به بۆنه‌ی 01.06.2008 ڕۆژی جیهانی منداڵه‌وه

 

پێشکه‌ش به‌ ته‌واوی منداڵانی دونیا،پێشکه‌ش به منداڵانی وڵاته‌که‌م; 

به‌ ئه‌وانه‌ی که به ‌سه‌ر که‌وانی کۆڵه‌که زێڕینه‌ی بارانی دوای ووشکساڵی

تێ ده‌په‌ڕن و به‌ره و ئامێزی به‌یانی ده‌چن و به قه‌د قوڵایی ده‌ریای چاوانی

پڕ ته‌مه‌نا و تامه‌ زرۆیان بۆ خولقاندنی ئاسۆییکی گه‌ش و ڕوناک داوای یاریمان

لی ده‌که‌ن.

مناڵانی ئێمە مڵک و ماڵی ئێمە ‌‌نین، ئەوان كچان و كوڕانی ئاواتەكانی ژیانن و هەوینی داڕژتنی سیما و پەیكەری ژیانیكی نوێ، ئەوان لە ئێمە دەبن به‌ڵام بۆ ئێمە ‌ناژین.

ئێمە دەتوانین خوشەویستی خۆمانیان پێشكەش بکەین، بەڵام ناتوانین بۆچوونەكانمانیان بەسەردا بەسه‌پێ نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەوان بۆچوونی خۆیان هەیە.

ئێمە دەتوانین دابین‌كەری ماڵێك بۆ جەستەیان بین، بەڵام ناتوانین ڕۆحیان لە ناو دنیای خۆمان قەتیس بكەین،

چونكە ڕۆحی ئەوان لە ماڵی به‌یانی‌دا دەژی كە تە‌‌نانەت لە خەونەكانیشدا ئێمە ‌‌ناتوانین سەردانی بكەین.

ئێمە دەتوانین هەوڵ بدەین ڕۆچنه‌ییك بۆ دنیای ئەوان وە دۆزین، بەڵام هیچ كاتێك نابی بە خۆمان ئیزن بدەین كە ئەوان وا لی بكەین به‌رو دنیای ئێمە وەگەڕین،

چونكە ڕەوتی ژیان بەره‌و دوا ناگەڕێتەوە و وویسگەی ڕاوەستان بەره ودوێنی نیه‌.

نوسراوه‌ی Chalil Dschuibran

وه‌رگێڕانی سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن ئاڵمانیا

 

Unsere Kinder sind nicht unser Besitz, sie sind die Sohne  und Töchter der Sehnsucht

des Lebens nach sich selbst.

Sie kommen durch uns, aber nicht von uns.

Wir können Ihnen unser Liebe geben, aber nicht unsere Gedanken;

denn sie haben ihre eigenen Gedanken.

 Wir können Ihren Körper ein zuhause geben, aber nicht ihren Seelen.

Aber wir dürfen  sie nicht dahin bringen wollen zu werden wie wir;

Denn das Leben geht nicht rückwärst und hält sich nicht auf beim Gestern.

Chalil Dschuibran

                                                                                                                                                     e.V. Das Center der Kurdischen Frauen in Köln                                                                     

Centerijnan@ yahoo.de