کێشه‌ی
تیکنیکی له کۆمه‌ڵه تێڤێ وپه‌ێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌ترسی
دیموکراسی
تێپه‌ڕ بوونی کات بڕێک باس کۆن
ناکات! ڕاوه‌ستاین، پێوه‌ندیمان گرت، پرسیارمان کرد، داوامان
کرد، وتمان به‌شکه‌م وا نه‌بێت!
بڵێی وا نه‌بێت؟
ڕێکخراوه‌ێ مافی ژنی کورد مافی
مرۆڤ و کومه‌ڵه‌ی گه‌ڵی کوردستان، له ڕێ‌كه‌وتی 13/6/2008
سمینارێکیان له شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید به به‌شداری
ڕێزدار خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا پێک‌هێنا له‌سه‌ر دیارده‌ی
له‌ش‌فرۆشی له کوردستان و توێژینه‌وه‌ی ئوقیانووسێک له تاوان.
ڕێکخراوه و تاکه‌که‌سی زۆر
به‌شداری سیمیناره‌که‌یان کردین. کاناڵێکی سویدی وت و وێژی
له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خه‌ندان حه‌مه جه‌زا دانا و دوو کاناڵی
ته‌له‌ویزیونی کوردیش داوایان کرد ئیجازه‌ی فیلم‌هه‌ڵگرتنیان
پێ بدرێت له‌وان کۆمه‌ڵه تێڤێ.
قه‌رار وا دانرا که نوسخه‌یه‌ک
له فیلمه‌که له لایان کۆمه‌ڵه تیڤێ بدرێت به نوێنه‌ری
ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد مافی مرۆڤ. راسته‌وخۆ پاش
سیمیناره‌که له پێویندی له‌گه‌ڵ ئه‌م کاناڵه‌دا پێیان
ڕاگه‌یاندین که به هۆی كێشه‌ی تیکنیکی و ناشی بوونی
فیلم‌هه‌ڵگره‌كه، فیلمه‌كه به‌كه‌ڵک نایه‌ت و هه‌ر بۆیه
نوسخه‌که‌مان پی نه‌درا. به‌ڵام چه‌ن حه‌وتوو پاش سمیناره‌که،
له به‌رنامه‌ی ئاسۆی به‌رابه‌ری له کۆمه‌ڵه تێ‌ڤی، فیلمه‌که
بڵاو کرایه‌وه و ته‌نیا کێشه تیکنیکه‌كه‌ی ئه‌وه بوو که
شوێنه‌واری ئه‌وانه‌ی سمیناره‌که‌یان دامه‌رزاندبوو پێوه
نه‌مابوو. له گه‌ڵ ئه‌وه‌یش که پتر له 80 که‌س به‌شداری
سیمیناره‌كه بوون، به‌شی زۆری فیلمه‌که‌ی کۆمه‌ڵه تیڤی دووپات
بوونه‌وه‌ی سیمای ئه‌ندامانی خۆیانه.
ئێمه پێمان خۆشه بڕوا بکه‌ین که
ئه‌مه هه‌ڵکه‌وته، به‌ڵام به دیتنی شیوازی کلیپ کردنه‌که و
ئه‌م ڕاستیه که له‌به‌ر ده‌ر نه‌که‌وتنی ناوی ڕێکخراوه‌ی
دیکه، نیوه‌ی سه‌ری خه‌ندانیش قرتێندراوه، ئه‌گه‌ری پیلانیشمان
لا دوور نیه.
هه‌وڵمان دا نوسخه‌ی
مونتاژنه‌کراوی فیلمه‌که وه‌ربگرینه‌وه و ئه‌م گومانه بۆ خۆمان
لابه‌رین به‌ڵام به داخه‌وه به پێی وه‌ڵامی کۆمه‌ڵه تیڤی،
فیلمه‌كه له کوردستانه و ناکرێت وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌مه دوو لینکی جیاوازی ئه‌و
کۆڕه و قه‌زاوه‌تی ئێوه!
http://tvkomala.com/program/kurdi/asoibarabari/asoybkr080702.flv
http://www.tv4.se/ Xandan
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری مافی ژنی
کورد مافی مرۆڤ ستۆکهۆڵم 3/1/2009
|