
پیر‌وز بێ 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
کاتێک ساڵی 1910له شاری کۆپێنهاکی دانمارک له کۆنگره‌ی
ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیسته‌کان‌دا بیرۆکه‌ی به ڕه‌سمی ناسینی
ڕۆژێک وه‌ک ڕۆژی جیهانی ژن هاته گۆڕێ، که‌س پێی وانه‌بو که
100ساڵ دواتر هێشتا هه‌ڵاواردنی ژنان و توند‌و تیژی و پێشێل
کردنی مافه‌کانی ئه‌وان له زۆر جێگای ئه‌م جیهانه‌دا
درێژه‌ی ده‌بێ.
زۆرترین ڕێژه‌ی فه‌قیری و نه‌خوێنده‌واری، زۆرترین ڕێژه‌ی
قوربانیانی ئه‌یدز و زۆرترینی ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ ماڵ و حاڵ
و بێ کار و بێ داهاتن له نێو ژنان دایه. سه‌نعه‌تی سێکس و
کڕین و فرۆشی کچانی منداڵ و ژنان هیچ کاتێک به ڕاده‌ی ئێستا
په‌ره‌ی نه‌ستاندوه و هیچ کاتێک له مێژوی به‌شه‌ردا هێنده
ئاسایی نه‌بۆته‌وه. یه‌که‌مین قوربانیانی شه‌ڕ و ئاواره‌یی و
ته‌نانه‌ت ڕوداوه سروشتیه‌کانیش هه‌ر ژنان و منداڵنن.
جیاواز له هه‌مو ئه‌و ده‌رد و مه‌ینه‌ته گه‌ورانه‌ی که باسی
کرا، له نێو خێزانێش دا که بۆ هه‌مو که‌س ده‌بێ جێگای
حه‌سانه‌وه و ئاسایش بێ، ژنان ده‌که‌ونه به‌ر توند‌و‌تیژی و بێ
حورمه‌تی، لێیان ده‌درێ، جنێویان پێ ده‌درێ و دڵیان
ده‌شکێندرێ.
به درێژایی هه‌زاران ساڵ، له فیرعه‌ونه‌کان و پادشاکانه‌وه
تا قیسه‌ری ڕۆم و تێزاری ڕوس و مه‌لاکانی ئێران، هه‌مویان، به
که‌ڵک وه‌رگرتن له ئایین و ڕه‌سم و یاسا، پیاومه‌زنی و ژێر
ده‌سته‌یی ژنیان کردوه به کولتور و بیر‌و‌باوه‌ڕ و خو و
ڕه‌وشت نه‌ک هه‌ر بۆ پیاوان ته‌نانه‌ت بۆ ژنانێش.
له کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، جیاواز
له هه‌بونی پاش‌ماوه‌ی کولتوری عه‌شیره‌یی، یاساکانی دژ به
ژنی حکومه‌تی ئیسلامیش، به چه‌ند قات بار‌و‌دۆخی ژنانیان
خراپتر کردوه و کۆمه‌ڵگایان ئه‌وه‌نده‌ی‌تریش، بۆ ژنان به
تایبه‌تی، ناخۆشتر کردوه.
هه‌ر له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا و به هه‌بونی ئه‌و هه‌مو فشار و
زه‌خته له لایه‌ن کار به ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌بینین
که وشیار بونه‌وه و بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی له نێو
ژنان‌دا خه‌ریکه په‌ره ده‌ستێنێ. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خۆی
به‌رهه‌می چونه سه‌ری ڕێژه‌ی خوێنده‌واری باڵا له نێو ژنانی
کوردستان‌دا و به‌شداری زۆرتری ئه‌وان له چالاکی هونه‌ری و
ئه‌ده‌بی و سیاسی دایه. پێک هاتنی کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی سه‌ر به
خۆی ژنان له شاره‌کانی کوردستان یه‌کێک له ئاکامه‌کانی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه.
ئێمه له ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ دا تێده‌کۆشین بۆ
له یه‌ک نزیک کردنه‌وه‌ی هه‌مو
NGO
و ڕیکخراوه‌کانی ژنان ۆ په‌ره‌پێدانی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی
ژنان. ئێمه تێده‌کۆشین که دیارده‌ی توند‌و‌تیژی و ئه‌زیه‌ت
و ئازاری ژنان چ له نێو خێزان و چ له کۆمه‌ڵگادا به
دیارده‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند، دزێو و زۆر نا‌مه‌عمول بناسرێ و
سه‌زای هه‌بێ. ئێمه تێده‌کۆشین بۆ ئه‌وه‌ی که له هه‌ر ئاڵ و
گۆڕێکی سیاسی له داهاتوی کوردستان دا ژنان جێ و شوێنیان دیار
بێ و له ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسی‌دا جێگای خۆیان
ببیننه‌وه.
له 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن‌دا ڕو ده‌که‌ینه گشت ژنان و
پیاوانی به‌رابه‌ری‌خواز که یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک‌گرتو دژ به
کولتوری پیاومه‌زنی و ئاکامه‌کانی ڕاوه‌ستن.
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
8ی مارسی 2007
|