بۆ یادی ژنانی ئازادیخوازی به‌دیلگیراو له كوردستان
كۆنگره‌ی دووهه‌می "مافی ژنی كورد، مافی مروڤ"
له بارودوخێكدا به‌رێوه چوو كه كه‌ش و هه‌وای سیاسی
كۆمه‌ڵگای ئێران و كوردستان به زه‌بر و زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی
ئایینی و كۆنه‌په‌ره‌ستانه ره‌شتر بووه و رێژه‌ێه‌كی زور له
تێكوشه‌رانی مافی ژن و هاوبیرانی ئێمه دیلی ده‌ستی یاسا و
نه‌ریتی دژه‌ژنی ئه‌م حكومه‌ته‌ن. ئه‌وان به تۆمه‌تی چالاكی و
هه‌ڵسووڕان بۆ ئازادی مانگها و ساڵهایه له
به‌ندیخانه‌كاندان. ئێمه لێره‌وه و له تاراۆگه‌وه سڵاوی
گه‌رمی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و ئافه‌رین ده‌نێرین بۆ
راوه‌ستان و ئازایه‌تیتان. چالاكانی رێكخراوی "مافی ژنی كورد،
مافی مروڤ" تێده‌كۆشن كه هێز و توانای خویان بخه‌نه پاڵ
ته‌قه‌لا و تێكوشانی ئێوه و به هاوده‌نگی و یه‌كگرتوویی
زورتر له هه‌میشه بۆشایی دووری و په‌ره‌م په‌ره‌م بوونمان
قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه. تێ بكوشین تا به یارمه‌تی ئه‌زموونی
ئه‌م سێ ده‌هه‌یه و له سه‌ر بنه‌مای وه‌خه‌به‌رهێنان و
رۆشنبیری ئه‌م هێزه گه‌وره كۆمه‌لایه‌تیه واته هێزی ژنان
بارودۆخێكی شیاو وفه‌رهه‌نگێكی پێشكه‌وتووتر و ئینسانی تر
بخۆلقێنین. هه‌وڵ بدوین له ئه‌گه‌ری ئاڵ وگوره‌كانی داهاتوودا
وه‌كو هێزێكی دیار و خاوه‌ن جیگه و پێگه له پێك هێنانی
كۆمه‌ڵگای ئازاد و دارشتنی یاسای به‌رابه‌ری له كوردستان و
له ئێرانیش ده‌وری به‌نرخ وگاریگه‌رمان هه‌بێت.
جێگای خویه‌تی كه له وه‌ها كۆبونه‌وه‌هایه‌كدا یادی به‌رزی
گیان به‌ختكردووانی رێگای ئه‌م ئامانجه به‌رزه له بیر
نه‌كه‌ین و قه‌دری زه‌حمه‌ت و له خۆبردوویی و تێكوشانی ئێوه
ژنان و پیاوانی لێهاتوو و ئازادیخوازیش به‌و په‌ڕی
پێزانینه‌وه رێز لێ بگرین. داواكاری رزگاری ئێوه‌ی هاورێانی
هاوبیر و هاوخه‌باتمانین و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنتان ئامانجی
سه‌ره‌كی ئێمه‌ی هاوریانی دوور له وڵاتی ئێوه‌یه.
له‌وبڕوایه‌داین كه پێوه‌ندی زیاتری دونیای ئێمه و ئێوه
وهاوخه‌باتیمان له دژی حكومه‌تی ئیسلامی ئێران و له‌وه
زیاتریش تێكۆشان بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌لاَگایه‌كی
دوور له هه‌ڵاواردنی جینسی و مروڤسالار مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ
ئاڵوگۆر، بۆ سه‌ركه‌وتن.
به‌رده‌وام بێت هاوخه‌باتیمان بۆ ئازادی و یه‌كسانی
سه‌ركه‌وتوو بێت بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی
ژنانی كورد له كۆردستانی ڕۆژهه‌لات
رێكخراوی "مافی ژنی كورد، مافی مروڤ"
مانگی مه‌ی
2008
|