سه‌باره‌ت به په‌سه‌ند
کردنی یاسای فره ژنی له لایه‌ن پارڵمانی کوردستان
ڕێکه‌وتی
27.10.08 په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان پڕۆژه یاسای
هه‌موارکردنی باری که‌سێتی ژماره 188ی ساڵی1959ی تا‌یبه‌ت به
هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه‌ی تاوتوێکرد.
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان 3ڕۆژی ته‌رخانکرد بۆ ووتوێژکردن
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌ئاکامدا به کۆی ده‌نگ و به‌چه‌ند
مه‌رجێک یاسای فره‌ژنی چه‌سپاند.له‌گه‌ڵ ئه وه شدا که یاساکه
به شێوازێکی دیمۆکراتیک په‌سه‌ندکرا ، ده‌ستبه‌جێ
ڕێکخراوه‌کانی پاڵپشتی ژنان و مافی مرۆڤ هاتنه ده‌نگ، دژ به
یاسه‌که وه‌ستان و په‌رله‌مانیان سه‌رزه‌نشتکرد.
من وه‌ک ژنێک، 17 ساڵه له شاری له‌نده ن ده‌ژیم، هه‌روه‌ها
یه‌کێک له‌و ژنانه‌م که پشتگیری له‌مافی مرۆڤ به‌گشتی و ژنانی
چه‌وساوه به‌تایبه‌تی ده‌که‌م، ده‌مه‌وێت له‌م بواره‌دا
ده‌نگم بگه‌یه‌نم و چه‌ند خاڵێکێش ڕۆشنبکه‌مه‌وه.
ئه‌و که‌سانه‌ی که پڕۆژه یاساکه‌یان بۆ په‌رله‌مان گه‌ڵاڵه
کردبوو، وه‌ک ده‌سته‌ی ئاماده کار ته‌نها بۆ دڵخۆشکردنی خۆیان
بوو، نه‌ک بۆ ده‌ربڕینی ئازاری ژنان، یان وه‌کو داواکاری
پێداویستییه‌کانی ژیانی ژن له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا.
کاتێک په‌رله‌مانیش بی ئه وه ی سه ره تا دلنیا ببێت که ئه و
پرۆژه کاری قوولی له سه ر کراوه، 3 ڕۆژ له کاتی په رله مانی
بۆ ته‌رخان ده کات،ئه‌وا ده‌بوو چاوه‌نواڕی ئه‌و ئاکامه‌شی
لێبکرێت، ئه‌مه‌ش ده‌ریخست که له وڵاتی ئێمه‌دا هیچ
چاکسازییه‌ک له‌م بواره‌دا له‌ساڵی 1959 بۆ ساڵی 2008
نه‌کراوه.
له‌و جێگه‌یه‌ی که مافی مرؤڤ هه‌یه، دوور نه‌ڕؤین،له
ئۆرووپا، گه‌ڵاڵه کردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک، پێش له‌وه‌ی بدرێت
به په‌رله‌مان بۆ گفته‌گۆکردن و بڕیاردان، ده‌خرێته به‌رده‌م
مافناس و پسپۆڕی لێزان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی به
ووردی شیبکه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ته‌گه‌ره سیاسی و
ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه چین.
ڕوونتر، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن، ئایا هه‌موو باره‌کانی ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی، به ڕامیاری و و ئاینی و ئابورییه‌وه، له و
کۆمه‌ڵگایه‌دا، له‌و ده‌مه‌دا له‌بارن بۆ گفتوگؤ و گؤڕان.
شێواز و هه‌ڵسوکه‌وتی په‌رله‌مانتاران له‌ڕۆژی
هه‌موارکردنه‌که‌دا بۆ گشت لایه‌ک ده‌رکه‌وت، که له ئاست ڕوو
به ڕوو بوونه‌وه‌ی ته‌گه‌ره و مه‌ینه‌تییه‌کانی
کۆمه‌ڵگادانین، به‌تایبه‌تی هی ژنان. بۆ گشت لایه‌ک ده‌رکه‌وت
که ئه‌و په‌رله‌مانته‌رانه، ئه‌وانه‌نین که کۆمه‌ڵگا
بتوانێت لێیانه‌وه فێری به‌رگریکردن له‌مافی مرۆڤ بێت.
پرسیاره‌که‌م لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌و
په‌رله‌مانتارانه، به تایبه‌تی ژنانی په‌رله‌مانتار، تاچ
ئه‌ندازه‌یه‌ک کاریان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه کرد بوو؟ ئایا
ئه‌و پڕۆژه‌یه پێداویستییه گشتییه‌کانی ژیانی ژنانی له‌خۆ
گرتبوو؟ ڕوونتر، گه‌شتبو‌ه ئه‌و ئاسته‌ی که بتوانێت له
په‌رله‌ماندا ڕه‌وایی خۆی بسه‌لمێنێت؟ ئایا ئه‌و ژنه
په‌رله‌مانتارانه‌ی که ژنانی کورد و مرؤڤدۆستان له شاشه‌ی
ته‌له‌فیزیۆنه‌وه چاوه‌نواڕی هه‌ڵمه‌تیان ده‌کردن، چه‌ند
توانای به‌رگریکردنیان هه‌بوو؟ ئایا قسه کانیان نه ده بوو به
مایه ی پێکه نینی هاوکاره کانیان تا چ بگات به خه لکانی تر.
کاتیک ئێـمه ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین که، له وڵاتی ئێمه‌دا
ئاین و ده‌سته‌ڵات پێکه‌وه گرێدراون، باشتر نییه له‌گه‌ڵ
ئه‌و که‌سانه‌ی که پڕوپاگه‌نده‌ی گؤڕینی یاسا کۆنه‌کانی
کوردستان و هاوتاکردنیان له‌گه‌ڵ یاساکانی ئه‌وروپادا ده‌که‌ن،
پێکه‌وه تێ‌بکۆشین بۆ وشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، تاکو بتوانین
داوای جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئاین له میری و سیاسه‌ت
بکه‌ین. ئه‌گه‌ر توانیمان به‌م کاره هه‌ستین، ئه‌وا کۆمه‌ڵگا
وایلێدێت که خۆی له هه‌ناوی خۆیه‌وه ملکه‌چی یاساکۆنه‌کان
نه‌بێت و بیانگۆڕێت، بێئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ده‌ستی که‌س بکات.
بی ئه وه ی هه ر رۆژه ی ره شنووسێک پێشکه شی
پارله مان بکات بۆ گۆرانکاری.
من ناڵێم ده‌سته‌وه‌ستان دانیشین، به‌ڵام ده‌ڵێم ئه‌و
پاره‌یه‌ی که له پڕۆژه‌یه‌کی وادا به‌کاردێت، باشتره له
پڕؤژه‌ی وشیارکردنه‌وه‌ی ژناندا بخرێته کار.له زیاتر کردنه وه
ی ژماره ی مالگه لێکدا که ده بی به جێگای داڵده دانی ژنان
کاتێک به ده ستی پیاوانه وه سه ر خۆیان هه لده گرن و شۆێنێک
نیه رووی تێبکه ن
هه‌موومان باش ده‌زانین که پڕۆژه‌که‌ی په‌رله‌مان تیماری زامی
ژنان ناکات. ئه‌و مه‌رجانه‌ی که په‌رله‌مان له یاساکه‌دا
دایناون ته‌نها بۆ دڵدانه‌وه و دڵخؤشکردنی ئه ۆ خانمانه یه که
پرۆژه که یان برد بۆ پارله مان. ئه‌و مه‌رجانه ناتوانێت ڕێگه
له پیاوی کورد بگرێت بیر له فره ژنی نه‌کاته‌وه. پیاوی
کورد کاتێک له‌ژێر یاسای ئه‌وروپادا واز له ڕه‌فتاری خراپ
ده‌رهه‌ق به ژن ناهێنێت، ئه‌ی چؤن له کوردستان
ڕێیلێده‌گیرێت، کاتێک ئاین و یاسا‌و خونه‌رێتی کۆمه‌ڵگا
پشتیوانی لێده‌که‌ن. با ئێمه ئه‌و بودجه‌یه له
وشیارکردنه‌وه‌ی ژناندا به‌کاربهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی ژنان وشیار
که‌ینه‌وه تاکو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌دا نه‌که‌ن
که تاکو له ئه‌وروپان هه‌رده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ کچێکی
ئه‌وروپایدان، که ژنیش دێنن ده‌چنه‌وه کوردستان و کچانی
منداڵ ماره ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا وه‌ک که‌نیزه
ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن. من، گه‌لێک جار ته‌رجومه‌م بۆ ئه‌و
ژنه کوردانه کردوه که له‌به‌ر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی
مێرده‌کانیان داوای جیابونه‌وه‌یان ده‌کرد.
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای کورد به‌گشتی و ژنانی کورد به‌تایبه‌تی
وشیار ببنه‌وه، مافه‌کانی خۆیان بناسنه‌وه و له‌وه بگه‌ن
که له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌کسانن، ئیدی یاسا‌و ئاین چی‌یان
پێده‌كرێت. ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س مافی خۆی بناسێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشتی
تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و باشه بگؤڕدرێت، ئیتر یاسا خۆی
بۆ خۆێ نارچار ده‌کرێت خۆی بگۆڕێت.
زۆربه‌ی خه‌ڵک له وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵگری باوه‌ڕی کاتۆلیکن؛
کاسۆلیك زۆر دژی له‌باربردنی منداڵه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، چونکه
ئاین له ده‌سته‌ڵات جیاکراوه‌ته‌وه،ژنان کاتێک به هه‌ڵه
سکیان پڕده‌بێت، ده‌توانن له‌ژێڕ چاودێری دکتۆردا بێگیروگرفتی
یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌باریببه‌ن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت.
ئه‌مه ته‌نها مشتێکه له خه‌روارێک. له‌به‌ر ئه‌وه گۆڕان
به دروشمی بریقه‌دار نایه‌ته کایه‌وه، گۆڕان کار‌و خه‌باتی
ده‌وێت. ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌که‌یان برده په‌رله‌مان، جگه له‌خۆ
ماندوکردن، هیچ به‌رهه‌مێکیان نه‌بوو، نه‌یانتوانی به‌ردێک
له‌سه‌ر بناخه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا بچه‌سپێنن و باری قورسی
سه‌رشانی ژنان سوکتر بکه‌ن.
هیوادارم له پڕؤژه‌کانی داهاتویاندا زیاتر گرنگی به
لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بده‌ن. هیوادارم
په‌رله‌مانیش به‌وردی له‌و پڕؤژانه بكؤڵێته‌وه که دێنه
به‌رده‌ستی، چونکه هه‌موو پڕؤژه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی هه یه
به‌ژیانی کۆمه‌ڵگاوه.
چیمه
ن ره حیمی .5-11-2008
|