|
ئێمه‌ش وه‌ک ده‌نگی ژنان ئیدانه‌ی به‌رده‌باران کردنی
دوعا
ده‌که‌ین
به‌رده‌باران کردن و کوشتنی ژنان له کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری و
کۆمه‌ڵگایه‌ک که ده‌ستور و یاسایه‌ک جوڵه به کۆمه‌ڵگه
ده‌کات، ئه‌ویش
یاسای پیاوسالاری و به کۆیله کردنی ژنانه، کوشتن و
به‌رده‌باران کردنی دوعا به شێوه‌یه‌کی زۆر وه‌حشیانه‌و
به‌ربه‌ریانه به‌س له هه‌مبانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاری و
ئیسلامی‌دا به پیرۆز ته‌ماشا ده‌کرێت، کوشتنی ژنان له ژێر
ناوی ناموس و شه‌ره‌ف داوه به‌ناوی گێڕانه‌وه‌ی ئابڕوو بۆ
پیاوان و له‌که‌دار نه‌کردنی شتێک که پێی ده‌ڵێن شه‌ره‌ف یان
ناموس، ژنان ده‌خرێنه ژێر ڕه‌حمه‌تی به‌رد و ڕه‌جم کردن،
ده‌بێت کۆتایی به‌م به‌ربه‌ریه‌ته بگیرێت، ده‌بێت ژنان
سه‌رجه‌م مافه‌کانیان له ناو ده‌ستوردا به ڕه‌سمی بناسرێت ،
ده‌بێت ئه‌و دین و بیروبۆچونه ئایینیانه‌ی ڕێگا ده‌ده‌ن به
به‌رده‌باران کردنی ژنان ده‌بێت له ناو یاسادا کۆتایی پێبێت،
هه‌رکه‌سێک دڵی بۆ ئازادی لێبدات قبوڵی ئه‌م سیناریۆیه‌ی نیه
که ژنانی تێدا به‌رده‌باران ده‌کرێت، بۆ کۆتایی هێنان به‌م
سیناریۆیه
ده‌بێت مافی ژنان به ڕه‌سمی بناسێنرێت، ده‌بێت که‌س ده‌ست
نه‌خاته ناو کاروباری ژیانی که‌سانی تره‌وه، ده‌بێت مافی تاک
به تاکی کۆمه‌ڵ به ره‌سمی بناسرێت.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ یاسای پیاوسالاری
ئازادی بۆ هه‌مو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ
ئازادی بۆ ژنان
ده‌نگی ژنانی ئازادیخواز |