|
پیناسه و ئه‌ر‌که‌کانی، مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری ژیان و تێکۆشانی ژنان له
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له ئاستێک دایه که پێویستی گرینگی به یارمه‌تی و پشتیوانی
هه‌یه. ئێستا ئیتر که‌م لایه‌ن و ڕێکخراوی سیاسی هه‌ن که قسه له یه‌کسانی ژن
وپیاو نه‌که‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌نگاوه‌کان پچوکن و مه‌سه‌له‌ی ژن هێشتا که‌م
یا زۆر ده‌که‌وێته په‌ڕاوێزی ڕوداوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دیکه‌وه. ئه‌م ڕاستیه
جارێکی‌که‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر‌ده‌خا که ئه‌گه‌ر ئێمه ژنان خۆمان ڕێکخراو نه‌که‌ین
و ده‌نگی ناڕه‌زایی و ئیعتێرازی خۆمان به‌رز نه‌که‌ینه‌وه، زه‌حمه‌ته کۆمه‌ڵگای
پیاو‌مه‌زن چ ئێستا و چ له داهاتوی کوردستانێکی ڕزگارکراویش‌دا، به ڕه‌زامه‌ندی
خۆی کۆتایی به‌م هه‌مو زه‌خت و فشاره له سه‌ر ژنان بێنێ و گرینگتر له‌وه‌ش مه‌ودایان
بۆ به‌شداری له ده‌سه‌ڵات‌دا پێ بدات.
ڕاده‌ی یه‌ک جار که‌می به‌شداری ژنان له‌م بواره‌دا له
کوردستانی باشور نمونه‌یه‌کی ڕوونه له بێ مافی هێزی به‌رینی ژنان له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌دا.
ئێمه کۆمه‌ڵێک له چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان، له سه‌ر
بناغه‌ی تێکۆشان بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی سێکۆلار ودێمۆکرات که تێێدا:
·
مافی یه‌کسانی ژن و پیاو
له هه‌مو بواره‌کانی،ئابوری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، پیشه‌یی و ژیانی بنه‌ماڵه‌یی‌دا
به ڕه‌سمی ده‌ناسرێ.
·
هه‌مو ره‌سم و یاساکانی
دژ به ژنان که له سه‌ر نه‌ریتی کۆن و بناغه‌ی شه‌ریعه‌ت به سه‌ر ژنان‌دا سه‌پاوه،
هه‌ڵده‌وه‌شێ‌ته‌وه.
·
هه‌مو چه‌شنه ئه‌زیه‌ت
و ئازارێکی ژنان له نێو خێزان‌دا به جورم ده‌ناسرێ.
له ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ دا له ده‌وری
یه‌ک کۆ‌ده‌بینه‌وه تا بۆ ئه‌و ئه‌رکانه‌ی خواره‌وه تێ‌بکۆشین:
1.
پێوه‌ندی گرتن و یارمه‌تی کردنی به
ئه‌و ڕێکخراوانه‌وه که له ناوه‌وه‌ی کوردستان هه‌ر ئێستا له بواری کێشه‌ی ژنان‌دا
خه‌ریکی چالاکین. حه‌ول‌دان بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌نگی ئه‌وان به مێدیای جیهانی بگه‌یه‌نین.
2.
په‌روه‌رده کردنی بیرۆکه‌ی پێک‌هێنانی
یه‌کیه‌تی سه‌ربه‌خۆی ژنانی کوردستان که له سه‌رجه‌می ڕێکخراوه و NGOکانی هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان
پێک هاتبێ.
3.
ده‌نگێک بین بۆ لێدوان
و باس‌کردنی مه‌سه‌له‌کانی پێوه‌ندیدار به کێشه‌ی ژنانی کورد و پێ‌شێل کردنی
مافی مرۆڤ له کوردستان.
4.
ئاڵقه‌یه‌کی پێوه‌ندی
بین له نێوان بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کورد و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
5.
به یارمه‌تی چالاکانی ژن له ناوه‌وه‌ی
کوردستان،حه‌ول بده‌ین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست له سه‌ر بارودۆخی کار و
ژیانی ژنانی کوردستان ، بۆ وێنه له سه‌ر ڕێژه‌ی: نه‌خۆێنده‌واری، ڕاده‌ی خوێنده‌واری
له پله‌ی سه‌رێ‌دا، بێ‌کاری، شاغڵ بوون، ئێعتیاد، له‌ش‌فرۆشی، خۆسوتاندن، کوشتنی
ناموسی. توند وتیژی له نێو بنه‌ماڵه‌دا، ڕاده‌ی هه‌ژاری، جیابونه‌وه و ته‌ڵاق،
ده‌ستدرێژی جینسی بۆ سه‌ر ژنان و منداڵان و...
6.
حه‌ول‌دان بۆ وه ده‌ست هێنانی
ئیمکاناتی ماڵی به مه‌به‌ستی یارمه‌تی به ڕیکخراوه‌کانی ژنان که بتوانن له سه‌ر
پێی خۆیان ڕاوه‌ستن و له ڕێگای ئه‌وانیشه‌وه گه‌یاندنی یارمه‌تی به ژنانێ بێ ده‌ره‌تان
و بێ ئیمکان.
7.
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
تێ ده‌کۆشێ که له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا نوێنه‌ر و یان وته‌بێژی هه‌بێ.
هه‌مو ئه‌و ژنان و پیاوانه‌ی که
ناسنامه‌ی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ په‌سند ده‌که‌ن و حه‌قی ئه‌ندامه‌تی ساڵانه
به ڕێکخراوه‌که ده‌ده‌ن ده‌بن به ئه‌ندام و له کۆبونه‌وه‌کان‌دا به مافی ده‌نگ‌دانه‌وه
به‌شداری ده‌که‌ن. حه‌قی ئه‌ندامه‌تی بۆ دانیشتوانی ئوروپا و ئامریکا ساڵانه 10
ئێورؤیه. بۆ دانیشتونی کوردستان حه‌قی ئه‌ندامه‌تی مه‌رجی ئه‌ندام بوون نیه.
ێشنیار کراو له لایه‌ن: ده‌سته‌ی
ئاماده‌کاری کۆنفرانسی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
1.
روفیا ره‌مه‌زانعه‌لی
2.
به‌دری ته‌وحیدی
3.
فریشته‌ی گۆڵپه‌روه‌ر
|