|
بۆ دوعا
نووسینی:
له‌یلا حسام شه‌ریعتی
جارێکی‌تر شاهیدى جینایه‌تێکى دیکه له کوردستانى عێراق بووین
و ئه‌مجاره‌ش قوربانى کچێکى 17 ساڵه بوو.
دوعا کچێکى17 ساڵه‌ى کوردى ئیزه‌دی بوو که به تاوانى
خۆشه‌ویستى له گه‌ڵ کوڕێکى موسوڵمان سه‌نگه‌سار کرا. دوعاى بى
تاوان له ژێر په‌لامار و دابارینى به‌رد و بلوک گیانى له
ده‌ستدا.
بینینى وێنه راسته قینه‌کانى ئه‌م جینایه‌ته زۆر سه‌خت و
دڵته‌زێنه و له‌هه‌مانحاڵدا دزێو‌و ناشیرین، که ئه‌بێته هۆى
ئه‌وه‌ى ئینسان سه‌باره‌ت به به‌ها مرۆییه‌کانیش بکه‌وێته شک
و دوو دڵیه‌وه. ئینسانێک که ده‌توانى پڕ بى له عه‌شق و هه‌ست
و رێز لێگرتن، چۆن به‌و په‌ڕى توند و تیژى و نه‌فره‌ت و
ده‌مارگرژى، وه‌کوو راوچیه‌کى دڕنده نێچیره بى په‌ناکه‌ى خۆى
له‌ت له‌ت بکات.
ئه‌گه‌ر برسیه‌تى پاساوێک بێت بۆ راوچى، چ پاساوێک بۆ
تاوانبارانى ئه‌م روداوه هه‌یه؟ ئایا ئه‌وان برسى وتونین؟
به‌ڵى! ئه‌وان تونى خوێنن، تونى ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ن. ئه‌وان
ده‌یانه‌وى ئاورى کۆنه په‌ره‌ستى و ده‌مارگرژى خۆیان به
کوشتنى دوعا و رشتنى ئه‌م کچه بى تاوانه خامۆش بکه‌ن.
یه‌ته دڵته‌زێنه نیگه‌ران و ناراحه‌تن، به‌ڵام ده‌بى ئه‌مه
بزانن که ژنانى ئێمه ته‌نیا به سه‌نگه‌سار ئه‌ویش به‌م
شێوه دڕندانه‌یه ناکوژرێن، به‌ڵکوو به هه‌زاران ژنى ئێمه
له رێگاى به‌ردى جنێو‌و سوکایه‌تى و توند‌و تیژى و لێدان و
ته‌نانه‌ت دڵ پیسى له ناو ده‌چن.
بۆ من زۆر جێگاى سه‌رنجه له ناو ئه‌م گشته پیاوه که له
به‌ر چاویان دوعا سه‌نگه‌سار کرا ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیان حازر
نه‌بوون ببنه رێگر له ئاست ئه‌م کرده‌وه دزێوه، بۆ به
ده‌یان که‌س توانیان له ناو ئه‌م قه‌ره‌باڵغیه به موبایل
وێنه وفیلم بگرن به‌ڵام که‌س حازر به دیفاع له‌م کچه بى
تاوانه نه‌بوو.
نازانم ره‌نگه وێنه گرتن له ئه‌ندام و جه‌سته‌ى کچێکى رووت
ئه‌رزش وبه‌هاى هه‌ر چه‌شنه فیداکارییه‌کى بووبى، به‌ڵام
رزگار کردنى گیانى ئه‌وه‌نده ئه‌رزش و به‌هاى نه‌بووبى.
به‌ڵام له هه‌مانحاڵدا زۆربوون ئه‌و پیاوانه‌ى که به دیتنى
فیلم و وێنه و بیستنى هه‌واڵه که نیگه‌ران و ناراحه‌ت بوون
و ئه‌م کاره‌یان مه‌حکووم کردووه.
کوشتنى دوعا نمونه‌یه‌ک بوو له قه‌تڵى ژنان له کوردستان،
که‌م نه‌بوون ئه‌م ژن و کچانه‌ى له گوند و ناوچه‌کانى
کوردستان کوژرابن و که‌سیش هه‌واڵى مه‌رگیانى بڵاو
نه‌کردبێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ى قه‌تڵى دوعا و که‌سانى وه‌ک دوعا دووپات
نه‌بێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى ژنانى کوردیش بتوانن له هه‌مووى
مه‌یدانه جۆراو جۆره‌کاندا خۆ بنوێنن، جگه له بزوتنه‌وه‌ى
ژنانى کورد، ئه‌وان پێویستیان به بزوتنه‌وه‌ى فیکرى و
فه‌رهه‌نگى له مه‌یدانى پیاوان هه‌یه.
لێره‌دا ئاماژه به‌وه ده‌که‌م که حکومه‌ته‌کان ده‌توانن و
ده‌بى به داسه‌پاندنى یاسا‌و به‌ڕێوه بردنى هه‌ڵسوڕانى
فه‌رهه‌نگى، کاریگه‌ریى پۆزێتیڤیان له سه‌ر داب و نه‌ریتى
کۆمه‌ڵگا هه‌بى، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌رکى سه‌ر شانى حکومه‌تى
هه‌رێمه که به ره‌چاو کردنى شێوه‌ى مومکین و له رێگا جۆرا
و جۆره‌کانه‌وه بۆ له به‌ین بردنى داب و نه‌ریتى کۆن و
به‌هێز کردن و گه‌شه پێدانى ناوه‌ند و رێکخراوى په‌یوه‌ندىدار
به مافى مرۆڤ جه‌خت له سه‌ر مافى ژنان بکاته‌وه و هه‌ر
وه‌ها ره‌خساندنى هه‌ل و مه‌رجى پێویست و گونجاو له پێناو
به‌شدارى هه‌رچى زیاتر و به‌رینترى ژنان له مه‌یدانه
جۆراوجۆره‌کانى کۆمه‌ڵگا، جى کردنه‌وه و دامه‌زراندنیان له
ئاسته جۆراوجۆر و به‌رزه‌کانى ده‌سه‌ڵات، هه‌نگاوێکى
بنه‌ڕه‌تى و قایمه له پێناو روونکردنه‌وه‌ى شارۆمه‌ندان و
دامه‌زراندنى کوردستانێکى پێشکه‌وتنخواز و دیموکراتیک بۆ
ئه‌وه‌ى جارێکی‌تر شاهیدى روداوى تاڵى له‌م چه‌شنه نه‌بین.
|