به‌ڕیزان به‌شداربوانی کۆنفرانسی ژنی کورد،
وێڕای ڕێز و سڵاو،
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه‌وه، خۆشحاڵین که ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ڕوخساوه
که لێره‌دا بتوانین باسێک له کێشه‌کانی مه‌ربوت به ژنانی
ئه‌و به‌شه له کوردستان بۆ ئێوه بکه‌ین. له‌و ماوه
کورته که‌ڵک وه‌رده‌گرین و باسێک له دیارده‌ی توندوتیژی
له گه‌ڵ ژنان له خێزان‌دا دێنینه گۆڕی.
ئێمه پێمان وایه که یه‌که‌مین بناغه‌کانی نا‌به‌رابه‌ری ژن
و پیاو و به گشتی زۆڵم له ژنان، له نێو خێزان‌دایه و
له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌کا. کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتی حاکم، که
به‌رده‌وام به ده‌ست پیاوه‌وه بوه، به درێژایی مێژو کارێکی
که کردویه‌تی ئه‌وه بوه، که بۆ درێژه دان و بۆ
بنه‌ڕه‌تی کردنی ئه‌و وه‌زعه و به که‌ڵک وه‌ر گرتن له
ئایینه‌کان یاسای داڕشتوه و کولتوری دروست کردوه.
ئه‌گه‌ر له ده‌یه‌کانی ڕابۆردودا له زۆر جیگای دنیا یاساکان
به قازانجی ژنان گۆڕاون له ئێرانی بن ده‌سه‌ڵاتی کۆماری
ئیسلامی به پێچه‌وانه بوه. ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تای
هاتنه سه‌ر کاریانه‌وه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 28 ساڵ له‌وه
پێش، یاسای ئیسلامیان له مه‌سه‌له‌ی ژن‌دا، برده نێو
ده‌ستوره‌وه. له‌و کاته‌وه تا ئێستا به پێی یاسای نوسراو
له ده‌ستوردا ژن به ڕه‌گه‌زی دوهه‌م و به ژێر ده‌سته‌ی پیاو
ده‌ژمێردرێ. ئه‌وان حه‌ولیان داوه له سه‌راسه‌ری ئێران‌دا
ئه‌م کاره بکه‌نه به‌شێک له کولتور و ره‌سم و سونه‌ت، که
بێ گومان له کوردستانیش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
بێ حورمه‌تی، ته‌وهین و ئه‌هانه‌ت، لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار و
جاری واشه کوشتن وسوتاندن به بۆنه‌ی پاراستنی ناموسه‌وه،
له کوردستان، به داخه‌وه دیارده‌یه‌کی نامۆ نیه. چونه
سه‌ری ڕێژه‌ی خۆ کوشتن و خۆ سوتاندن له کوردستان، له ساڵانی
ڕابۆردودا، ئاکامی توند‌و تیژی و ئه‌زیه‌ت و ئازارێکی زۆره که
به سه‌ر کچان و ژنانی ئێمه‌وه هه‌یه.
له کۆمه‌ڵگای ئێمه، هێشتاش مه‌رجی سه‌ره‌کی، شه‌ره‌فی
پیاوانه، له توانایی کۆنترۆڵ به سه‌ر ژن‌دا، پێوانه
ده‌کرێ. خۆشه‌ویستی و دڵداری بۆ زۆرێنه‌ی کچانی ئێمه،
ئه‌گه‌ر به ئیجازه‌ی باوک و برا نه‌بێ، تاوانه و جاری وایه
سه‌ری له پێ داده‌ندری.
که‌م نین ئه‌و پیاوانه‌ی، که جاری وایه ته‌نانه‌ت بێ هیچ
به‌هانه‌یه‌ک، به‌ر ده‌بنه گیانی ژنه‌کانیان و له به‌ر چاوی
منداڵه‌کانیان، لێیان ده‌ده‌ن و ئازاریان ده‌ده‌ن. نه که‌س
هه‌یه لێێان پرسێته‌و، نه که‌س هه‌یه لۆمه‌یان کا، و نه
ته‌نانه‌ت که‌س و کاری ژنه‌که خۆی تێ ده‌گه‌یه‌نن.
به بێ ده‌نگی و له ئارامی‌دا، له کونجی ماڵه‌کان و له نیو
خێزانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان‌دا، ژنان و کچان بێ حورمه‌تیان
پێ ده‌کرێ و ورد ده‌کرێن و باوه‌ڕ به خۆیان لێ
ده‌ستێندریته‌وه. له‌و بنه‌ماڵانه‌دا منداڵه‌کان ئه‌گه‌ر کوڕن
فێری لیدان و توند‌و تیژی ده‌بن و ئه‌گه‌ر کچن به ڕۆحی ته‌سلیم
و ڕه‌زاوه گه‌وره ده‌بن و دێنه نێو کۆمه‌ڵگاوه.
با بپرسین بۆ چی به‌شێک له پیاوان حازرن له ژنه‌کانیان
بده‌ن و بێ حورمه‌تیان پێ بکه‌ن و بۆیان هه‌یه به سه‌ر
کچه‌که‌یان یان خوشکه‌که‌یان‌دا بقیژێنن و ئه‌مر ونه‌هیان لێ
بکه‌ن.
بۆچی به‌شێک له ژنان بێ ده‌نگن و ته‌نانه‌ت ئه‌و وه‌زعه
ده‌سه‌لمێنن. بۆ چی ئه‌و پیاوانه‌ی که خۆیان به کرده‌وه
توند‌و تیژی ناکه‌ن به‌رانبه‌ر به‌و دیارده‌یه له لایه‌ن
پیاوانی دیکه‌وه بێ ده‌نگن. بۆ چی کۆمه‌ڵگا پێش به‌و
دیارده‌یه ناگرێ.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه له ڕاستی‌دا مه‌وزوعی باس و
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکادێمیکی کۆمه‌ڵناسان، ده‌رونناسان و پسپۆرانی
فێمینیست له ده‌یه‌کانی ڕابۆردودا بوه و تا ئێستا ده‌یان
کتێبی له‌سه‌ر نوسراوه. ئێمه‌ش حه‌ول ده‌ده‌ین به کورتی
ڕوانگه‌ی خۆمان له‌و بابه‌ته‌وه باس بکه‌ین.
توند‌و تیژی له دژی ژن به لێ‌دانی مسته‌کۆڵه‌یه‌ک ده‌ست پێ
ناکا. به‌ڵکو پروسه‌یه‌کی درێژماوه‌تره که تێیدا ڕوانینی ژن
به‌رانبه‌ر به خۆی ده‌گۆڕێ، ورده ورده به ته‌نیا
ده‌که‌وێته‌وه و عاده‌ت به سه‌بر و ته‌حه‌مول کردن ده‌کا،
ئه‌وجار بێ حورمه‌ت کردن و بێ ئه‌رزش کردن ده‌ست پێ ده‌کا و
به‌م جۆره بنه‌ما بۆ لێ‌دانی فیزیکی ئاماده ده‌بێ.
توند‌و تیژی له دژی ژن زۆر جار وه‌ک کێشه‌یه‌ک که ته‌نیا
زه‌ره‌ر و زیانی بۆ ژن هه‌یه ده‌خرێته به‌ر چاو، له حاڵێکدا
ئاکامه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه زۆر زوو پێی منداڵانیش
ده‌گرێته‌وه، ئه‌وان له خێزانێک دا گه‌وره ده‌بن که
دایکیان له سیمای ژنێکی بێ ده‌سه‌ڵاتی ته‌وهین پێ کراودا و
باوکیان له سیمای پیاوێکی بێ به‌زه‌یی‌دا ده‌بینن. مه‌ترسی
جیابونه‌وه‌ی دایک و باوکیان هه‌میشه له سه‌ر سه‌ریانه و بێ
گومان پروسه‌ی گه‌وره‌بونیان زۆر پڕ ئێش و ئازاره. بۆ
پیاوانیش نیشان دانی توندوتیژی ئاکامی خراپی هه‌یه. بی گومان
هیچ پیاوێک ئه‌گه‌ر سایکۆپات و سادیست نه‌بێ به‌و
کرده‌وه‌یه‌ی خۆی شاد نابێ.
هه‌ر چه‌ند زۆر که‌س پێیان وایه نیشان‌دانی توندوتیژی
پێوه‌ندی به تاکه که‌سه‌وه هه‌یه، ده‌گه‌ڕێن که زه‌مینه
و بنه‌مای ده‌رونناسانه‌ی له‌و تاکه که‌سه‌دا بۆ ببیننه‌وه.
بۆ وێنه ئه‌و پیاوانه‌ی که خۆیان به منداڵی توندوتیژیان
کراوه‌ته سه‌ر یان شاهیدی توندوتیژی بون زۆرتر ده‌ست
ده‌ده‌نه ئه‌و کاره. یان ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی که له
ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له گه‌ڵ که‌ند و کۆسپ به‌ره‌وڕو ده‌بن، توشی
نائومێدی ده‌بن و له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا توشی کێشه و ناته‌بایی
ده‌بن، زۆرتر ئاماده‌ن که ناڕه‌حه‌تیه‌که‌یان به سه‌ر
ژنه‌کانیان‌دا ده‌ر ده‌بڕن.
هه‌ر چه‌ند تێئۆری ده‌رونناسانه‌ی تاکه‌که‌س له ته‌وزیحی
دیارده‌ی توندوتیژی‌دا حه‌ول ده‌دا ئه‌و دیارده‌یه له
بارو‌دۆخی ده‌رونی تاکه‌که‌س‌دا ببینێ، به‌ڵام وه‌ڵامێکی بۆ
ئه‌و پرسیاره نیه که بۆچی ئه‌و پیاوانه ڕاست له‌گه‌ڵ
شه‌ریکی ژیانی خۆیان توندوتیژی به کار دێنن.
به له به‌ر چاو گرتنی هه‌مو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کوردستان،
یانی مانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی کولتوری عه‌شیره‌یی، کاریگه‌ری
ئایینی ئیسلام له سه‌ر بیر و بۆ چون به‌رانبه‌ر به ژن و به
گشتی به هێز بونی کولتور و بیر کردنه‌وه‌ی پیاو مه‌زنانه،
ده‌توانین به‌و ئاکامه بگه‌ین که بنچینه و بنه‌مای سه‌ره‌کی
دیارده‌ی توندوتیژی له دژی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگای
پیاومه‌زن و هه‌بونی یاسای دژی ژن له ده‌ستوردا.
ئێمه پێمان وایه یه‌که‌مین قوربانی و ئاکته‌ری ئه‌و کێشه‌یه
که ژنانن ده‌بێ چی دی له به‌رابه‌ر بێ حورمه‌تی به خۆیان‌دا
بێ ده‌نگ نه‌بن و ده‌بێ چی دی ڕێگای پاسیوی خۆ ئازار دان و خۆ
سوتاندن نه‌گرنه به‌ر، ئه‌و کرده‌وانه به هیچ جۆرێک له
ڕزگاری نزیکیان ناکاته‌وه. ئه‌زیه‌ت و ئازار و بێ حورمه‌تی
به ژنان له هه‌مو کۆمه‌ڵگادا و له نێو هه‌مو چین و
توێژێک‌دا که‌م تا زۆر هه‌یه. ده‌بێ باسی لێ بکرێ و
نه‌شاردرێته‌وه. باس لێ کردن و درکاندنی پشتیوانی و هاوده‌نگی
پێک دێنێ.
زۆربه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ش که ده‌ست ده‌ده‌نه توندوتیژی له ژێر
کاریگه‌ری کولتوری عه‌شیره‌یی و یان فشاری فیکری ده‌رو جیران،
خزم وکه‌س و هاوکاران دان و به گشتی به خه‌یاڵی خۆیان بۆ
پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس و پیاوه‌تی ره‌فتاری وا له خۆیان
نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وان ده‌بێ ئه‌وه له ڕێگای مێدیای ئازاد و
حیزبه سیاسیه‌کان و هه‌مو ئه‌و پیاوانه‌وه که له دژی
دیارده‌ی توند‌و تیژین,
ببیستن و بزانن که پیوانه‌ی شه‌ره‌ف و ئینسانیه‌ت، ڕاده‌ی
گرژی و توندیان له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان نیه.
حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان که خۆیان به لایه‌نگری
به‌رابه‌ری ژن و پیاو ده‌زانن پیویسته له به‌رابه‌ر ئه‌زیه‌ت
و ئازاری ژنان له نێو خیزان‌دا هه‌ڵوێستی ڕونیان هه‌بێ و
حه‌ول بده‌ن بۆ که‌م کردنه‌وه و بن بڕ کردنی ئه‌م دیارده‌یه.
هه‌ر چه‌شنه توند‌و تیژیه‌ك له ئاست ژنان هه‌م له نێو
بنه‌ماڵه و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌بێ به جورم بناسرێ و
سه‌زای هه‌بێ.
کۆمه‌ڵگا وه‌زیفه‌یه‌تی که یارمه‌تی و پشتیوانی ئه‌و ژنانه
بکا که ده‌که‌ونه به‌ر توند‌و تیژیه‌وه.
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
8ی
مارسی
2007
ڕاپورتی كۆنفرانسێ ئافره‌تی كورد بۆ ئاشتی و یه‌كسانی له هه‌ولێر
سه‌به‌ری به‌همه‌نی
|