ده‌بێت له‌ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس،
به‌ر به شاڵاوی کوشتنی ژنان بگیرێت
ده‌نگی کۆمیته‌ی ژنانی ئازادیخوازی کورد
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌یه‌ک له ژنانی ئازادیخواز، له کوردستان و هه‌نده‌ران، سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره قێزه‌ونه ده‌که‌ین که له ده‌ڤه‌ری شێخان، له ژێر ناوی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ستی ڕه‌شی ئیسلامی سیاسی زۆر دڕندانه که‌وتنه پاره پاره‌کردنی جه‌سته‌ی ژنێک.
له‌م ڕۆژانه‌دا بارگرژیه‌ک له‌ده‌ڤه‌ری شێخان هاته‌ئاراوه که قوربانی بارگرژیه‌که کوشتنی ژنیکی بێ‌تاوان له‌ژێر ناوی پاراستنی ناموس و شه‌ره‌ف دا لێکه‌وته‌وه، ڕابه‌رانی ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه بێگوومان ئیسلامی سیاسیه و، ئیسلامی سیاسیش وه‌کو پیشه‌ی مێژووییان، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا، له‌باکوور بۆ باشوور، له ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف، نامووس، ڕه‌وشتی باووباپیران، موقه‌ده‌ساتی کۆمه‌ڵگه، ڕێزگرتن له‌یاساکانی ئیسلام، به سه‌دان و هه‌زاران ژنیان کردۆته قۆچی قوربانی، سه‌ربڕین و ئه‌تک کردن و ده‌ست وپێ بڕین و لووت بڕین و مه‌مک بڕین و تێزاب ڕژاندن به قاچی ژناندا ته‌نها له ئه‌ده‌بیات و کولتورێک دا هه‌یه که ته‌مه‌نه‌که‌ی زیاتر له‌هه‌زار ساڵه ئێکسپایه‌ر بووه. ڕابه‌رانی ئه‌و ئه‌ده‌ب و کولتوره‌ش هه‌میشه جۆره ئینسانێک بوون دژ به ڕه‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاو دژ به نوێکاری کۆمه‌ڵگاو دۆست به‌شته دانراوو پیرۆزه‌کان و سه‌پاندنی کولتور‌و یاسا‌و ڕێسایه‌ک که‌له‌گه‌ڵ سیسته‌می پێک هاته‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زۆرناته‌بایه‌و، له‌گه‌ڵ خواست و مه‌رامه‌کانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگادا هاوجووت نیه.
وه هێشتنه‌وه‌و به پیرۆز ڕاگرتنی پیاوسالاری بۆته یاسایه‌کی چه‌سپاو له‌ناو ده‌ستووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پاڵپشتی کردن له به‌کۆیله‌کردنه‌وه‌ی ژنان بووه‌ته به‌ندێکی ڕه‌سمی (چونکه شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی یاساکانه). ئێمه وه‌کو ده‌نگی ژنانی ئازادیخواز وسه‌ربه‌ست جارێکی تر دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه ده‌بێت یاسایه‌ک سه‌روه‌ر بێت که سه‌رجه‌م ئینسانه‌کان و به‌تایبه‌تی ژنان ئازاد بن وه له‌ژێر هیچ بڕوبیانوویه‌کی ناموس په‌ره‌ستی و مه‌زهه‌بیدا خڵتانی خوێن نه‌کرێن، وه‌هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردنێکی مه‌زهه‌بی مه‌حکووم ده‌که‌ین. بۆیه لێره‌وه ئێمه‌ی ژنان داوا له لێپرسراوانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین که چاو بخشێننه‌وه به که‌یسی ژنان دا‌و هه‌رجۆره ڕێگیریه‌ک له ئازادی ژنان وه‌لانرێت، وه سه‌رجه‌م ئه‌وتاوان بارانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له کوشتنی ژنان دا دادگایی بکرێن له‌ژێر چه‌تری یاسایه‌کی مه‌ده‌نیدا، وه داواکاری ده‌ستگیرکردنی تاوان بارانی کاره‌ساته‌که‌ی شێخانین، وه‌هه‌رچی زووتره بکوژانی ژنان ڕاپێچی زیندان بکرێن.
بژی ئازادی ژنان، مه‌رگ و نه‌مان بۆ یاساکانی پیاوسالاری
کۆمیته‌ی ژنانی ئازادیخوازی کورد