به‌ڕێوه چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئیعترازی له به‌رده‌م پارلمانی
کوردستان له شاری هه‌ولێر له دژی کوشتنی دوعا کچێکی ئیزه‌دی
هه‌واڵه‌که ئه‌مه بوو:
که کۆمه‌ڵێک ڕۆژی 7ی ئاوریلی 2007 له ماڵپه‌ره
اینترنتیه‌کان هه‌واڵێکی دڵته‌زێن له کوشتنی کچه گه‌نجێکی
تمه‌ن17 ساڵه بڵاوکرایه‌وه که دڵی هه‌ر مرۆڤێکی تووشی ئازار
ده‌کرد.
دوعا کچێکی ایزه‌دی به هۆی په‌یوه‌ندی ئاتفی له گه‌ڵ کۆڕێکی
عه‌ره‌بی سوننه ته‌نیا به هۆی خوشه‌ویستی که له وڵاتانی
ئێمه تاوانه بوو به قوربانی.
هه‌واڵه‌که ئه‌مه بوو که کۆمه‌ڵێک لاوی دڵره‌ق و نائاگای
ئێزیدی به دوور له هه‌موو عورف و به‌هایه‌کی ئینسانی هه‌ڵیان
کوتایه سه‌ر کچێکی گه‌نج و به‌شیۆه‌یه‌کی درندانه
به‌رده‌باران و بلۆکبارانیان کرد و زۆر هیستریکانه له
جه‌سته‌ی خڵتانی خوێنی وێنه‌یان گرت. تاوانی به‌ناوتاوانی ئه‌م
کچه ته‌نیا و ته‌نیا خۆشه‌ویستی و به‌رزراگرتنی یاسای سروشت
بوو وئه‌م روداوه جه‌رگبڕه بۆ جارێکی‌تر ئه‌و راستیه‌ی
پشتراستکرده‌وه که له کۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به
چکۆله‌ترین ئاره‌زو و حه‌زی ئینسانی پێویسته جلی هه‌ڵکشاو
له‌خۆین بپۆشرێت.
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوه‌کانی
ژنان له سلێمانیه و هه‌ولێر و هه‌وروه‌ها کۆمه‌ڵێک له
ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌وانه ڕێکخراوی مافی ژنی
کورد ،مافی مرۆڤ که به‌شداری ڕێپێوانه‌که بووین و
هه‌ڵسووڕاوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ یادداشتنامه‌یه‌کیان
ایمزا کرد و هه‌روه‌ها ڕێپێوانێکی جه‌ماوه‌ری اعترازیان له
به‌رده‌م پارلمانی کوردستان ساز کرد. ڕێپێوانه‌که ڕۆژی
دووشه‌ممه 27ی ئاوریلی2007 کاتژمێر 30/10 سه‌رله‌به‌یانی له
به‌رده‌م لقی یه‌کی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق هه‌تا
به‌رده‌م پارلمانی هه‌ولیر ده‌ستی پێی کرد. پاشان یادداشتنامه
اعترازیه‌که له لایه‌ن خاتوو چلووره خوێندرایه‌وه و به
شوێن ئه‌ودا خاتوو نه‌جیبه مه‌حموود وه‌کوو یه‌کێک له
سازده‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه اعترازیه قسه و باسێکی پێشکه‌ش
کرد، به شوێن ئه‌ودا خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه و کاک که‌ماڵ
که‌رکووکی جێگری سه‌رۆکی په‌رلمان و چه‌ند پارلمانتارێکیتر
به‌و بۆنه‌وه قسه‌و باسێکیان پێشکه‌ش کرد و رای پارلمانیان
سه‌باره‌ت بم ڕووداوه باس کرد و باسی چه‌ند بڕیارێکیان کرد
که پارلمان ته‌سویبی کردووه له‌وانه گرتن و له به‌ند کردنی
ئه‌و که‌سانه‌ی که به ناوی نامووس و شه‌ره‌فه‌و ژنان ده‌کوژن
و هه‌روه‌ها عه‌فی عام (بخشش عمومی) ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه
که به تاوانی قه‌تلی نامووسی له زینداندان.
پاشان نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کان له گه‌ڵ چه‌ند پارلمانتارێک
دانیشتنێک کرا و باس و گفتوگۆ له سه‌ر دۆخه مه‌ترسیداره‌ی
که له سه‌ر ژنانه هه‌یه کراو و باس له‌وه کرا که پارلمان
و حکوومه‌ت چ کارێک ده‌بێت بکات بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م
کێشانه و که‌م کردنه‌وه‌یان هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌وه درا که
نوێنه‌رانێک له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی ژنان وه‌ڤدێک پێک بێن بۆ
لێکۆلینه‌وه له‌م چه‌شنه کێشانه‌و و په‌یوه‌ندیان هه‌بێت له
گه‌ڵ پارلمان‌دا.
سه‌بری به‌همه‌نی
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
هه‌ولێر 27ی ئاوریلی 2007

|