ڕاپورتێک له هه‌ڵسورانی
ڕێکخراوی مافی ژنی کورد مافی مروڤ
پاش تیپه‌ر بوونی سی و چه‌ن رۆژ به دوای مانگرتن له خواردنی
سه‌دان زیندانی کۆرد له شاره‌کانی سنه و ۆرمی، سه‌قز، کرماشان
وه تاران بۆ ئه‌وی داواکاری به ده‌ست‌هێنانی سه‌ره‌تای‌ترین
مافه‌کانیانن تا باشتر بوونی بارودۆخی زیندان و تا نه‌هێشتنی
ئه‌شکه‌نجه، له رێکه‌وتی 2.10.08 له به‌ر باره‌گای ئه‌منیستی
ئینته‌رناشنال له شاری له‌نده‌ن، بۆ پشتگیری له مانگرتنی
زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له به‌ندیخانه‌کانی ئیران،
ره‌وه‌ندی کورد و ئیرانی له له‌نده‌ن له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ران و
ئه‌ندامانی حیزب و رێکخراوه جۆراوجۆره کورد و ئێرانیه‌کان له
وانه رێکخراوی مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ کۆ بوونه‌وه.
کورده‌کانی نیشته‌جێ له پایته‌ختی بریتانیا، له‌نده‌ن، به
هاوکاری رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له بریتانیا،
خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م رێکخراوی ئه‌منیستی
ئینته‌رناشنال رێک خست. خۆپیشاندانه‌که له سه‌عات 2ی نیوه‌رۆ
ده‌ستی پێ کرد‌و تا سه‌عات پێنجی پاش نیوه‌ڕۆ درێژه‌ی بوو.
به شداربووان بۆ ماوه‌ی 3 سه‌عات به سه‌ردانی درۆشم و
به‌رزکردنه‌وه‌ی پلاکارد ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربری له دژی
پی‌شێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن حکومه‌تی ئێسلامی
ئیرانه‌وه. هه‌روه‌ها له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا نامه‌ێکیان ته‌سلیمی
ئه‌منیستی ئینته‌رناشنال کرد.
ئه‌ندامانی رێکخراوی مافی ژنی کورد - مافی مرۆڤ له پێشه‌وه‌ی
ریزه‌کانی ئاماده بووانه‌وه به‌شداری چالاکانه‌یان کرد له‌م
خۆپیشاندانه‌دا.
|