ڕاگه‌یاندنی
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵن سه‌باره‌ت به په‌سه‌ند
کردنی یاسای فره ژنی له لایه‌ن پارڵمانی کوردستان.
دوای دوو ڕۆژ قسه و باس و تاوتؤێ کردنی چر و پڕ له سه‌ر ئه‌م
یاسایه له لایه‌ن پارلمانتارانه‌وه و لێکۆلینه‌وه‌ی لێژنه
تایبه‌تیه‌کان وه‌ک لێژنه‌ی به‌رگری له مافی ژنان وماڤی مرۆڤ
و...ئه‌م یاسایه به به‌ده‌ست هێنانی 39 ده‌نگ له به‌رانبه‌ر
35 ده‌نگی موخالف زۆرینه‌ی ده‌نگی هێنا و به‌م شێوه‌ی
خواره‌وه په‌سه‌ند کرا:
له پێشدا له لایه‌ن چه‌ند که‌سه‌وه پێشنیار درا که فره
ژنی له کوردستاندا قه‌ده‌غه بکرێت ویاسا ڕێگا به هیچ پیاوێک
نه‌دات که
دوو ژنی هه‌بێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م
پێشنیاره به هه‌ند وه‌ر نه‌گیردرا و زۆرینه‌ی ده‌نگی
نه‌هێنا.
له دوای قسه و باس له سه‌ر چۆنیه‌تی په‌سه‌ند کردنی ئه‌م
یاسایه زۆربه‌ی پارڵمانتاره‌کان گه‌شتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی
که فره ژنی به تۆزی گۆڕانکاری هه‌ر وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه و
قه‌ده‌غه نه‌کرێت،به‌ڵکو سنووردار بکرێت واته به‌و مانایه
ئه‌گه‌ر پیاوێک به بێ رازی بوونی ژنی ئه‌وه‌ڵی ژن بهێنێ
"غه‌رامه"ده‌کرێت و به ماوه‌ی شه‌ش مانگ تا یه‌ک ساڵ
زیندانی ده‌کرێت و به دانی ده میلیۆن دینار مه‌حکوم ده‌کرێت.
به داخه‌وه به‌شێکی که‌م له ژنان و پیاوانی پارلمانتار
هه‌ڵوێستی مه‌سئولانه‌یان گرت و جارێکی‌تر یاسایێکیان نه‌خشاند
و په‌سند کرد که دژ به ماڤی ئینسانی ژنانه و شه‌رعیه‌ت دان
به سیسته‌می پیاوسالاری و ئه‌وه‌نده‌ی‌تر بێ‌ده‌سه‌ڵات کردنی
ژنانی مه‌به‌سته.پارڵمان و داب و کلتور و دین و ئایین ویاسا
هه‌مووی هاوسه‌نگه‌ر داکۆکی له مافی هاوبه‌شیان، واته زه‌وت
کردنی سه‌ره‌کیترین ماڤه‌کانی ژنان ده‌که‌ن و به‌و شێوازه
به‌رگری له هه‌ر گۆڕانکارییک که هه‌لێک بۆ ژنان بخولقینێ
ده‌که‌ن.ئێمه سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کوڵن وێڕای
ئیدانه و مه‌حکوم کردنی ئه‌م یاسا نوسراوه و ئه‌و یاسا
نه‌نوسراوانه‌ی ده‌که‌ین که ژنان ده‌که‌نه که‌ره‌سه بۆ
ڕازاندنه‌وه‌ی جێگا و بانی شه‌وانه‌ی زل پیاوان و ئه‌و
سیسته‌مه‌ی پێ هه‌ڵ ده‌سوڕێنن و داوا له هه‌موو ئینسانێکی
ئازاد و یه‌کسانی‌خواز ده‌که‌ین به‌رانبه‌ر ئه‌م بار‌و دۆخه
ناله‌باره ئه‌ویش له سه‌رده‌مێکدا که زۆر گه‌مه به
ووشه‌کانی به‌رانبه‌ری و یه‌کسانی و ئازادیخوازی ده‌کرێت و به
هه‌موو جۆرێک باس له دموکراسی و به‌ڕێوه چوونی دمکراسی
ده‌کرێت هه‌ڵویست بگرن و چێدی ڕێگه نه‌ده‌ن که که‌رامه‌ت
وحورمه‌تی ئینسانی ئینسانه‌کان ئاوا ژێر پێ بخرێت.
2008-10-29
سه‌نته‌ری ژنانی
کورد له کوڵن- ئا‌ڵمانیا
|