ژنانی چالاكی مافی مرۆڤ له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان
كه‌وتوونه‌ته به‌ر
په‌لامار
ژنانی چالاكی مافی مرۆڤ له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان
كه‌وتوونه‌ته به‌ر
په‌لاماری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه. ڕه‌نگ
دانه‌وه‌ی ئه‌م په‌له‌مارانه ئێستا
تارانی به جێ هێشتوه و داوێنی ژنانی چالاكی كوردستانیشی
گرتوه‌ته‌وه.
پاش گرتنی ڕۆناكی سه‌فازاده چالاكی بزۆتنه‌وه‌ی كه‌مپه‌ینی
یه‌ك میلیون ئیمزا و
هه‌روه‌ها
هانا عه‌بدی له شاری سنه، له
سه‌قزیش چنووری فه‌تحی نوسه‌ر و وه‌رگێر و
چالاكی كێشه‌ی ژنان
له دادگای ئیسلامی شاری سه‌قزدا به
5
ساڵ زیندان مه‌حكووم
كرا.
چنووری فه‌تحی كه له
فیستیواڵی گه‌لاوێژدا له
كوردستان به‌شداری كردبوو و خه‌ڵات
كرابوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌قز له‌لایه‌ن دادگای شۆرشی
ئیسلامیه‌وه به‌وه
تاوانبار كراوه كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی دژ به
كۆماری ئیسلامی بووه و
كاری فه‌رهه‌نگی بۆ كردوون.
دادگای كۆماری ئیسلامی بۆ پێش گرتن له ده‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌م
حوكمه هه‌ره‌شه‌ی له
چنووری فه‌تحی كردوه كه له پێوه‌ندی ته‌له‌یفوونی و ئینترنێتی له‌گه‌ل
میدیاكانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها گفت و گۆ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه
مه‌ده‌نیه‌كانی ناوه‌وه خۆی
بپارێزیت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته سه‌ر كه حوكمه‌كه‌ی
"ته‌مدید" بكرێته‌وه.
ڕێكخراوه‌ی مافی ژنی كورد مافی مرۆڤ ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ
ده‌نگی ژنانی
تێكۆشه‌ری ئێران بۆ مافی یه‌كسانی ژنان و پیاوان له به‌رانبه‌ر
یاسادا و پشتگری
ده‌كات له چالاكیه‌كانی ژنانی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی مافه
ڕه‌واكانی خۆیان.
ڕێكخراوه‌ی مافی ژنی كورد مافی مرۆڤ
نوامبری
2007
|