به بۆنه‌ی
8ی
مارس ڕۆژی جیهانی ژنان و بۆ پیرۆز کردنی بیری یه‌کسانی‌خوازی
ئه‌وڕۆ تێکۆشان بۆ پێک‌هێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کسان، سنوری
چینایه‌تی و ئایدیۆلۆژی به‌زاندوه و خه‌باتی ژنان چی‌دی مڵکی
هیچ ڕێکخراوه‌یه‌ک نیه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه چالاکی بۆ زه‌ق
کردنه‌وه‌ی بارودۆخی نابه‌رابه‌ری ژنان له کۆمه‌ڵگه‌ی
پیاومه‌زنی‌دا و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ گۆڕینی یاسا
نا‌به‌را‌به‌ره‌کان بوه‌ته مه‌به‌ستێکی هاوبه‌ش له ئێران‌دا
به گشتی و له کوردستاندا به تایبه‌ت.
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ هه‌وڵی هه‌مو ئه‌و ژن و
پیاوانه‌ی بۆ لابردنی سته‌می جینسی تێده‌کۆشن پیرۆز ده‌کات و
به بۆنه‌ی ڕۆژی ژنه‌وه وێڕای ئاماژه کردن به‌و ڕاستیه که
ئه‌و نایه‌کسانیه‌ی داوێنی ژنان ده‌گرێته‌وه ته‌نیا کێشه‌ی
ژنان نیه، بانگه‌شه‌ی به‌شداری چالاکه‌نه‌تری پیاوان ده‌کات.
مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ- ستۆکهۆڵم
8ی
مارسی
2008 |