دۆعا بو به قوربانی ناموس په‌ره‌ستی
له شاری موسڵ له باکۆری ڕۆژئاوای عێراق، کچێک که‌وته به‌ر
شاڵاوی چه‌ند که‌سێک و کۆژرا. هه‌واڵه‌که زۆر سه‌یر نایه‌ته
به‌ر چاو، چونکه کۆشتنی مروڤ به تایبه‌تی له عێراق زۆر
ئاسایی بۆته‌وه. به‌ڵام وه‌ختێک بۆت ده‌رده‌که‌وێ که
کوژراوه‌که ته‌مه‌نی
17
ساڵ بوه، له نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئایینی یه‌زیدی بوه و ته‌نیا
له به‌ر ئه‌وه‌ش کوژراوه که کوڕێکی عه‌ره‌بی موسڵمانی خۆش
ویستوه، به ڕۆژی ڕوناک و به به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه جل و
به‌رگیان له به‌ر داکه‌ندوه و به خشت و بلوک و به‌رد له‌ت و
په‌تیان کردوه، ئه‌م جار ئاره‌قێکی سارد ده‌نیشێته
له‌شته‌وه و ده‌چیه نێو فیکره‌وه و بیر له هه‌زاران کچی
لاوی وه‌ک دۆعا و داهاتوی ئه‌وان ده‌که‌یه‌وه.
ئه‌م جینایه‌ته به ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی دڵڕه‌شی یه‌خسیری
بیری پیاومه‌زنی و ناموس په‌ره‌ستی و ئایین و به به‌رچاوی
ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و پۆلیسه‌وه ڕوی داوه. له ئێرانی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له سی ساڵی ڕابۆردودا زۆر جار کچان
و ژنان به جورمی ناموس به‌ردباران کراون. به‌ڵام له ڕاستیدا
هیچ جیاوازیه‌ک وجودی نیه، له ئێران سه‌نگسار بۆته یاسا و
ده‌وڵه‌ت خۆی به‌ڕیوه‌ی ده‌با، له عێراق جینایه‌تکارانی
دڵڕه‌ش به بێ ترسی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات خۆیان ده‌یکه‌ن و
به‌رده‌وام دوپاتیشی ده‌که‌نه‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیاردانه له دژی ژنان ژیانی ئێستا و
داهاتومان تاڵ ده‌کا. سێبه‌ری ڕه‌شی ئه‌م شه‌پۆله دژی ژنه
به سه‌ر هه‌موماندا له ژن و له پیاو و منداڵ باڵ ڕاده‌کێشێ
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ بێزاری خۆی له‌و
کرده‌وه‌یه ده‌رده‌بڕێ و داوا له هه‌مو مرۆڤێکی شه‌ره‌فمه‌ند
ده‌کا که له دژی پیاومه‌زنی، ناموس په‌ره‌ستی و ئیسلامی
سیاسی ڕاوه‌ستن.
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆف
2007-04-26 |