چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ل عدنان موفتی سه رۆکی پارلێمانی هه ریمی کۆردستان و چه ندین پارلیمانتاری کورد

 

ڕیکه وتی 7.12.08 عدنان موفتی سه رۆکی پارلێمانی هه ریمی کۆردستان و چه ندین پارلیمانتاری کۆرد که له سه فه ریکی ره سمی دا هاتوون بۆ سه ردانی پارلێمانی بریتانیا چاۆپیکه وتنێکیان ساز دا له گه ل کۆمه لانی خه لکی کۆرد له شاری له نده ن.له کۆبوونه وه که دا نۆینه رانی هه ردوو حیزبی سه رکی پارتی دیمۆکراتی کۆردستان و  یه کیه تی نێشتمانی کۆردستان وه هه روه ها ئه ندامان و لاینگرانی حیزب و ڕیکخراوه  جیاوازه کان له وانه ریکخراوه کانی مافی مروڤ و مافی ژنان، هه م له باشوور و هه م له رۆژهه ڵاتی کۆردستانه وه به شداریکی به رچاویان کرد.له ناۆ به شداربوواندا ئه ندامانی رێکخراوی مافی ژنی کۆرد/مافی مرۆڤ به رچاو ده که ۆتن.

ئه م کۆره  که سه رجم 3 سه عاتی خایاند، به مه به ستی دابین کردنی ده رفه تیک بوو بۆ هه موو ئه و که سانه ی که ده یانوویست له نێزیکه وه  چاویان به سه روکی پارلێمان و ئه ندامانی پارلیمانی کۆرد ستان  بکه ویت و له ئاکامی چاوپێکه وتنه کانی هه ردوو پارلێمانی کۆرد و بریتانیا ئاگادار ببن . سه ره تا به یان سامی عبدۆلرحمان نوینه ری حکومه تی هه ریمی کۆردستان، سپاس و به خیرهاتنی گه رمی سه رۆکی پارلمان و وه فدی یاوه ری کرد بۆ له نده ن. پاشان عه دنان مۆفتی وتارێکی چڕ و پری پیشکه ش به ئاماده بووان کرد که تێدا باسی له چۆنیه تی به ریوه چوونی دیداره کانیان له گه ڵ پارلێمانی برتانیا وه هه روه ها زانیاری ده رباره ی رووداوه گرنگه کانی ئه م دواییانه ی کۆردستان و عێراقی خسته روو. دوا به دوای ۆتاره که ی سه رۆکی پارلێمان ده رفه تی گۆنجاو به هه موو ئاماده بووان درا تا هه ر چه شنه پرسیار و تی بینی خۆیان ئاراسته ی شانده که ی پارلیمانی کۆردستان بکه ن .

جیگا ی ئاماژه یه که ئه م شانده ی پارلێمانی کۆرد به دوای بانگهێشتی فه رمی له لایه ن پارلێمانی بریتانیاوه پاش سه ردانی پارلێمانی ئیرله ندای باکوور رۆژی 3.12،08 گه یتشته شاری له نده نی پایتخت.

نۆینه ری رێکخراوی مافی ژنی کۆرد/مافی مروڤ له ده رفه تێکی کۆرت دا چووه لای عه دنان مۆفتی و سه باره ت به رێکخراوه که قسه ی کرد وه به کۆرتی به کاک عه دنان و چه ن ئه ندامێکی شانده که ی ناساند.

© MJK,MM2006