سێمینارێک له سه‌ر دیارده‌ی له‌شفرۆشی له کوردستان
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد مافی مرۆڤ به هاوکاری کۆمه‌له‌ی گه‌لی
کۆردستان له شاری ستۆکهۆڵمی سۆئێد له ڕۆژی
20080614
دا سێمینارێکی بۆ به‌ڕێز خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا
له ژێر ناوی لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کانی ژنان و دیاردەی له‌ش
فرۆشی له
باشوری کوردستان، ساز کرد.
له سه‌ره‌تاوه پارچه‌یه‌ک موزیک پێشکه‌ش کرا. به دواییدا
به‌ڕێز شادی ساڵحی ڕیزی به‌رنامه‌که‌ی خوێنده‌وه و
ده‌قیقه‌یه‌کی بێده‌نگی بۆ ڕیزگرتن له گیانبه‌ختکردوانی
ئازادی و یه‌کسانی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێز کوبرا که‌ریمی قسه‌وباسێکی له سه‌ر ناساندنی ڕێکخراوی
مافی ژنی کورد پیشکه‌ش کرد که تێیدا به تایبه‌تی باسی
ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌و ڕێکخراوه‌یه جێگایه‌که که هه‌مو ژنانی
تێکۆشه‌ر ده‌توانن تێیدا کۆبنه‌وه و بۆ ئامانجی به‌رابه‌ری ژن
و پیاو، بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر کێشه‌کانی ژنان و به‌خشینی
هیوا و ئومێدی ڕزگاری به هه‌مو ژنانی ژێرده‌سته، تێ‌بکۆشن.
به‌ڕێز خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا که پێشکه‌شکاری سێمیناره‌که بو،
له قسه‌وباسێکی زۆر کراوه‌و ئاشکرادا دیارده‌ی له‌شفرۆشی له
کوردستانی باشور دایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. ڕاده و
میزانی ئه‌و دیار‌ده‌یه، چۆنیه‌تی و سه‌ره‌تاکانی، تیجاره‌ت و
بازرگانیه‌کی به‌ربڵاو و ڕو له زیاد بوون که به له‌شی
ژنانه‌وه ده‌کرێ و زۆر لایه‌نی دیکه‌ی له‌شفرۆشی شی کرده‌وه.
مه‌ترسی سامناکی له‌شفرۆشی، که ئێستا ئیتر کوردستانیشی
خستۆته نێو گێژاوه‌ی خۆیه‌وه و ئه‌و خه‌ته‌ره‌ی که منداڵان
و ژنانی کوردستان له گه‌ڵی به‌ره‌وڕو ده‌بنه‌و، ناوه‌رۆکی
قسه‌وباسه‌کان بوون.
به دوای ته‌واو بوونی قسه‌کانی نوسه‌ری ئوقیانوسێک له تاوان،
په‌خشانێک له لایه‌ن به‌ڕێز شادی ساڵحیه‌وه خوێندرایه‌وه و
به‌ڕێز شه‌هلا ده‌باغیش لاپه‌ڕه‌یه‌کی له کتێبی ئوقیانوسێک
له تاوان خوێنده‌وه.
له‌و سێمیناره‌دا زیاتر له سه‌د که‌س به‌شداری چالاکانه‌یان
کرد که به هێنانه گۆڕی باس و پرسیاری به جێ سه‌ر‌جه‌م
سێمیناره‌که‌یان ده‌وله‌مه‌ندتر کرد.
ڕیکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم
|