ڕاپورتی كۆنفرانسێ ئافره‌تی كورد بۆ ئاشتی و یه‌كسانی له
هه‌ولێر
سه‌به‌ری به‌همه‌نی
ڕێكخراوی مافی ژنی كورد، مافی مروڤ
ڕۆژی 8ی مارسی 2007 كاتژمێر 9ی سه‌رله به‌یانی له هۆڵی
شه‌هیدانی یه‌كی شۆبات له پارڵمانی هه‌ولێر، كۆنفرانسێك له
ژێر ناوی ئافره‌تی كورد بۆ ئاشتی و یه‌كسانی به به‌شداری
كۆمه‌ڵێك له سیاسه‌تمه‌داران، رۆشنبیران، ڕۆژنامه نووسان و
هه‌ڵسووڕاوانی بواری ژنان به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تا مه‌راسیمه‌كه به به‌خه‌یر هاتنی میوانان و به‌شدار
بووان و پاشان یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ یادی هه‌موو
گیانبه‌خت كردووان و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی بۆ رزگاری و له
پێناو یه‌كسانیدا گیانیان به‌خت كردووه. به شوێن ئه‌ودا
وتاری له لایه‌ن سوره‌یا فه‌ڵاح به زمانی ئینگلیسی پێشكه‌ش
كرا. وتاری سه‌رۆكی پارێزگای هه‌ولێر له لایه‌ن نوزاد هادی
پێشكه‌س به به‌شدار بووان كرا. دوابه‌دوای ئه‌و دوكتۆر سامان
شاڵی به‌رپرسی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئامریكای باكوور
قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد و هه‌روه‌ها یادێكی كرد له خاتوو
سوره‌یا سراجه‌الدینی وه‌كوو هانده‌رێك بۆ به‌رێوه بردنی
كۆنفرانسه‌كه و كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی خاتوو سوره‌یا
خوێندرایه‌وه. پاشان وتاری كاك مه‌سعوود بارزانی ڕوو به
كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن نوێنه‌ری به‌ڕێزیه‌وه مه‌لا
محه‌ممه‌د قادر خوێندرایه‌وه. به شوێن ئه‌ودا به‌ڕێز عه‌دنان
مۆفتی سه‌رۆكی پارلمانی كوردستانی قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد.
پاشان خاتوو دۆكتوره جینان وه‌زیری هه‌رێمی كوردستان بۆ
كاروباری ژنان وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی كۆنفرانسه‌كه كرد و له
دوای قسه‌كانی ناوبراو خاتوو ئاواز خان و به هاوكاری مۆسیقا
ژه‌ن كاك بهاالدین به چه‌ند پارچه شێعرێكی جوان
مه‌راسیمه‌كه‌یان ڕازانده‌وه.
به شوێن ئه‌ودا چه‌ند كچێكی نابیسا له كونفرانسه‌كه
به‌شداریان كردبوو كه په‌یامی خۆیان پیشكه‌ش به كۆنفرانسه‌كه
كرد و هه‌روه‌ها داخوازیه‌كانی خۆیان وه‌كوو ژنانێكی نابیسا
ڕوو له كۆنفرانسه‌كه ئاراسته‌ی به‌شدار بووان كرد.
دوای پشوویه‌كی چه‌ند ده‌قێقه‌یی پانێلی یه‌كه‌می
كۆنفرانسه‌كه ده‌ستی پێی كرد كه چه‌ندین ته‌وه‌ری له خۆ
ده‌گرت:
ڕۆڵی ژنی كورد له ده‌سه‌ڵات، خاتوو شیرین ئامێدی
له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌شداری ژن له سیاسه‌ت و ئابووریدا، خاتوو
شاڕن فه‌ی
.(Sharon
faye)
Charmaine jamieson: using your talent in market place
خاتوو فرێدا: رۆڵی ژنی كورد له ئابووریدا
پانێلی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستی
پێی كرد كه ئه‌ویش هه‌ڵگری چه‌ند ته‌ورێك بوو:
خاتوو سیمین چایچی، ڕۆڵی ژن له شیعری كوردیدا
هێمنۆ نه‌قشبه‌ندی، ژن له ئاییندا
خاتوو وه‌زیره جه‌ڵال، شه‌ڕ و ژن (كاریگه‌ری شه‌ڕ له سه‌ر
ژنان كه باسه‌كه‌ی تایبه‌ت كردوو به ژنانی پاشماوه‌ی
ئه‌نفال، توند و تیژی و ئاسه‌واری ئه‌نفال)
ڤێنووس شه‌ماڵ، ژن و دیمۆكراسی به زمانی ئینگلیسی
پاش پشوویه‌كی كورت ماوه پانێلی سێهه‌م و دوایین پانێل ده‌ستی
پێكرد، پانێلی سێهه‌م به گشتی ترخان كرا بوو بۆ ته‌وه‌ری توند
و تیژی له دژی ژنان.
له‌م پانێله‌دا خاتوو سه‌یرا ده‌وران به‌رپرسی یه‌كیه‌تی ژنان
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له سه‌ر قه‌تڵی نامووسی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، سه‌بری به‌همه‌نی له لایه‌ن ڕێكخراوی مافی ژنی كورد،
مافی مروڤ له سه‌ر توند و تیژی دژ به ژنان له نێو خێزاندا،
خاتوو جووله حاجی، خاتوو جوولیانا دیتی،...
به داخه‌وه‌له پانێلی سێهه‌م به هۆی كورتی كاته‌وه
كۆمه‌ڵێك له بابه‌ته‌كان مه‌جالی خوێندنه‌وه‌یان نه‌ما. له
كۆتایشدا جارێكی‌تر
سوره‌یا فه‌لاح به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆنفرانسه‌كه ده‌ست خۆشی
له به‌شدار بووان كرد و كۆنفرانسه‌كه كۆتایی پێی هات.
ئه‌مه به گشتی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی
كورده كه به‌ڕێوه چوو و ژنان له چه‌ندین پارچه‌ی كوردستان
به‌شداریان كرد. ئامانجه‌كانی به‌ڕێوه بردنی ئه‌م كۆنفرانسه
ده‌توانڕێت له چه‌ند خاڵدا به‌دی بكرێت:
به‌شدار بوونی ژنان له كۆنگره و كۆنفرانسه‌كان كه
په‌یوه‌ندیان به ژنانه‌وه هه‌یه، هه‌وڵ دان بۆ ئه‌وه‌ی ژنان
سوود له توانای جه‌سته‌یی و هزریه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن،
خستنه به‌ر چاوی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ژنان كه له زۆربه‌ی
شوێنه‌كاندا خاڵی هاوبه‌شن و باسكردنیان له لایه‌ن ژنانی
به‌شدار بوو له شوێنه جیاوازه‌كان و وڵاته جۆربه‌جۆره‌كان
سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه و هه‌روه‌ها درووست كردنی تۆڕێكی
ارتباتی و پێوه‌ندی له نێو ژنانی كوردا...
هه‌ولێر8مارسی 2007
به‌ڕیزان به‌شداربوانی کۆنفرانسی ژنی کورد،
|