|
بۆ
ناوه‌نده
جیهانییه‌کانی
په‌یوه‌ست
به مافی
مرۆڤ و
ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ری
بۆ
میری عیراق و
هه‌رێمی کوردستان
بۆ
هه‌ر ناوه‌ندێك
که په‌یوه‌ندی
به
پاراستنی
گیان و
ئازادی
هاوڵاتییانه‌وه
هه‌یه
سڵاو
و ڕێز....
من
خه‌ندان
موحه‌مه‌د
جه‌زا موحه‌مه‌د،
دانیشتووی
ئاڵمان،
نووسه‌ری په‌رتووکی
«ئۆقیانووسێك
له تاوان»،
وێرای ئه‌وه‌ی
که ژیانی
خۆم و مناڵه‌که‌م
له‌لایه‌ن
بانده‌کانی
بارزگانی به
ژنانه‌وه که‌وته
به‌ر مه‌ترستی
و ناچار به
ئاواره‌بوون
و به‌جێهێشتنی
وڵات و کار و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانم
بووم، له‌م
دوایانه‌دا
لایه‌نه ههڕهشهگهرهکان
جارێکی تر ده‌ستییان
به هه‌ڕه‌شه
و تۆقاندن
کرده‌وه و ده‌رگه‌ی
ماڵی هاوسهکهم
(سۆران قادر
سه‌عید) به‌رپرسی
ڕێکخراوی (NPA) نه‌رویجی
ده‌شکێنن و
هه‌ڕه‌شه‌نامه‌ی
بۆ به‌جێ ده‌هێلن،
پاش
تۆمارکردنی
سکاڵا لای ده‌زگه‌کانی
میری هه‌رێمی
کوردستان،
ئه‌وان له‌سه‌ر
هه‌ڕه‌شه‌کانیان
به‌رده‌وام
بوو و دواجار
له ده‌وروبه‌ری
کاتژێر 2ی
دوانیوه‌ڕۆی
14/9/2009 له
ده‌می ده‌رچوونی
له شوێن
کاره‌که‌یدا
بێسه‌روشوین
کراوه و هیچ
هه‌واڵێکی نییه.
خوێنه‌ری
به‌ڕێز، له
هه‌ر شوێنیك
هه‌یت و له
هه‌ر پله و
پایه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و
کارگێڕێیدا
هه‌یت، بێنه
به‌رچاوت له‌م
ساته‌دا
مرۆڤێك له
شوێنیکی
نادیاردا له‌ژێر
ده‌ستی کۆمه‌ڵێك
مرۆڤکوژدا
چاوی بڕیوه‌ته
ده‌ستی
یارمه‌تی و
به
هاناچوونی
تۆوه و هه‌ر
ساتێکی ژیانی
به
پشتیوانی
ئێوه‌وه به‌ستراوه
و به‌ر گرتن
به هه‌ر
تاوانیك که ئه‌گه‌ری
ڕوودانی هه‌یه،
تۆ ده‌توانی به‌شیوه‌یه‌ك
به‌ری پێ
بگریت، که‌سێك
که له‌سه‌ر
کار و جالاکی
که‌سێكی که و
ته‌نیا له‌به‌ر
هاوسه‌ری له
ته‌ک مندا،
له‌لایه‌ن
باندێکی
مرۆڤکوژه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی
مه‌رگی له‌سه‌ره.
وه‌ك
پێشتر ڕوونم کردووه‌ته‌وه،
ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به کیشهکهوه
نییه.
ئاشکرا و
دیاریشه هه‌ر
ئه‌و ده‌سته‌ی
که له ماوه‌ی
پێشوودا
چوونه‌ته
سه‌ر ماڵه‌که‌ی،
له پشت بێسه‌روشوێنکردنی
ئه‌وه‌وه‌ن.
من داوا له
هه‌ر لایه‌ك
ده‌که‌م که
په‌یوه‌ندی
به مافی
مرۆڤ و
ئازادی تاك و
پاراستنی
ژیانی دانیشتوانه‌وه
هه‌یه، به
هانامه‌وه بێن
و له
ڕزگارکردنی
ژیانی هاوسه‌ره‌که‌مدا
که هیچ په‌یوه‌ندی
به نووسینی
کار و چالاکی
منه‌وه
نییه،
هاوکاریم
بکه‌ن، ده‌ستی
بانده
مرۆڤکوژه‌کان
کۆتا بکه‌ن و ئاسایش
و ئارامی بۆ
تاکی کۆمهڵکهگهم،
که من ناچار
بووم به‌جێی
بهێڵم بگێڕنه‌وه،
ئه‌مه‌ش به‌بێ
کۆمه‌كی
ئێوه مه‌یسه‌ر
نابێت.
خه‌ندان
موحه‌مه‌د جه‌زا
16.09.2009
وێنه‌یه‌ك بۆ:
- میری
فیدراڵی عیراق
- میری هه‌رێمی
کوردستان
- ڕێکخراوی
مافی مرۆڤ له
کوردستان
-گروپی
ڕۆژنامه‌وانانی
بێسنووری
کوردستان
- ڕێکخراوی (NPA ) نه‌رویجی
- ڕێکخراوه‌کانی
به‌رگری له ژنان
له
کوردستان
- ئه‌منیستی ئینته‌رناشنال
- خاچی سوور
- ڕێکخراوی
جیهانی مافی مرۆڤ
- یه‌کێتی
ڕۆژنامه‌نووسانی
برتیانیا / کومنوێڵس
-یه‌کێتی
ڕۆژنامه‌نووسانی
ئه‌وروپا
-یه‌کیتی
ڕۆژنامه‌نوسانی
ئا‌ڵمانیا
-
-
|