌ن و جارێكی‌تر ویژدانی مرۆڤایه‌تی به
ئاگا دێننه‌وه له‌م گشته سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی كه ده‌رحه‌ق
به نیوه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ده‌كرێ و بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م
په‌ڵه ره‌ش و شه‌رماوییه‌ی ته‌وێڵی مرۆڤایه‌تی، عه‌زمی خۆیان
جه‌زمتر ده‌كه‌ن و په‌یمان ده‌ده‌ن سوورتر و شێلگیرانه‌تر
به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه هه‌نگاو هه‌ڵگرن.
ساڵی 1910 له لایه‌ن ژنه شۆڕشگێڕی سوسیالیست كلارازتكین
داواكارییه‌ك پێشكه‌ش كرا بۆ دیاری كردنی رۆژی جیهانی ژن. ئه‌و
ساڵانه بزوتنه‌وه‌ی ژنان بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری وه‌ك هه‌ر
بزوتنه‌وه‌یه‌كی تری رزگاری خوازانه و پێشكه‌وتووانه‌ی جیهان
له هه‌ڵچوون دا بوو.
به هۆی هه‌ل و مه‌رجی جیهانی سه‌رمایه‌داری و هاتنه‌ئارای
جۆرێكی تر له په‌یوه‌ندی به‌رهه‌م هێنان و هاتنه مه‌یدانی
ژنان بۆ بازاری كار و به‌رهه‌م هێنان بووه هۆی به هێز بوون و
پته‌و بوونی رێكخراو و بزوتنه‌وه‌كانی ژنان له ساڵه‌كانی
كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نوزده‌دا و
هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه ژنان و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به
بزوتنه‌وه‌ی به‌رابه‌ری خوازانه‌ی ئه‌وان به گوڕوتین و
هه‌ڵوێستی رادیكاڵ له ئاست دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
سه‌رده‌می خۆیان، خۆنیشان بده‌ن كه نمونه‌ی به‌ر چاوی
هه‌ڵوێستی ئه‌وان به شه‌ڕه جیهانیه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانی
بوو.
ساڵی1913 سكرتاریه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان (كه یه‌كێك له
نیهاده‌كانی سه‌ر به ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیستی دوهه‌م) بوو
رۆژی 8ی مارسی بۆ یادو بیره‌وه‌ری ژنانی خه‌باتكاری كرێكاری
رستن و چنینی ئه‌مریكا وه‌ك رۆژی جیهانی ژن هه‌ڵبژارد، ئه‌م
ساڵه و ساڵانی دواتریش رۆژی 8ی مارس له لایه‌ن ژنانی
خه‌باتكار و تێكۆشه‌رو چه‌وساوه و له لایه‌ن ژنانی روناكبیری
روسیه و سه‌رجه‌م ئه‌روپا به شێوه‌ی رێپێوان و خۆپیشاندان و
كۆڕ و كۆمه‌ڵی سیاسی به‌ڕێوه ده‌چوو، به سه‌ر هه‌ڵدانی شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهانی هه‌رچه‌ند دووبه‌ره‌كایه‌تی خسته ناو
ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان و خۆی شه‌ڕ كاریگه‌ری زۆری له
سه‌ر كه‌م ره‌نگ كردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه له ماوه‌ی شه‌ڕ دانا،
به‌ڵام ساڵی 1917 جارێكی تر 8ی مارس وه‌ك گڕێك بڵێسه‌ی
سه‌نده‌وه و خوَپیشاندانی
ژنانی كرێكار له پترۆگراد له دژی برسیه‌تی و شه‌ڕ و
ته‌زاریسم یه‌كه‌م بڵێسه‌ی ئاگری شۆڕشی 1917ی روسیه بوو،
كرێكاران بۆ پشتیوانی له‌م خۆپیشاندانه، مانگرتنی گشتیان كردوو
رۆژی 8ی مارس بوو به رۆژێك له مێژووی شۆڕشی روسیه كه هیچ
كاتێك له‌بیرناچێته‌وه.
له ساڵی 1921 ( كۆنفرانسی ژنانی ئه‌نترناسیۆناڵی سێهه‌می
كۆمۆنیستی) له مسكۆ به‌ڕێوه چوو كه تێیدا رۆژی 8ی مارس وه‌ك
رۆژی جیهانی ژن په‌سه‌ند كرا. رۆژی 8ی مارسی 1857 كرێكارانی
كارخانه‌ی رستن و چنینی شیكاگۆی ئا‌مریكا بۆ ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین به هه‌ل‌و مه‌رجی كار و ژیان و سه‌عات كاری زۆر و
حه‌قده‌ستی كه‌م و نه‌بوونی هه‌ر چه‌شنه ئیمكاناتێكی ریفاهی
ده‌ستیان دایه مانگرتن و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی حاكمه‌وه به
وه‌حشیانه‌ترین شێوه سه‌ركوت كران. ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژی
به‌رخودان و خۆڕاگری، وه‌ك رۆژی یه‌كیه‌تی ژنان و ره‌مزی
ناڕه‌زایه‌تی ژنان به هه‌ل و مه‌رجی ژیانیان له زه‌ینی
هه‌زاران ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌قشی به‌ست و بوو به
هه‌وێنی ده‌رس و ئیلهام لێ وه‌رگرتنی شۆڕشگێڕانه‌و هه‌ر بۆیه‌ش
وه‌ك رۆژی جیهانی ژنان دیاری كرا. هه‌موو ئینسانێكی ئازادیخواز
و به‌رابه‌ری خواز، هه‌موو لایه‌نگرانی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگای
شیاوی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه دبێ هه‌موو رۆژێك بكاته 8ی
مارس و له خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌و مافه سروشتیه‌ی نیوه‌ی
كۆمه‌ڵ بۆ ساتێك نه‌سره‌وێ.
بژی 8ی مارس
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ژنان بۆ رزگاری و یه‌كسانی |