|
شه‌هین محه‌مه‌دی به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی مه‌ریوان بۆ ئیداره‌ی
ئیتلاعات بانگهێشتكرا

له سه‌روبه‌ندی مانگرتنه
جه‌ماوه‌ریه كه‌ی شاری مه‌ریوان و نزیك بونه‌وه له 8ی مارس
رۆژی جیهانی ژنان، شه‌هین محه‌مه‌دی به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی
مه‌ریوان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه.
به گویره‌ی ئه‌م هه‌واڵه،
هاوكات له گه‌ڵ مانگرتنی جه‌ماوه‌وری خه‌لكی شاری مه‌ریوان
كه له رۆژی
دوشه‌ممه‌وه ده‌ستیێكردوه و تا هه‌نووكه‌ش به‌رده‌وامه هێزو
لایه‌نه ئه‌منیه‌كانی ئه‌م شاره ده‌ستیان به گرتن و
بانگهێشت كردنی چالاكانی بواره جیاوازه‌كان له‌مه‌ریوان
كردوه.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا یه‌ك له‌و
كه‌سانه‌ی كه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه خاتوو
شه‌هین موحه‌مه‌دی چالاكی بواری ژنان و به‌رپرسی رێكخراوی
ژنانی شاری مه‌ریوانه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه
كه له بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌دیه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه،
ئه‌م بانگهێشتكردنه له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له‌م پێوه‌ندیه
ته‌له‌فونیه‌دا به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات رایانگه‌یاندوه
كه شه‌هین محه‌مه‌دی ده‌بێ له زوترین كاتدا خۆی به ده‌ست
هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بدات.
بانگهێشتكردنی به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی مه‌ریوان بۆ ئیداره‌ی
ئیتلاعات نیگه‌رانیه‌كی زۆری له ناو بنه ماڵه‌و چالاكانی
شاری مه‌ریواندا خستۆته ئاراوه.
|