|
پیاوی کورد پێویستی به شۆڕشێکی فکری
-
کولتووریه
روئیا
تلوعی
دیسان جه‌نایه‌تێکی تر دژ به مرۆڤایه‌تی و که‌سایه‌تی مرۆڤی
کورد و به‌تایبه‌ت دژ به ژنی کورد رووی داوه.کچێکی کورد
به‌ده‌ست که‌س و کاری خۆیه‌وه به تاوانی دڵداری و خۆشه‌ویستی
به‌وپه‌ڕی بێڕه‌حمییه‌وه به‌رده‌باران کراوه. عاره‌قی شه‌رم
به ناوچاوانی گشتمانه‌وه نیشتوه،ته‌نانه‌ت به ناوچاوانی
زۆر له‌و پیاوه بێڕه‌حمانه‌ی که هه‌ر رۆژ و هه‌رسات به
چه‌شنێک ژنێک ده‌چه‌وسێننه‌وه....
فیلمی ئه‌م کاره‌ساته ئه‌وه‌نده دڵته‌زێن و له‌هه‌مان کاتدا
قێزه‌ونه،که ئینسان گومان له مرۆڤایه‌تیش ده‌کات.واته مرۆڤ
که ده‌توانێ لێواولێو له خۆشه‌ویستی و سۆز و ئاشتی و رێز و
حورمه‌ت بێ، له ناکاو وه‌ک دڕنده‌یه‌ک پڕ له نه‌فره‌ت و رق و
قین و توندوتیژی ده‌رده‌که‌وێ و وه‌ک حه‌یوانێکی دڕنده‌ی
راوچی، نه‌چیره بێ هێز و بێ
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
به‌وپه‌ڕی بێڕه‌حمییه‌وه له‌ت و په‌ت ده‌کا. ئه‌گه‌ر بۆ
حه‌یوانی دڕنده بتوانی پاساوی برسییه‌تی بێنیته‌وه بۆ ئه‌م
ئینسانه بێڕه‌حمه چ پاساوێک ده‌هێنیته‌وه؟ ئه‌ویش برسییه؟
یان تینووه؟ تینووی خوێن؟ تینووی ئازار؟ گڕی ته‌عه‌سوبه
ده‌مارگرژانه‌که‌ی خۆی به رشتنی خوێنێک فێنک ده‌کاته‌وه؟
به‌س پرسیارێکم له پیاوانی کوردی هاو نه‌ته‌وه م
هه‌یه.دیاره زۆرتان به‌م رووداوه هه‌ڵچوون و زۆر نیگه‌رانن،
به‌ڵام بیر وه‌که‌ن چه‌نده له ژیانی خۆتاندا دژ به ژنان،
به هه‌مان ته‌عه‌سوبه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتتان کردوه؟ خۆ مه‌رج
نیه هه‌ر به هه‌مان شێوه ژنێکتان به‌رده‌باران کردبێ، ئایا
ژنانتان به‌ر به‌ردی
جنێو، شه‌ڕ، سووکایه‌تی، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، گومان لێکردن،
دڵپیسی، درۆ و بوختان ساز کردن، پشته سه‌ر باس کردن،
ته‌نانه‌ت لێدان و ئازاری فیزیکی و .... هتد نه‌داوه؟
ئایا
به‌ستێنی ئه‌م جه‌نایه‌ته هه‌ر له‌و چه‌شنه
بیر کردنه‌وه نه‌ریتییانه و له ته‌عه‌سوب و ده‌مارگرژییه
بێ لۆژیکه‌کانه‌تان نیه؟ تکایه پێم مه‌ڵێن "بۆ داده گیان
هه‌ر پیاوی کورده تووڕه‌و ده‌مارگرژ ده‌بێ؟" تکایه لێمان
مه‌بنه سه‌رۆک کۆماری ئێران که لێی ده‌پرسن بۆ مافی مرۆڤ له
وڵاتی ئێوه‌دا ئه‌وه‌نده پێشێل ده‌کرێ ئه‌ویش له جیاتی
وه‌ڵام ده‌ڵێ بۆ له ئه‌مریکا زیندان هه‌یه...
تکایه پاساو بۆ هه‌ڵه‌کانتان مه‌هێننه‌وه. ئه‌گه‌ر رێژه‌ی
خۆکوژی و خۆسووتاندنی ژنان و کوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف له
کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا زۆره،
یه‌ک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌مارگرژی ئێوه پیاوانی
کورده. ده‌مارگرژییه‌ک که له روشنبیرترین
روشنبیره‌کانیشتاندا هه‌ر هه‌یه‌و به‌رده‌وامه. ده‌ڵێن خه‌تای
ئێمه نیه خه‌تای کوولتوره؟ ئه‌و کولتووره کێ به‌رده‌وام
به‌رهه‌می ده‌هێنێته‌وه جگه له سیسته‌می پیاوسالار که
ژنانی کۆیله و پیاوانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات په‌روه‌رده ده‌کات؟
پێم مه‌ڵێن خه‌تای خۆتان ژنانه، چونکه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست
ئێوه‌ی پیاوه‌وه زه‌وت کراوه چ له ماڵه‌وه چ له کۆمه‌ڵگا
چ له پانتای سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و... هتد.
بۆ چرکه‌یه‌ک به خۆتاندا بچنه‌وه. ئای چه‌نده حه‌زتان له
ژنانی جوان و شه‌رمن و بێ ده‌م و زمان و به‌حه‌یایه. حیایه‌ک
به پێوه‌ری پیاوانه و له روانگه‌ی پیاوه‌وه.
به پێوه‌ری هه‌مان حه‌یا "دوعا" به‌ده‌ست سه‌دان پیاوه‌وه
په‌رده‌باران کرا.
بۆ من جێگای پرسیاره ئه‌و پیاوانه‌ی له‌وێ بوون هیچیان
نه‌یانده‌توانی به‌ر به‌و کاره‌ساته بگرن؟ چۆن توانیان فیلم
بگرن به‌ڵام نه‌یانتوانی داکۆکی له "دوعا" بکه‌ن؟
به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی به له‌زه‌تێکی حه‌یوانییه‌وه
سه‌یری کوشتن و رووت کردنه‌وه‌ی ئه‌و کچه‌یان کردوه و
ده‌یکه‌ن....به‌داخه‌وه‌م بۆ هه‌ر پیاوێکیش که ئیستا هاوار
ده‌کات و مه‌حکوومی ده‌کا به‌ڵام له ماڵی خۆیدا به هه‌مان
شێوه‌ی پێش ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه، درێژه ده‌دات به
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانی بنه‌ماڵه‌که‌ی.
وا نیه؟ چه‌ن نه‌فه‌رتان دوای ئه‌م کاره‌ساته هه‌ڵسوکه‌وتی
خۆتان سه‌باره‌ت به ژنان گۆڕیوه؟؟؟؟؟؟
بۆ ئه‌وه‌ی " دوعا" کانمان دیسان تووشی ئه‌و کاره‌ساته
نه‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی " فادیمه" کان و " نه‌شمیل"ه‌کان،
"هێشوو"ه‌کان و زۆر له " بێ ناو نیشان "ه‌کان نه‌کوژرێنه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی گشت ژنان و کچانی کورد بتوانین به سه‌ربه‌ستی بژین
و له گشت پانتا سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
فه‌رهه‌نگییه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو بین و تووشی ئازار و توندوتیژی
پیاوسالاران نه‌بینه‌وه، جگه له بزووتنه‌وه‌ی ژنان
پێویستمان به شۆڕشێکی کولتووری و فکری له ئێوه،
پیاوانی کورددایه.
چیه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دێڕانه تووڕه‌ن؟؟؟؟؟
هه‌ست به ده‌مارگرژی ده‌که‌ن؟؟؟؟؟
26 April 2007 |